..♪.♡︎.♪..
𝐴𝑅𝐼𝑆 𝐾𝐼𝐿𝐿𝐼𝐴𝑁"
ئەوم لەسەر سیستەمەکە دانا
هەستم دەکرد کە چەند شەرم دەکات
ئاهــے نەفرەت نازانم دەبێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم"دەتوانی خۆت بگۆڕیت"
بە هێمنی و ساردی وتم"ها"
بە تێنەگەیشتنەوە وتیئاهـے ئەو بەردەوام بۆ هەموو شتێک دەڵێت ها دەبێت وشەکانم دووبارە بکەمەوە
"تێنەگەشتیت ؟"
وتم کاتێک لەبەردەمی وەستابووموەک و پشیلەیەکی بچوک لەسەر سیستەکەمە دانیشتوە
"بەڵێ، ببورە تێگەشتم "
بە هێمنی و شەرمەوە وتی"بۆکوێ دەڕۆیت ؟ "
وتم کاتێک بە هێمنی هەستا
و ویستی بڕواتە گەرماوەکە"خۆم دەگۆڕم ، ئەوەت پێوتم "
ئەو ئاوڕی دایەوە"لێرە خۆت بگۆڕە"
بە ساردی وتم" لـ لێرە ؟ بەڵام ..."
وتی کاتێک بەشەرمەوە سەری بەرەو خوارەوە بردئەو ناوی چی بوو !
ناویم بیر نایەتەوە ڕایا ؟ ڕایڵ ئاهـ چیبوو تەنها دەزانم
یەکەم بیتی ئاڕ بوو"ناوت چیبوو ؟"
سەرم لار کردەوە بەتێنەگەیشتنەوەسەری بەرزکردەوە وەک و ئەوەی بیەوێت بڵێت بۆچی
ناوی منت بیر نەماوە !"ڕێن"
بە دەنگە ناسک و هێمنەکەی وتی"من دەڕۆم ، دەتوانی پشوو بدەیت
خەریکە دەبێتە ئێوارە "
هەنگاوم نا بۆ چونە دەرەوە و وتمدەرگاکەم داخست بەبێ ئەوەی بهێڵم هیچ شتێکی تر بڵێت ، نەدەبوایە بەو شێوەیە جێی بهێڵم
نەفرەت کێ لەیەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی
هاوسەرەکەی جێ دەهێڵێت بەڵام دەشمەوێت
لەوە ڕابێت هەست بە خراپی دەکەم بەڵام
باشترین هەوڵی خۆم دەدەمئەوەی حەزی پێبکات و ئاسودەی بکات بۆی دەکەم
ئەوەی بیەوێت پێی دەدەم، نازانم چی ڕوودەدات بەڵام نامەوێت کارێکی زۆر هەڵە بکەمبە هێمنی ڕۆشتمە لای ئەو دوو خزمەتکارەی کە لە ڕاست و چەپی یەکێک لە ڕێڕەوەکان وەستابون
"فلۆرام بۆ بانگ بکە هەر ئێستا "
وەک و فەرمانێک وتم
YOU ARE READING
کاتژمێر 𝟏𝟏:𝟓𝟗ی شەو ! « ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓
Fantasyهەموو شەوێک ون دەبێت! ڕاستە ئەو دڕندەیەک لە ناخی دایە بەڵام بەرام بەر ڕێن شتێکی ترە، هەموو گوڵە باخێک لقێکی پڕ دڕکی هەیە! زاڵ بوون بەسەر ترسدا ئەستەم نیە، دڕندەکەی ناخت دەربهێنە دەزانم تەنهای بەڵام من متمانەم پێتە! من لەگەڵتم ئەگەر دووریش بووم! ئەو...