ꨄ part 19

267 58 216
                                    

JIMIN' ES POV:

یـۆنهی هەر بە خـێرایی و تورەیی رۆیشتە سەرەوە و وا دیـار بوو لە شتێک تورەبوە

بۆیە ئەمویست بچم بە دوای

"دەی سومین خوات لەگەڵ کاری من و تۆ لێرەوە کۆتایی پێهات جاریکی کە یەک نابینینەوە سوپاس بۆ یارمەتی دانت"
هەڵسام و ئەوەم بە سکرتێرەکەم وت بە دەم رۆیشتن بۆ سەرەوە

بەخێـرایی ڕۆشتم بۆ سەرەوە بەڵام پێش ئەوەی بگەم بە ژوورەکەی یۆنهی دەرگاکەی بە توندی داخست

وادیـارە تێبینی منی نەکرد

گوێم گرت لە دەرگاکەوە بزانم چی ئەگوزەرێ

هەستم کرد پشتی دا بە دەرگاکەیا

پاشان دەنگی ئەهات کە ئەگریـا

گریان بە دەنگ؟ چی شتێک وای لێکردوە ئەوەندە بە خـراپی بگرێیت

بەڵام من وام ئەزانی جیمین منی خۆشئەوێت"
بە گریانەوە وتی و دورکەوتەوە له دەرگاکە

بەڵام من ئەوم خۆشئەوێت بۆچی وا بیرئەکاتەوە...نەکا...

دڵنیام سومین کارێکی گەمژانەی کردوە ئایە پێوێستە برۆمە ژوورەوە؟ 

"بەنەفرەت بیت پـارک جیمین'ـی گەمژە من وامزانی منت خۆشئەوێت"
بە گریان و هاوارەوە وتی

"هێی بەسە جنێودان بەمن کێ وتی من تۆم خۆشناوێـت"
وتم کاتێک رۆشتمە ژوورەوە

ئەویش بە شۆکەوە سێری ئەکردم

"بۆچی بەبێ پرس دێـیتە ژوورەوە؟"
بە هـاوار و گریانەوە وتی

"بۆچی بۆ هاتنە ژوورەوە له ژووری خۆم پێویستم بە مۆلەتە؟"
پرسیم و ئەو بە بەتاڵیەوە سێری ئەکردم

"تۆش و ژوورەکەیشت بە نەفرەت بن"
بە گریان و تورەیی وتی و رۆیشت بەلاما ویستی برواتە دەرەوە له ژوورەکە

خێرا دەستیم گرت و گەراندمەوە هێنامە بەردەمی خۆم

"بـۆ کوێ؟"
پرسیم کاتێک خەریک بو فرمێسکەکانیم ئەسری

"بۆ دۆزەخ، ئێستاش بەرم بدە"
وتی و دووبـارە فرمێسکی نوێی رشتەوە

"یۆنهی، من تۆم خۆش ئەوێت"
ئەو هیچی نەوت تەنیا بە بێدەنگی ئەگریـا

"بروام پێبکە خۆشم ئەوێیت، من تۆم هێنا بۆ مـالی دایـک و باوکم وە بە دوای بکوژی خێزانەکەت ئەگەرێم، وە من چەندین مانگ بە دواتەوە بوم تا دووبارە تۆ ببینمەوە، وا ئەزانی هەموو ئەمانە لەبەر چی بوون؟ من بەراستی خۆشمئەوییت وە ئەو درۆیەی لەگەڵ دایکو باوکم کردمان هەرگیز درۆ نەبوە ئەبێت بە راستی"
بە هێمنیەوە ئەموت و دەستم ئەهێنا بەسەریا وە سەریم خستبوە سەر سینگم

بــکوژی خـێزانەکەت ئەدۆزمەوە|| JM✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora