Part 2🖤

880 99 34
                                    

دووای قسەکردنێکی زۆر ن /ت و دامی ویستیان بچن بخەون دوواتر ن/ت هەستا و هاواری کرد و وتی: ئەی خوایە!!!!!!
دامی پەشۆکا و وتی : چی بووە کچێ؟ بو وا هاوار دەکەی؟
ن / ت : کچێ دامی هەستە یاری هەیە!
دامی : چیی!!! بەڕاستە ؟ یاری کام یانەیە؟
ن / ت : یاری تۆتنهام بەرامبەر مانچستەر یوونایتد.!
دامی : ئەی خوایە ، کچێ هەستە تی ڤیەکە پێکە ڕاکە !!
ن /ت : بە نەفرەت‌ بێت !، گێمی یەکەم وا تەواو دەبێت!!
ن / ت و دامی سەیری یاریەکەیان دەکرد ن/ت هاندەری یانەی تۆتنهام بوو و دامی هاندەری یانەی مانچستەر یوونایتد بوو .!
دووای کەمێک .......ن/ت : یەسسس!!! دەمزانی تۆتنهام دەیباتەوە، هێی دامیە دۆڕاو سەیری چی دەکەی؟!
دامی : بجووڵێ کچێ با بخەوم جەوم نەما.
ن/ت و دامی خەویان لێ کەوت.
------------------------------------------------------------
دووای هەفتەیەک ن/ت بڕیاریدا پەیوەندی بە جۆنگکووکەوە بکات . ئەو بە دوودڵیەوە پەیوەندی بە جۆنگکووک‌ کرد بەڵام کووک پەیوەندیەکەی هەڵنەگرت‌ . ن/ت 3 جار پەیوەندی بۆ کرد بەڵام کووک مەشغووڵ بوو . ن/ت وازی لە پەیوەندی کردن هێنا چووە سەر کارەکەی .

لای کووک:
کووک: ئەی خوایە 3 جار پەیوەندی کردوە !،ئێستا دەبێ من پەیوەندی بۆ بکەمەوە .
کووک پەیوەندی بە ن/ت کرد .‌ن/ت‌ پەیوەندیەکەی هەڵگرت و وتی : سڵاو کووک.
کووک : سڵاو ن/ت ، ببوورە کارم هەبوو ئاگام لە مۆبایلەکەم نەبوو.
ن/ت : کێشە نیە .
کووک : ئێ شتێک بووە ؟
ن/ت : نا.. هیچ نەبووە ، تەنیا ویستم وەڵامی خۆمت پێ بڵێم.
کووک لە دڵی خۆیەوە وتی : بە نەفرەت بی ، بە تەواوی لە بیرم کردبوو!
دوواتر کووک بە ن/ت ی وت : باشە با شەو یەک ببینین کاتژمێر 9 لە پاڕکی........

کاتژمێر 9‌ ن/ت‌ و کووک هەردووکیان بە بێدەنگی دانیشتبوون لە ناکاو کووک وتی : ئێ شازادە وەڵامت چیە؟.
ن/ت بە شەرمەوە وتی : پێم مەڵی شازادە ئەوە شەرمەزارکەرە بۆمن ، دوواتی وتی : لە ڕاستیا.... باشە من ڕازیم . با ژووان ببەستین ^-^
کووک لە دڵی خۆی : لە کۆتاییدا ڕازی بوو !
دووای کەمێک ن/ت و کووک پیاسەیان دەکرد ، کووک دەستی ن/تی گرت ن/تیش شەرمی کرد بەڵام دەستی لانەبرد.
کاتژمێر بووە 11
ن/ت : درەنگە دەبێ بڕۆم.
کووک : من دەتگەیەنم شازادەکەم.
ن/ت‌ پێکەنی و وتی : باشە کێشە نیە.!

گەیشتنە بە دەرگای ماڵی ن/ت . کووک سەیری ن/تی کرد و لێی نزیک بوویەوە و ماچێکی ڕوومەتی ن/تی کرد ، ن/ت شۆک بوو چوونکە ئەوە یەکەم ڕۆژی ژووانەکەیان بوو بەڵام لە هەمان کاتدا دڵخۆش بوو .
دوواتر ن/ت چووە ژوورەوە .
بۆ بەیانیەکەی ن/ت هەموو شتێکی بۆ دامی ڕوونکردەوە ، دامیش پێ دەکەنی دڵی خۆشببوو کە ن/تیش بە دڵی بووە.
دوواتر کووک نامەیەکی بۆ ن/ت نارد ، لە نامەکەدا نووسرابوو [ کاتژمێر 4 ئامادەبە دێم بە دوواتا ] ن/ت‌ بە دامی وت کە دەبێ بڕوا، دوواتر ن/ت‌ و کووک ڕۆیشتن.
سوونگهون بۆ یەکەم جار هاتە ئەو شوێنەی کە خوشکەکەی تێیدا کار دەکات.
سوونگهون :‌سڵاو ، بێزەحمەت کیم ن/ت لێرەیە؟
دامی ئاوڕی دایەوە و سەیرێکی سوونگهونی کرد دڵی خێرا لێیدەدا [ ئاشقی یەکەم نیگا😔😂]
دامی : خاتوو ن/ت ڕۆیشتە لای هاوڕێیەکی ، تۆ کێی؟؟
سوونگهون : من کیم سوونگهونم برا گەورەی کیم ن/ت.
دامی ئەوەی لا سەیر بوو چونکە هەرگیز برای ن/تی نەبینیبوو نەیدەزانی ئاوا جوانە.
سوونگهون : ئایا تۆ خاتوو دامی ؟
دامی : بەڵێ بەڵێ.
سوونگهون : ئۆو، ن/ت زۆر باسی تۆی بۆ کردووم.!
دامی : بەڕاست !؟[ بە پێکەنینەوە]
سوونگهون : بەڵێ ، ببوورە بەم شێوەیە چاوم پێ کەوت دەبووایە خۆم چاککردبا ئاوا زۆر پەرشوبڵاوم.
جلەکانی سوونگهون : ‌

دامی : نا نا کێشە نیە ، دیارە کە لە کارکردن گەڕاویتەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دامی : نا نا کێشە نیە ، دیارە کە لە کارکردن گەڕاویتەوە.!
سوونگهون : بەڵێ.
دووای کەمێک گفتوگۆ لە نێوان سوونگهون و دامی .
سوونگهون : زۆر ببوورە دەبێ ئێستا بڕۆم.
دامی : نا کێشە نیە ، جارێکیدی یەک دەبینینەوە، خوات لەگەڵ.!

------------------------------------------------------------
کۆتایی پاڕتی دووەم هیوادارم بە دڵتان بێت🙂🖤، بمبوورن بۆ هەر کەموو کورتیەک🖤:)
ڤۆت لەبیر مەکەن بۆ پارتی داهاتوو ^_^

I FALL IN LOVE WITH A MAFIA🖤JK✔️✔️Where stories live. Discover now