Chapter 12 💟💭

494 73 1
                                    








ڤۆت پێش خوێندنەوە💟💭










هیونجین نت ی بردە ژوورەکەی ..
دوای کەمێک لە سەیرکردنی ویستی بروا بەڵام....

نت ئەوی راکێشایە سەر جێگاکە و توند لە باوەشی کرد .
هیونجین بە تەواوەتی شۆک ببو .
نت : تکایەە بەجێم مەهێڵەە هیچ کەسم نییە ..
هیون : باشە پشیلە خەمت نەبێ بەڵێن بێ هەموو کات لەلات بم .
نت : تۆ کێی؟ ئاااا هیونجینیی..
هیون پێکەنی : بەخوا تۆ شێتی .
نت : ناراش پێم دەڵێ شێت بەڵام من وانیم .
هیون : بێگومان وانیت .
نت : هەموو کات دەموت نارا من رۆژێک دەچمە لای هیونجین
بەڵام ئەو هەر دەیوت تۆ شێتی .
هیون : ئەوەتا ئێستا لەلامی « توند لە باوەشی کرد و بۆنی دەکرد نت : هیونجین ؟ هیونجین؟ هیونجین ؟ « بە سەرخۆشی»
هیون : بەڵێ؟
نت : خۆشمدەوێی..
هیون : منیش.. بەڵام تۆ سەرخۆشی ئاگات لەخۆت نییە بۆ وادەڵێی دوایی پەشیمان دەبییەوە.
نت : هەرگیز لە خۆشویستنت پەشیمان نابم .
هیون : چەند ساڵە؟
نت : ٤ ساڵە خۆشمدەوێی.
هیون : ٤ ساڵ؟؟؟ « شۆکبوو »
نت : ئمم .

دوای کەمێک .

هیون بە هێواشی ویستی هەستێتەوە .
نت : مەرۆۆ.. هیوننجیینن بەجێم مەهێڵەە . « هاواری کرد »
هیون : باشە باشە تەواو « لە شوێنی خۆی پاڵکەوتەوە»
نت هیونی لە باوەش کرد : وابزانم خۆشەویستی من یەک لایەنە .
هیون : زۆر هەڵەی دوولایەنە .
نت : باوەر ناکەم تۆ کەسێکی بەناوبانگ و جوانی چۆن گەمژەیەکی وەک منت بەدڵە؟
هیون : تۆ هەرگیز گەمژە نی بەلای منەوە جوانترین و
تایبەتترینی .
نت : بەراست؟ بەڵام تا ئێستا کەس وای پێ نەوتوم .
تەنانەت خۆشەویستی پێشوشم.
هیون : خۆشەویستی پێشوو؟
نت : ئهم . زۆرم خۆشدەویست .. ئەوە ٢ ساڵ لەمەوبەر رویدا .
ئەوکاتەی نارای هاورێم پێی ناساندم زۆرم خۆشویست ئەویش بە
هەمان شێوە . نزیک ٦ مانگ بەیەکەوە بوین رۆژێک بینیم
خیانەتم لێدەکا کە چوومە ماڵەکەی لەگەڵ کچێک لەسەر جێگا بوون.. زۆر رووخام ئەو کاتە بەڵام ئێستا باشم .
هیون : چی وای لێ کردی باشبی؟
نت : من لە سەرەتاکان تەنها هەواداربووم و دەموت هیونجینم خۆشدەوێ بەڵام بەو رادەیە نەبوو لەدوای جیابوونەوەم
زیاتر خۆشمویستی و سترەیکیدز و تۆ هۆکار بوون بۆ باشتر بوونم .
هیون : تا ئێمە هەبین ناهێلین تۆ خەفەت بخۆی.
نت : سوپاس .
هیون : نایەوێ.


Yes.. this is LOVE..🖤(H.J) کۆتایی هاتووە ✔️ Where stories live. Discover now