«چاو پێکەوتن»

1.7K 94 20
                                    



****

لە شارێک هەمووان خەریکی ژیان کردن و خەریکی کاری رۆژانەی خۆیانن، و کورێک بە هەمان شێوە بەیانی زوو خۆر بە خەبەری هێنا و ددانی بە توندی دەشۆرد و لەگەڵ خۆی قسەی دەکرد
"ئایە من گەمژە بووم وا بروام پێتان کرد خوا لەناوم ببات"
خۆی گۆری و بەخێرای بە رێگا دەرۆشت
تا گەیشتە کۆلێژی هونەرە جوانەکان
و بێ بیرکردنەوە بە خێرای رای کردە ژووری وێنە کێشان.
"زوو نەبوو کورم"
مامۆستاکە وتی بە هێمنی
"مامۆستا بمبورە من درەنگ بەخەبەر هاتم"
تایهۆنگ وتی و سەری شۆر کرد
"ئەمزانی وادەلێ دەی بچۆ شوێنی خۆت دانیشە"
مامۆستاکە وتی بە تورەی
کورەکە رۆشت و دانیشت لە شوێنی خۆی.
دوای کۆتای موحازەرەکە گشتیان بەرەو کافتریا رۆشتن بێجگە لە هەندێک یان نەبێت لە پۆل بوون
"باشە تاتا تۆ دەتوانی بە تەنها بژی بێ دایکت؟!"
چاوان بە پرسیارەوە وتی
"من هیچ شتێک نازانم نازانم بەتەواوی نازانم چیبکەم؟!"
تاتا بە خەمباری و سەری کردە بان رەحلەکە
"بچین کتێب بخوێنین؟!"
چاوان بەئاسایی وتی
"ئێستا نامەوێ هیچ بکەم تەنها وازم لێ بێنە تکایە"
تایهۆنگ وتی یەشتا سەری لەبان رەحلە بوو
چاوان چوە دەرەوە چوە کتێب خانەکە
و پۆل چۆل بوو بێجگەلە تایهۆنگ کەس نەبوو و تایهۆنگ دەستی کرد بە گریان و هەنسیک لە دوای یەکتر و لە سەری خۆی ئەدا، دواتر دوو هاوڕێکەی هاتن و ئارامیان کردەوە
"تایهۆنگ وانابی بچۆ ڵای دکتۆری دەروونی گەر ناتوانی من و چاوە ئەتبەین"
سیۆنگ وتی و بەخم خۆری بۆ حالی تایهۆنگ دوای ئەوەی دایکی تایهۆنگی جێ هێشت
"من شێت نیم نانا من شێت نیم"
تایهۆنگ وتی بەگریانەوە
"ئەزانم گیانم تەواو دەی تەنها بچۆ قسەیان لەگەڵ بکە"
سینۆگ وتی و باوشی لە تایهۆنگ دا
"من ئەترسم گەر زیندانیان کردم"
تایهۆنگ وتی خەریک بوو فرمێسکەکانی بسڕێتەوە
"یاا گەمژە ترسی چی ئەم ئێوارەیە ئەرۆین خۆو حازر کە باشە"
سیۆنگ وتی دەستی بە پشتی تاتا ئەهێنا
و تایهۆنگ سەری لەقاند
*
ئێوارە/
تایهۆنگ بلوزێکی سەوز و و پانتۆلێکی شینی کرد و لەگەڵ سیۆنگ بەرێ کەوت بۆڵای دکتۆری دەرونی و دوای ماوەیەکی کەم دکتۆر تایهۆنگی بانگی ژورەوە کرد و تایهۆنگ رۆشت
بەخێر بێیت
دکتۆر وتی بە تایهۆنگ و بە روخۆشی
سوپاس دکتۆر
تایهۆنگ وتی و هەندێک سەری شۆر کرد و شەرمی کرد
دکتۆر ئێستا من وەک هاوڕێ تۆ وام باسی کێیشەکەتم بۆ بکە
دکتۆرەکە وتی بە هەستەوە
من دایک و باوکم جیابوونەتەوە و من لەگەڵ دایکم ئەژیام  و ئەوان زۆر خراپ بوون بۆم دایکم خوشکەکەمی زۆر زیاتر خۆشدەویست من لێدانم ئەخوارد و ئیتر ئاوابوو لەگەڵ باوکیشم باوکم زۆر خراپ بوو لەگەڵم هەموو کاتێک لە باڕەکان بوو قوماری ئەکرد و لێمی دەدا من راهاتبووم و خوشکەکەم ناوی بەخراپ هات ئیتر خەلک وازیان لە منش نەهێنا و زۆر کێیشە و شەڕی تر باوکم ژنی هێنا و دایکم دەرمی کرد.
تایهۆنگ وتی دەستی کرد بە گریانێکی یەکجار زۆر هەموو ژورەکەی گرتبوو
تکایە ئارام بەوە ئێمە لێرەین
دکتۆرەکە بە هەست وتی و دەستی بە پشت تایهۆنگ هێنا
تۆ دەبێت بۆ ماوەیەک ڵای ئێمە بی و مەترسە باشە
دکتۆرەکە وتی و دەیویست ئارامی کات
نا تکایە من ناتوانم من ئەبێت برۆم ڵای دایکم تکایە من شێت نیم
گشتی بەدوای یەک وت ویستی بچێتە ڵای دەرگاکە
کەواتا ئێمە هاوڕێ نین هم باشە تەواو من عادزم تۆ نایەیتە ڵای من
دکتۆرەکە وتی بە خۆ کیوت کردن
بەلێنم پێ بدە لێم نەدەی هەرگیز وە عادز نەبی لێم
تایهۆنگ وتی و گەرایەوە
بەڵێن بێت تۆ لەوێ هاوڕێ زۆرت ئەبێت دڵنیام
دکتۆرەکە بە پێکەنین وتی و دواتر تایهۆنگ ڕۆشتووە بەڵام سیۆنگ نا و چوە ڵای دکتۆر و سوپاس کرد و پارەکەی داپێ
بەلێ ئیتر چیتر تۆ زیرەکی پۆل نیت هەی شێت
سیۆنگ بە پێکەنین وتی
*"*"*
بەیانی زوو تایهۆنگ جنتاکەی کۆکردەوە و  و رەسمی دایک و باوکی بینی
منش منداڵی ئێوە بووم منش پێویستم بە خۆشەویستی دایک و باوک بوو ئەمویست وەک و منداڵی خەلک بم
تایهۆنگ وتی و بێ ئەوەی بگری رۆشت دەرەوە لە ماڵەکەی و رۆشت بۆ شێتخانە.
****
لەوێ ژورێکی پێ درا و تایهۆنگ پاکی کردەوەو و یەک کۆمەڵ حەبیان داپێ و زۆر شتانی تر و دکتۆر هەفتەی جارێک یەت و پرسیاری لێدەکات.
Pov.تایهۆنگ
بەراستی کەسەکانی ئێرە سەیرن هەموان وەک شێت رفتار ئەکەن
بەرەو گەرماو چووم و گیۆم لەدەنگی دەرگا بوو منش زوو خۆم گۆری و چووم دەرگام کردەوە
کوڕێکی بەتەواوی شێت و گشت قژی لە ناو چاوی بوو چاوی دیار نەبوو و بە ساردی وتی
ئاو لە گەرماوەکەم نیە ئاساییە بێم لە گەرماوەکەی تۆ خۆم بشۆرم
پیاوەکە وتم بە ساردی
بەلێ فەرموو
من وتم و ڕۆشتە گەرماو زیاتر لە دوو کاتژمێری پێ چوو
من واهەستم کرد کە شتێکی ویستبێت یان شتێک بوبێ بۆیە لەدەرگام دا نەی کردەوە لە کۆتایدا خۆم کردمەوە
ئەو خاولیەک لە کەمەری بوو پشتی لەم بوو گشت پشتی شوێنی برین و نینۆک ئەشکەنجە بوون من زۆر دڵتەنگ بووم بەجدی زۆر گوناح دیار بوو
ت تۆ باشی پشتت بوایە
من وتم بە خەمباری
ئەو روی تیاکردم
و دەست بۆ پشتی برد وتی
ئەمانە ئەلێیت
ئەو وتی منش سەرم لەقاند
هیچی نەوت و ڕۆشتە دەرەوە لە گەرماو و لە ژورەکەم
ئایش خۆ سوپاسمی نەکرد بەراستی تەواو نیە
من بە بۆڵەوە لەگەڵ خۆم وتم و چووم خۆم شۆڕی دوای تەواو بوون هەستم کرد یەکێک چاو دێرییم دەکات بەڵام هیچ کەسێکم نەدینی و زۆر هیلاک بووم چوومە سەر بێدەکە یەکسەر خەوتم

********
 

راتان چۆنە لەسەر چیرۆکم

ڤۆتت
کۆمێنت
چاوەرێ پارتی تر بن

 هاوسەرەشێتەکەم//VKooK//✓حيث تعيش القصص. اكتشف الآن