حـەوت

25 9 4
                                    



بـۆچی بەمشێوازە هەڵسوکەوت دەکەیت؟

لێی پرسی

بـابمرێت بەجەهەنەم بۆم گرینگ نییە

قژە رەشکراوەکەی لولکرد وبە پارچە پەرۆیەک بەستی

ئـیتر چیـدەکەن و دەڵێن بۆم گرینگ نیە
ئەوەشی بۆ زیاد کرد


جـوانیت کاتێک توڕەیت

گرینگی بە قسەکانی نەدا، وشەکەی دەڕبری کاتێک چاودێری جوڵەکانی دەکرد


بەڵام هەموان دەڵێن جوانم کاتێک هێمنم و میزاجی باشم هەیە

کچەکە وشەکانی بەهەوادا بڵاو دەکردەوە بۆ ئەوەی گوێبیستی بێت کاتێک خەریکی رێکخستنی قژی بوو لەپێش پارچە ئاوێنە شکاوەکەدا

لێی نزیک بـۆیەوە بەجەستە زەبەلاحەکەیەوە
دەستەگەورەکانی لەسەر کەمەرە باریکەکەی دانا و بەخێرای چەقەنەیەک جوڵاندی و ڕوخساری روو لە رووخساری خۆی کرد

بەڵام من ئەوەم بەدڵە کاتێک میزاجی خراپت هەیە و چاوەکانت نوقمی ڕق بووە ئەو ژێیەی دەری دەکەیت لەکاتێک نەفرەتیان لێدەکەیت ئاوازێکی هێمنی منە کە ئاڵودەم دەکات بەخۆتەوە هەموو جارێک،

بە دەنگە نێرینە گڕەکەیەوە دەیوت کاتێک سەیری چاوەکانی دەکرد و پاشان چەند تاڵە قژێکی بۆ چاک کرد

کچەکە خەندەی کرد و لەسەر نوکی پێیەکانی وەستا و دەیویست ماچی بکات،بەخۆیەوە نوساندی بەتوندی ماچی کرد

منیش ئەوەم بەدڵە کە تۆ بێ ویستی خۆت من دەگۆریت بەو شێوەیەی کە حەزی پێناکەیت،

خەندەی کرد








کـچی ئیـبلیسWhere stories live. Discover now