گرنگە.

89 19 27
                                    

سلام عليكم...

.
.
.

چەن تێبینیەک و هەندێک ئامۆژگاری گەر بە پێویستت زانی بیخوێنەوە بەڵکو سودی هەبێت بۆت لەلایەن خوشکی بچووکتانەوە. •°. *࿐

هەروەک دەزانن لە کۆتایدا مەکتەب کرایەوە و پشوو تەواو بوو جا نۆرەی قوڕبەسەرییە یەخەمان بگرێتەوە دووبارە..

(° ͜ °)

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابییەکان دەخوازم و ئاگادارم کە چەندین نوسەری بەتوانا و باش تا دوای تەواوکردنی مەکتەب واتپادیان جێهێشت وە بە هیوام سەرکەوتوو بن.

وە ویستم بڵێم کە من واناکەم و بەردەوام دەبم لەگەڵتان وە جێتان ناهێڵم..

هەرسێ چیرۆکەکەم هەر بە ئەکتیڤی دەمێننەوە و بەردەوام پارتی بەهێزتر بەڕێوە دەبێت چونکە شتە خۆشەکان لێرەوە دەست پێ دەکەن بەڵام وادیارە کەمتەرخەمی من بووە کە نەمتوانیوە پێش هاتنەوەی مەکتەب یەکێک لەو سێ دانەیە بگەیەنم بە خاڵە بەهێزەکان یان تەواویان بکەم بە داوای لێبوردنەوە بەڵام دڵنیا بن هیچ شتێک لە ئەکاونت و پارتەکانی من ناگۆڕێت بە هاتنەوەی مەکتەب.
وە انشالله ئەو بینەرانەی واتپادیان جێهێشت دەگەڕێنەوە بە تەواو بوونی چیرۆکەکان و بە ئامادەیی بیان خوێننەوە و چێژی لێ وەرگرن.
هیوادارم تا ئەوکات زیاتر بینەریان هەبێت و سەرنج بدرێن چونکە ماندوو بوونێکی ڕادەبەری دەوێت سەرەڕای ئەکتیڤی هەرسێکیان قوڵی چیرۆک و بەهێزی دیمەنە ئەکشنەکان و شەڕەکان کە دەبێت هەموویان بە باشی و وردی ڕێکبخرێن چونکە ژانەری سەرەکین لە چیرۆکەکانم بەجدی کات و ماندوو بوونی زۆری دەوێت وە دووبارە ببورن کە نەمتوانی و کەمتەرخەم بووم و چیرۆکەکان نەگەیشتنە خاڵە بەهێزەکانیان پێش مەکتەب لە شانسی ئێوە تازە بە تازە دەست پێدەکەن.

وە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک و قوتابیەک انشاللە ئەو قوتابییانەی ناجح بوونە ئەمساڵیش ناجح ئەبن و وە ئەوانەشی نەیانتوانی ئەزانم هەموویان ئەتوانن ئەنجامی بدەن تەنها خوێندنێکی زیاتر پێویستە و هیچی تر وەک چاڵنجێک بیهێننە پێش چاوتان و تەحەدای خۆتان بکەن لە دەرسدا دڵنیا بن سەرکەوتوودەبن و دەتوانن ئەنجامی بدەن هیچ شتێک ناتوانێت مرۆڤێکی بڕوابەخۆ بوو
بشکێنێت یان ڕایبگرێت.

سنوری خۆتان بشکێنن و خەونەکانتان ڕاوبنێن تا لە داهاتوو کە سەیری خۆتی ماندوو و کۆڵدەری ڕابردوو بکەی شانازی بکەیت و ئەوکات دەزانی کە هەوڵە قوڕسەکانیش تێدەپەڕن و ڕۆژانێک دێت شانازی دەکەی کە ئەوەندە هەوڵت داوە ئەوکات ئەنجامەکەی دەبینیت کە تەنها پێویستت بە بڕوابەخۆبوون و زیاتر خۆ ماندوو کردن بوو و ئێستا لە ئاستێکی کە ئەوکات پێت وابوو مەحاڵ بوو چونکە تاقیت نەکردبۆیەوە گەر بەردەوام بیت کە گەر بۆ نموونە بە تەنها کاتژمێرێک زیاتر خوێندن بۆ هەموو ڕۆژێک یان هەر شتێک کە پێت وابوو مەحاڵە لە ڕێگەی ئەوەوە خەونەکەت بەدی بێنیت چەنێک کاریگەری هەیە لەسەرت...

وەک چۆن ئاوی دڵۆپ دڵۆپ دەفرێکی گەورە پڕ دەکات گەر بەردەوام بێت سەرەڕای کەمی و بێ توانایی و کاتی زۆر بەڵام بەردەوام بوونی ئەنجامی پێدەدات و لە کۆتایدا دەفرەکە پڕ دەکات و بەرە بەرە لێشی دەڕژێ گەر زیاتر بەردەوام بێت ئەوکات دەزانێت کە دەتوانێت دەفری گەورەتریش پڕ بکات بەو بڕوابەخۆبوون و بەردەوامییە.

بەردەوام بوون و بڕوابەخۆبوونیش بۆ خەونەکان وەک ئەو نموونەیەی سەرەوە وایە...
تۆ بەردەوام بە...
هەرچەن کاریگەرییەکەی کەم بێت هەموو ڕۆژێک ئەوە بکە کە پێویستە بۆ بەدی هێنانی خەونەکەت و دوای چەن مانگێک سەیری ئەنجامەکەی بکە و سەیری چەن مانگێکی ڕابردووش بکە کە ئەو بریارەی داوتە چەنێک ڕاست بووە و چۆن پێی دڵخۆش و سەربەرز دەبیت.

ئەمە نەک تەنها بۆ دەرس و خوێندن بەڵکو ئامۆژگاریەکی خوشکی بچووکتانە بۆ هەموو کاتێکتان کە لە مێشکتان بێت دەتوانن هەموو شتێک بکەن بە بەردەوام بوون و نەوەستان و بڕوابەخۆبوون...
وە اللە' تان بیر بێت کە پێش هەموو شتێک پشت بە خالق ببەستن و لە فەرمانی دەرمەچن و کات بە شتی بێمانا و دژ بە خودا و فەرمانەکانی بە فیڕۆ مەدەن ئەوکات هیچ شتێک ڕاتان ناگرێت و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەیت انشاللە...

و عليكم السلام.

.
.
.

@سارا-

@RYUKAI

°𝗧𝗛𝗘 𝗣𝗥𝗘𝗗𝗔𝗧𝗢𝗥𝗦° ڕاوکەرەکان / S1  ✓Where stories live. Discover now