5

218 34 18
                                    

Taekook
 

بەیانییەکی زوو بوو خۆر تازە ئاوا ئەبوو
فریشتەیەکی جوانیش بە هۆی تیشکی خۆرەکە بێزار ئەبوو

بۆیە وردە وردە چاوەکانی کردەوە

سەیرێکی دەورووبەری کرد و دواتر
سەیرێکی تەنیشت خۆی کرد شۆک بوو

لە نێو باوەشی جونگکووک بوو
بۆیە یەکەم جار بوو لە تەنیشت یەکەوە بخەون و ئەم هەستە تاقی بکەنەوە

تایهیۆنگ زۆر نیگەران و خەمبار بو بە بیرکردنەوە لەوەی چی ئەبوو گەر بە ئاسودەی و بێ کێشە هەمیشە لە نێو باوەشی یەکتر بان

تایهیۆنگ بیری کردەوە گەر هەڵسێت و بیبینؽ نابێت بۆیە خێرا خۆی رێکردەوە بە هەر جۆرێک بێت خۆی لە ژؽر باوەشە پر لە ماسولکەدارەکانی دەرهێنا

ماچؽکی نێوچاوانی کرد و دواتر خێرا رۆشتە دەرەوە لە ژوورەکەی جونگکووک

...

نانی بەیانی هەموو ئامادە بوو
تایهیۆنگ هەرچەندە تەمەنەکەی بچوکە بەڵام هەموو خواردنەکان ئەزانێ
بۆیە بە ناچاری ئەو وەک خزمەتکارێک و زوڵم لێکراوێ ئەمرۆ  خواردنی بەیانی  ئامادە کرد

هەموو سەر مێزەکە بە جوانی رازاندبوویەوە

کاتژمێر 8:30 بەیانی بوو

ماڵی جیۆن هەموو ڕۆژ کاتژمێر 10 نانی بەیانی ئەخۆن...

بۆیە تایهیۆنگ لە یاسای ئەم ماڵەی نە ئەزانی بەم بەیانییە زووە خواردنی ئامادە کرد

تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا پێی سەیر بوو تەنانەت خزمەتکارەکانی ئەوێش کەسیان هەڵنەستابوون چۆن؟

بۆیە لەسەر مێزەکە دانیشت لە هەمان کاتیشدا ئەترسا لەپر خاتوو جیۆن چی گەر دەرکەوت و بینی تایهیۆنگ دانیشتووە!!!

بۆیە بە پێوە وەستا چاوەڕوانی ئەوان بوو بەڵام بو بە کاتژمێر 9:20 هێشتا کەسیان دەنگیان نە ئەهات

بۆیە تایهیۆنگ نەیئەزانی ژوورەکەی لە کوێیە تاکە شت کە کردی رۆشتە دەرەوە باخچەیەکی بچکۆڵانەی بینی کە جۆڵانەیەکی دوو نەفەری لێییە وە هەروەها
پری گوڵی رەنگا و رەنگ بوو هەموو جۆرە گوڵؽکت تیایدا ئەبینی

تایهیۆنگ رۆشتە نێو باخچە بچوکەکە
بەڵام تێبینی کرد جۆڵانەکە ئەجوڵؽ سەرسام بوو کە یەکێک بە ئاگایە لەم ماڵە جگە لە ئەو!!!

رۆشتە پێشەوە بەڵام چاوەکانی کرانەوە کە جونگکووک بوو لەسەر جوڵانەکە دانیشتبوو
وە کوپؽکی لەدەست بوو لە قاوە یاخود چایی یان شتێکی گەرم کە هەڵمی لؽ هەڵدەستا ئەچوو ..ئەو هێشتا کانولاکەی پێوە ماوە بە دەستە پڗر لە تاتۆکانی و دەستە بە دەمارەکانی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 21 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

~منت لەبیرە~Where stories live. Discover now