بەیانی....
PoV:writer
بەیانی زوو لاس لەخەو هەڵسا ماچی منداڵەکانی کرد و لەجێگاکە هاتە دەرەوە بۆ وەرزش کردن چووە دەرەوە دواتر چووە گۆڕستان بۆ لای میهر وەک هەمیشە"بەیانیت باش بچکۆڵەکەم"
"ئەمڕۆچۆنیت"
"پەپوولەکانم خەوتبوون کە هاتم هێشتا زۆر زووە "
"میهر دەزانی ئەمڕۆ شتێک ئەنجام دەدەم بەڵام بە ناچاری ئەگینا من دەزانم کە خودا تۆڵەی تۆ دەکاتەوە بەڵام ناتوانم ببینم لەدەرەوە دەسووڕێتەوە لە کاتێکدا تۆ لەمن وونی و ناتبینم و لەلام نی هەستم پێدەکەی وانیە دەزانی چەند بیرت دەکەم وانیە گلەی بێت دوێنێ نەهاتیتە خەونم زۆرم بیر دەکردی دەپرسم ئایا دەچیتە خەونی منداڵەکان
ئایا وەک ئەوە گەورەبوونە کە دەتویست لەوانەیە وانەبێت بەڵام لێم مەگرە چونکە تۆم لەلا نیە تا هێزم هەبێت و بەتەواوی وەک ئەوەی دەتویست ئەنجامی بدەم میهر خۆزگە یەکجاری دی گوێم لەدەنگت بوایە یەکجاریدی بەدەم من پێبکەنیبایت ئەگەر دەزانی چەند بە حەسرەتی دەنگتم یان ڕووخسارت یان باوەشێکت هیوادارم لەوێ ئاسوودەبیت فریشتە خەوتووەکەم
دەی من دەڕۆمە سەرکار ئێوارە دەگەڕێمەوە بچکۆڵەکەم ئاگاداری خۆتبە "لاس ماچێکی لەسەر کێلی گۆڕەکەی جێهێشت و لەوێ بە دڵی پڕەوە کەوتە ڕێ کە گەڕایەوە ماڵ هێشتا کەس هەڵنەستابوو چووە سەرەوە مەهسا و مەنسا لەباوەشی یەک خەوتبوون خەندەیەکی کردوو پێخەفەکەی بەسەر دادان و ڕۆشتە گەرماو
هاتە دەرەوە منداڵەکان بە ئاگا بوون بەڵام لەژێر جێگاکە نەهاتبوونە دەرەوە
YOU ARE READING
چونکە کچە بەشی دوو2 (تەواوبووە)
Historia Cortaخاک فریشتە بێنازەکەی لەباوەشگرت .... بکوژەکە بە ئازادی دەسووڕێتەوە.،،،؟ منداڵەکانمم خۆشدەوێت چونکە ئامانەتن بۆم..! تۆڵەی فریشتە بچووکەکەم دەکەمەوە...! من چەندین ساڵ چاوەڕێ بووم پێی بگەم گەیشتم بەڵام بۆنم نەکرد بەدڵی خۆم... خودایە مافی بدە لەوێ ئەو م...