Part 3🖤

826 99 13
                                    

دووای کەمێک گفتوگۆ لە نێوان سوونگهون و دامی .
سوونگهون : زۆر ببوورە دەبێ ئێستا بڕۆم.
دامی : نا کێشە نیە ، جارێکیدی یەک دەبینینەوە، خوات لەگەڵ.!
سوونگهون ڕۆیشت..



لای ن/ت :

ن/ت : ئێ باشە ئێستا چی بکەین لەم پاڕکە؟
کووک : با جارێ کەمێک پیاسە بکەین .
ن/ت : باشە .

دووای کەمێک ن/ت قاچی هێشا بۆیە کووک ن/ت ی  هەڵگرت بەم شێوەیە .

دووای کەمێک ن/ت قاچی هێشا بۆیە کووک ن/ت ی  هەڵگرت بەم شێوەیە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ن/ت پێی سەرسام بوو ، بەڵام زۆر دڵی خۆشبوو بەو کارەی کووک.
دوواتر کووک وتی : ن/ت چی دەخۆی بۆت بێنم؟
ن/ت : حەزم بە ئایس کرێمە. ^_^
کووک : بە چ تامێک ؟
ن/ت : بە تامی فراولە.
کووک : بەسەر چاو شازادە ئێستا بۆت دێنم.
کووک ئایس کرێمەکەی بۆ ن/ت هێنا ن/ت زۆر دڵی پێ خۆش بوو .
دوواتر ن/ت وتی دەبێ بڕۆم ، کووکیش ن/ت ی گەڕاندەوە ماڵەوە.
ن/ت دووبارە بانگی دامی کرد بۆ ماڵەوە و هەموو شتێکی بۆ باس کرد .
دامیش پێ دەکەنی و دەیوت : ئەوە تۆش کەپڵێکت گرت بەس من مامەوە .😂
ن/ت : ئێ دە تۆش دانەیەک بگرە بۆ وا دانیشتووی.
دامی : ئااا بیرم کەوتەوە ، ئەوە بۆ پێت نەوتم برایەکی وا قۆزت هەیە😑؟
ن/ت : کچێ کوا خۆ ئەوەندەش جوان نییە.
دامی : کچێ دە لاچۆ وەڵا زۆر قۆزە.
ن/ت و دامی ئەو قسانەیان دەکرد لە ناکاو لە دەرگا درا .
ن/ت : دەچم دەرگا دەکەمەوە چاوەڕێکە.
ن/ت دەرگای کردەوە بینی سوونگهون بوو ، ن/ت سوونگهونی لە باوەش کرد چوونکە لەمێژبوو سوونگهونی نەبینیبوو لەبەر کار.
دوواتر ن/ت و سوونگهون چوونە ژورەوە، دامی بە خێرایی هەستاو خۆی چاک کرد و سڵاوی لە سوونگهون کرد.
دامی: سڵاو.
سوونگهون : ئۆو ، سڵاو ، دووبارە یەکمان بینیەوە.
دامی : بەڵێ دووبارە یەکمان بینیەوە( بە پێکەنینەوە ئەوەی وت ).
ن/ت یش بە پێکەنینەوە سەیریانی دەکرد ، دوواتر سوونگهون چووە ژووری خۆی ، دامیش ن/ت ی کووشت ئەوەندەی شەقی لێدا هەر دەیوت : کچێ ن/ت بەخوا زۆر قۆزە ناتوانم چاوم لەسەری لابدەم.
ن/ت : ئێ چی دەڵێی بچم بۆتی ڕازی بکەم؟
دامی : نا کچێ دانیشە جارێ عەیبە .
ن/ت : ڕایکردە ژووری سوونگهون دامیش بە دووای کەوت تا ڕایبگرێ ، ن/ت دەڕگای ژووری سوونگهونی کردەوە .
سوونگهون : ن/ت چی بووە بۆ وا تەنگە نەفەسی؟
ن/ت : ئەوە..... کوڕە سوونگهون دەڵێم.......
دامی : کچێ ن/ت بەخوا دەتکووژم ڕاوەستە بۆم .
کە چووە ژوورەوە سوونگهونی بینی
سوونگهون پێدەکەنی سەرەڕای ئەوەی نەیدەزانی مەسەلە چییە.
دامی ن/ت ی ڕاکێشایە دەرەوە و دەرگای ژووری سوونگهونی داخست.
دامی : شێت بووی کچێ؟؟؟؟
ن/ت : ئێ دە ڕاوەستە با پێی بڵێم بزانم چی دەڵێ وابی ئەویش تۆی بە دڵە؟
دامی : نا نا منی بە دڵ نییە وازی لێ بێنە لەوانەیە کچێکی تری لە دڵ بێ .
ن/ ت : ئەی تۆ ؟
دامی : ئێ خۆ کوڕ نەبڕاوە دەرەوە پری کوڕە.😂
ن/ت : باشە باش تەواو پێی ناڵێم مادەم.
دوواتر چوونە ژووری ن/ت .
دامی : ئێ بەڕێز جۆنگکووک بە تەواوی چۆنە لەگەڵت؟
ن/ت : ئێ بڵێم چی وەڵا زۆر باشە لەگەڵم ، هەرگیز دەنگی بەسەرمدا بەرز ناکاتەوە یان خۆی لەسەرم تووڕە‌ بکات.
دامی : ئێ وەڵا باشە ، کچی ن/ت نەکەی لە دەستە خۆتی بدەی ، کوڕی ئاوا ئێستا زۆر کەمە.
ن/ت : نا نا واناکەم خەمت نەبێ .

