سەرەتا پێویستە بە پێستی خۆمان ئاشنا بین ئەو کات پرۆداکتەکان هەڵبژێرین بەپێی
جۆری پێستی روخسارمان چونکە هەڵبژاردنی پرۆداکتی هەڵە کە لەگەڵ جۆری پێستت نەگونجێت توشی زیپکە و پەڵەت دەکات کە رۆشتنیان ئەستەم دەبێت تەنها لە رێگای سەنتەری جوانکاری دەتوانی چارەی بکەیتسێ جۆر پێست هەیە پێستی وشک،
پێستی نۆرماڵ و پێستی چەورئەگەر نازانی پێستی تۆ چ جۆرێکە ئەوا ئەم
رێگایە تاقی بکەرەوە بۆ دیاری کردنی جۆری
پێستتدوای گەرماو کردن بەبێ بەکارهێنانی هیچ
رۆتینێک بۆ روخسارت پێنج کاتژمێر هیچ شتێک بۆ روخسارت بە کارمەهێنە دواتر یەکێک لە سێ جۆرەکەی لەسەر پێستت دەردەکەوێئەگەر دوای پێنج کاتژمێر لە گەرماو کردن
پێستی روخسارت رومەتەکانت و نێو چەوانت لەگەڵ لوتت و چەناگەت دەستت لێیدا هەستت بە چەوری کرد ئەوا تۆ پێستێکی چەورت هەیەئەگەر پێنج کاتژمێر دوای گەرماو کردن تەنها لوتت و چەناگەت و نێوچەوانت چەور بوو
روومەتت وشک بوو ئەوا تۆ پێستێکی نۆرماڵ ئاساییت هەیەبەڵام ئەگەر پێنج کاتژمێر دوای گەرماو کردن
هەستت بە گرژ بوونی پێستت کرد یاخود بۆیەک هاتنەوەی بەبێ هیچ چەوریەک ئەوا تۆ پێستێکی وشکت هەیەئەو کاتەی توانیت دیاری بکەیت چ جۆرە پێستێکت هەیە تکایە ئەو کات پرۆداکت بکرە بەپێی جۆری روخسارت
چونکە پرۆداکتەکە هەر چەن ئۆرجیناڵ بێت
زیان لەسەر روخسارت دروست ئەکات
ئەم جۆرە پێستە وات لێ دەکات متمانە بەخۆ بوونت لەدەست بدەی و هەست بە شەرمەزاری بکەی و وابیر بکەیتەوە کە نابێت برۆیتە دەرەوە لە ماڵەوە چونکە تۆ ناشرینی بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم کێشەیەت بکەی لەگەڵم بەردەوامبە
ئێمەی خانم دوچاری فشارێکی زۆر دەبینەوە لە ژیانماندا ئاساییە جار جارە زیپکەمان هەبێت چونکە زیپکە تەنیا بەهۆی پرۆداکتی خراپ دروست نابێت بەهۆی خەم و خەفەت بەهۆی نارێکی تەندروستی هەروەها بەهۆی زۆر خواردنی خواردنە خێراکان
ئەم کتێبە بۆ زۆرترین هاورێکانتان بنێرن تا ئەوانیش سودمەندبن لەم زانیاریانە