𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 19 » ! برین

1.8K 278 58
                                    






..♪.♡︎.♪..






REN"

کاتێک نزیکتر بومەوە بۆ ڕۆشتن بەرەو
ڕێڕەوەکان و ژوورەکەم وە لە ژوری کتێبخانەکە
نزیک بومەوە

دەنگە دەنگەکەیان نەما بۆیە هەنگاوم نا

"ڕ ڕ ڕێن چـ چی دەکەیت لێرە ؟!"
ئاریس وتی کاتێک دەرگاکەی بەخێرایەکی
زۆر کردەوە و زۆر شڵەژاو توڕە دیار بوو

"ئایا گوێت دەگرد ؟
یاخود گوێت لە هیچ شتێک بوو؟!"
بە شڵەژاوی و ترسێکی زۆرەوە پرسی
بەبێ ئەوەی ڕێگەم پێ بدا وەڵامی پرسیاری یەکەم
بدەمەوە

"ئاهے نا نەخێر بێگومان نەخێر من دەڕۆشتمە ژورەکەم ملوانکەکەم لەبیر کردوە نەمدەویست بەبێ ئەوە بڕۆم"

بۆچی وا بیردەکاتەوە من گوێم گردبێت ؟!
من کەی تا ئێستا شتێکی هەڵەم کردوە کەوا
بیر بکاتەوە من گوێم لەوان گردبێت کێشەی چیە ؟

"تـ تۆ باشیت ؟"
کەمێک سەرم لار کردەوە بۆ
سەرنج دانێکی قوڵ لێی

"ئاهے بەڵێ دەتوانی بەردەوام بیت، من دەڕۆمە باخچەکە هەندێک هەوا وەردەگرم "
چاوەکانی خستە خوارەوە و دەستی بە قژیدا هێنا
وەک و ئەوەی شتێک بشارێتەوە

"ئهم من دەڕۆم"
وتم و زەردەخەنەم کرد
هەنگاوم نا بۆ ئەوەی بڕۆم

"ڕێن؟!"
ناوی هێنام کە چەند هەنگاوێک
دوور کەوتبومەوە

بە هێمنی ئاوڕم دایەوە ئەو باش دیارنەبوو
توڕەبوون ترس شڵەژان هەناسەی توند و خێرا
پێم وایە دەمتوانی هەموو هەستەکانی تێدا ببینم !

"شتێک ڕویداوە ؟!"
بە سەرسامی وتم

"ناهے تەنها ویستم ڕوخسارت
جوانتر ببینم دەتوانی بڕۆی"
وای لێکردم بە هێمنی کەمێک سەرنجی چاوەکانی بدەم
زەردەخەنەیەکی بچوک کەوتە سەر لێوەکانی

همم هەنگاوم نا بۆ ئەوەی برۆم
دواتر بینیم بەڕێز داڤیۆن ـیش بەخێرای
هاتە دەرەوە سەرنجی ئاریس ـی دا
بەخێرای ڕۆشتە خوارەوە

بەڵام گرینگیم پێ نەدا و ڕۆشتمە ژورەوە
کە هێشتا ئەوم لێ دیار بوو

"ئای خوایە بۆچی بەردەوام ئەو
ملوانکەیەم بیر دەچێت"
وتم و بەدوای دەگەڕام

دڵخۆشم کە لەناو دۆڵابەکەم داناوە
بەهێمنی ڕۆشتم بەرەو ئاوێنەکە بۆ ئەوەی لەملی بکەم
خەریکی داخستنی ملوانکەکەم بووم کاتێک
گوێم لە کرانەوەی دەرگای ژورەکە بوو

کاتژمێر 𝟏𝟏:𝟓𝟗ی شەو !               «ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now