VOT
دووبارەو سێ بارە قوتابخانە ئۆفف ئیمڕۆ ٣ تاقی کردنەوەم هەیەەە
چومە پۆل و یەکەم وانە عربیم هەبوو وە تاقی کردنەوەکانی دوێنێم وەرگرتەوە
مامۆستا: ن/ت ؟ کچم وەرە وەرەقەکەت ببەرەوە
چووم و وەرم گرتەوە
١١/٢٠
یانزە لە بیستم هێناوە؟
ئۆفف بۆچییی من زۆر بە قورسی سەعیم کرد ١١ هیچ نیە لە چاو سەعی کردنەکەم!
زۆر خەمبار بووم
ئەو وانانە تەواو بوون و کۆتا دەرز بیرکاریم هەبوو تاقی کردنەوەم تێیدا کرد دوێنێ زۆر کاتم کوشت بە سەعی کردنی بیرکاریم بەڵام خراپ بووم لە تاقی کردنەوەکە
هەر لەو دەرزە بۆی سەح کردین..
٢/٥
دوو لە پێنج؟!!!
ئۆفف ن/ت زۆر خراپییی
تۆ سەیر لە چیدا هەڵەم کردوە!
زۆر خەمبار بووم
زەنگی ڕۆیشتنەوە لێیدا
چوومە دەرەوە لە قوتابخانە و بە ڕێ کەوتم بەرەو ماڵەوە
بەڵام بارانێکی بە خووڕ دای کرد
هیچ چەترێکیشم پێ نییە
ئۆفف چەند بێ بەختم
هەموو گیانم تەڕ بوو
لە کۆتایدا گەیشتمەوە ماڵەوە
پێڵاوەکانم داکەند و بەو گیانە تەڕەم چوومە ژورەوە زۆریشم سەرما بوو
ن/ت: دایکی چیت لێ ناو-
قسەکەم تەواو نەکرد لەو کاتەی هەمان ئەو کوڕەم بینی کە لەم ڕۆژانەدا ڕێی لێ گرتم و وتی قومارچیم..لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشتبوو قاتێکی ڕەش و ڕیکۆتێکی سووری لەبەر بوو جدی و بێ هەست دیار بوو
دایکی ن/ت: کچم بە خێربێیتەوە...بەخێر هاتن لە میوانەکەمان ناکەیت؟
ن/ت: بەخێرهاتن لە قومارچیەکی فێڵباز بکەم؟
باوکی ن/ت چاوێکی لە ناوت بزکردەوە/سوورکردەوە.
کوڕەکە هەستا و بەرەو ڕووم هات
دەستی تەوقەی بۆ درێژ کردم