|˙EPLASODE˙14˙|

467 94 414
                                    

دەرگای کۆشکی پاشایەتی کرایەوە
کچێکی زۆر جوان دەرکەوت کە تیشکی خۆرەکە
وای لەڕووخسارە شیریەکەی ئەکرد بدرەوشێتەوە
ئەوکچە کە،هانبوولێکی شینی کاڵی لەبەر بوو
قژە ڕەشە ئاوریشمێکەی بەسەر شانی بڵاوکردبۆیەوە.

لێوەپڕ و ناسکەکەی مەیلی شلکیان ئەدایەوە
لێوە پڕەکەی کە سوراوێکی ڕەنگ پەمەی لێدرابوو
چاوەڕەشەکانی ئەدرەوشانەوە چاڵەکانی ڕوومەتی
کەبەهۆی پێکەنینە ناسک و جوانەکەی دەرکەوتبوون
... ئەوکچە تەواو نایاب بوو کەوەسف نەئەکرا.

وەئەو تەواو لوت بەرز و لەخۆ بای دیار بوو
لەکاتێک نیوەی خەڵکی کۆشکەکە کۆ ببونەوەو
چرپە چرپیان بوو وەئەوکچە بە خۆبەگەورە
زانینەوە ئەