VOT
هەرچەن مەرجەکانیشتان جێ بە جێ نەکرد بەس قەینا من دڵم بیکە
شەو بوو لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتبووم بیرم لەو قسانەی هوون ئەکردەوە..
باشە چی لە ژێر سەرە؟
بە هەر حاڵ
ویستم گڵۆپەکان بکوژێنمەوەو بخەوم لەو کاتەی زۆرم تینو بوو وە ویستم بچم خوارەوە ئاو بخۆم
بە هێواشی بە پلیکانەکاندا چوومە خوارەوەو چوومو مەتبەخەکە
گوێم لە یەکێک لە ژوورەکان بوو کە دیار بوو تەلەڤیسیۆن هەڵکرابوو تیایدا
ئەبێت کێی لێ بێت؟
چوومە مەتبەخەکەو ئاوەکەم خواردەوە گوێم لە کەسێک بوو لە دەرگا سەرەکیەکە هاتە ژوورەوە
هیونجین
منی نەبینی و چوە ئەو ژوورەی کە دەنگە دەنگی لێ ئەهات
منیش زۆر بە پەرۆش بووم و چوومە بەردەم دەرگاکە تا گوێ بگرم
هیونجین: چی بوو هیچتان دەست نەکەوت دەربارەی ن/ت و ئەو؟
سۆنوو: نەخێر..هێشتا هیچ ڕووی نەداوە..
«هەست ئەکەم کەسێک گوێ ئەگرێ؟»
کەسێک بە دەنگێکی هێمنەوە لە دوامەوە وتی وای کرد ڕابچەڵەکم..
هەر کە گوێم لە سەوتی بووم لە جێی خۆم وشک بووم..
ئاوڕم دایەوەو هوونم بینی لە تەنیشتم
هوون: ئەتەوێت گوێ لە چی بگریت سیخوڕی بچوک؟ من تۆم هێنایە ئێرە تا سیخوڕی بەسەر من بکەیت یان دووژمنەکانم؟
ڕستەی یەکەمی بە هێمنی وت دواتر هاواری کرد
لەو کاتە سۆنوو و جەیک و هیونجینیش هاتنە دەرەوە لە ژوورەکە
ن/ت: مـ من..
سۆنگهوون: بێدەنگ! بچۆ ژوورەکەت هەر ئێستا گەر جارێکی تر بتگرم سەرت لە لاشەت جیا ئەکەمەوە!
بە توڕەیی و هاوارەوەن/ت چوە سەرەوە..
سۆنوو وە هیونجین سەیری یەکیان کرد
سۆنوو: تۆ بلێی گوێی لە هەموو شتێک بووبێت؟
هوون: تەنها گوێی لەوە بوو کە هیونجین پرسیاری کرد و وتی هیچتان نەزانیوە دەربارەی ن/ت و ئەو..