-------------------------------------------------------------
دووای مانگێک ن/ت و کووک هەر بەردەوام بوون لە ژووانەکەیان و چوونە دەرەوەیان .
کووک : ن/ت بەیانی چی دەکەی ؟
ن/ت : جارێ پلانم دانەناوەچی بکەم.
کووک : بچین بۆ خواردنگەی [ تای تای]؟
ن/ت : باشە با بچین .
کووک : بەیانی کاتژمێر 8 ی شەو ئامادە بە.
ن/ت : باشە بەڵام کەمێک درەنگ نییە؟
کووک : باشە مادەم کاتژمێر 7:30 ئامادەبە دێم بە دوواتا.
ن/ت :  باشە ، خوات لەگەڵ جارێ.
کووک : خوات لەگەڵ.

کاتژمێر  7:30 کووک ن/ت ی بردە خواردنەگەکە ، ن/ت و کووک چاوەڕوانی خواردنەکان بوون لەناکاو کووک پەیوەندی بۆ هات.
کووک : دەبێ وەڵامی ئەم پەیوەندیە بدەمەوە .
ن/ت : باشە .
کووک چووە دەرەوە و پەیوەندیەکەی هەڵگرت .
مینگیو : جۆنگکووک چی دەکەی ؟
کووک: لەگەڵ ن/ت لە دەرەوەم .
مینگیو : خۆ هێشتا نازانێ وانیە؟
کووک : بەڵێ گەورەم هێشتا نازانێ .
مینگیو : باشە کەی کارەکە جێ بەجێ دەکەی؟
کووک : بەمزووانە هەموو شتێک کۆتایی پێ دێ گەورەم.

کووک بێ ئاگابوو لەوەی ن/ت لە پشتەوەی کووک وەستاوە و گوێی لە هەموو شتێک بوو.
ن / ت ترسا و جانتاکەی لە دەست بەربوویەوە،
کووک ئاوڕی  دایەوە شۆک بوو کە بۆچی ن/ت لە دوواوەی وەستەوەو گوێ دەگرێ.
-------------------------------------------------------------
-
کۆتایی پاڕتی سێیەم هیوادارم بە دڵتان بێت🙂🖤، بمبوورن بۆ هەر کەموو کورتیەک🖤:)
ڤۆت لەبیر مەکەن بۆ پارتی داهاتوو ^_^

I FALL IN LOVE WITH A MAFIA🖤JK✔️✔️Where stories live. Discover now