2

174 85 24
                                    


pov tae...

لە نەخۆشخانە هەموومان لەبەردەم ژووری نەشتەرگەرییەکە دانیشتبووین

ئەترسام..لە هەموو شتێک ئەترسام
لەوە ئەترسام هەرگیز نەیبینمەوە
ئەترسام چیتر چاوە ڕەشەکانی نەبینمەوە

نازانم شتانێکی زۆر خراپ بە مێشکما دێت
من ناتوانم بێ ئەو هەرگیز لە نەبوونی ئەو ڕانەهاتووم

ئەو بوو بە دایکم بوو بە باوکم بوو بە هەموو کەسم

من کە لە نازی دایک و باوکم بێ بەش بووم هەر لە مناڵییەوە بە حەسرەت باوەشێکی وان ژیاوم بەڵام ئەو هات بۆ نێو ژیانم ئیتر ئەو حەسرەتەم نەما

چونکە گەر خۆشیان ویستبام بەجێیان نەئەهێشتم و کۆچیان نە ئەکرد
راستە رقیان لؽم بوو
منیان خۆش نە ئەویست تەنها بەوەی کورێکی هەڵگیراوە بووم
نازانم بۆچی ئێستا ئەوانە بە مێشکما دێ
بەڵام هەرچۆنێک بێت من بێ ئەو ناتوانم بژیم
چونکە هەر بە هاتنی بۆ نێو ژیانم وای کرد هەست بە ئاسودەیی بکەم
ئەو بوو بە هەموو شتی من هەموو کەسی من

دڵم توانای قبوڵکردنی ئەوەی نییە کە ئەو وا لە ژوورەوە جەنگ لەگەڵ مردنا ئەکات و منیش بە ئاسودەیی بژیم هەناسە بدەم

بیری ئەکەم!!!

فرمێسکەکانم سڕی هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

ئەو سەد ئەوەندە لەو ئازارەی ناخم بە ئازارترە کە
خاتوو جیۆن  بە ڕقەوە سەیرم ئەکا

وەک بڵێی من هۆکاری ئەوە بم
من هۆکار بم کە ئەو ئێستا کورەکەی شەر لەگەل مردن ئەکات

گەر ئەزانی چەنێک کورەکەتم خۆشەوێ!!!
چەنێک لەلام گرینگە هەرگیز رقت لێم نە ئەبوو!!!!

من لە دووری ئەوانەوە دانیشتووم
نامەوێ بە قسە رەقەکانی دووبارە ئازارم بدات
باشە هەتیوی ئاوا لە ناخی مرۆڤ ئەکات!!!
گەر هەتیو بی شورەییە سەیری خەڵک بکەی شورەییە بڕۆیتە قوتابخانە شورەییە بڕۆیتە بەردەم ماڵی یار!!!!

ئەزانن من لە تەمەنؽکام ئەو سەختییانە بەڕێ ئەکەم کە خۆشم پێشبینیم نە ئەکرد

منێک کە لەتەمەنی 19 ساڵی ڕووبەڕویی ئەو هەموو ئازار و ناخۆشییە ببێتەوە

ڕووبەڕووی ئەوە ببێتەوە پیاوە 22 ساڵانەکەی لە ژوورەوە

ئەوە سەختە بۆم زۆریش سەختە هەر کەسێک بێت لە شوێنی من بؽت ئەوا بەرگە ناگرێت کۆڵ ئەدا

بەڵام ئەشقە بەهێزەکەی ئەو وای لێم کردووە کە هەرگیز کۆڵ نەدەم ڕووبەروی هەزاران سەختی ناخۆشی ببمەوە

ڕووبەڕووی دوژمنەکانی ببمەوە
بەڵێهـــ چونکە خۆشمەوؽ!!!!!

تێبینیم کرد خاتوو جیۆن بەرەو ڕووم دێ لەگەڵ ڕووخسارە نەفرەتییەکەی...

بە ڕووخسارێکی تورەوە سەیری کردم پەنجەکانی درێژ کرد لێم

خ،جیۆن:گەر بێتوو تۆ لە نزیکی کوڕەکەم ببینم بۆ توسقاڵێکیش بەزەیم پێتا ناییەتەوە لەناوت ئەبەم
"بە تورەیی وتی لە کاتێکدا کوڵپی گریان لە قورگمدا بوو"

بەزۆر فرمێسکەکانم وەستاندووە نامەوێ بێهێز دەرکەوم لە بەرامبەری
نامەوێ خاڵی لاوازم بزانێ..
بەس ئێستا خاڵی لاوازی من کورەکەیەتی

ئەو ڕۆشت....
منیش لەسەر کورسییەکە دووبارە بە دڵە ماندوو و شەکەتەکەمەوە دانیشتمەوە.

من چیبکەم!!!
چیم لە دەست دێت!!

تەنها با ئەو سەلامەت بێت
سوێند بە ناوی خوا ئامادەم لە پێناو هەموو شتێکا بجەنگم بەس با سەلامەت بێ
....

end pov tae

هەموویان بە دڵێکی شەکەت و ماندووە بە خەمێکی زۆرەوە لەبەردەم دەرگاکە دانیشتوون

هەر یەکەو بە جۆرێک بیر لەو کەسە ئەکاتەوە کە لە ژوورەوەیە...

دەرگای ژوورەکە کراییەوە
هەر یەک لە خ.جیۆن و بەرێز جیۆن بە خێرایی چوونە لای دکتۆرەکە

دەربارەی تایهیۆنگ بؽ کات لە دەستدان ڕۆشت

بە دڵێکی خێراوە سەیری دکتۆرەکەی ئەکرد..
هیچ نەبێ خوایە گیان با ئەو سەلامەت بێ!!!

دکتۆرەکە:سوپاس بۆ خوا سەلامەتە و ئەژی
بەڵام.....
"هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی دوای ئەو قسەیە هەموویان شۆک بوون"

تایهیۆنگ چاوەکانی وەکو گۆمی خوێن وابوو بە گوێبیستبوونی ئەم قسەیە دڵی وێران بوو

دکتۆر:بەڵام نەخۆشەکە توشی لەبیرچونەوە بووە وە ئؽمە دەرمانی بۆ ئەنوسین تاکو یادەوەری بۆ بگەڕێتەوە
خۆشبەختانە ئەو جۆرە نەخۆشییە تەنها دایباب .ی ئەناسێتەوە یانی تەنها ئەوەی لە منداڵییەوە لەگەڵیا هەڵساوەو دانیشتووە
چیتری بیر ناکەوێتەوە....

تایهیۆنگ شۆک بوو

واتا......تایهیۆنگی بیر ناکەوێتەوە
ئەشقەکەیانی بیر ناکەوؽتەوە
ئەم هەموو ساڵە خۆشەویستی و ماندووبون و هەوڵدان بۆ بە یەک گەیشتن هەموو لەبیرچوویەوە...

نەخێر ناکرێ!!!!!!!

تایهیۆنگ نەیتوانی چیتر بەرگە بگرێ بۆیە خێرا رایکردە دەرەوە

خاتوو جیۆن زەردەخەنەیەکی سەکەوتووانەی کرد....

.
.
.
.
.
.
cutttt

هیوادارم بە دڵتان بێ!!!!

~منت لەبیرە~Where stories live. Discover now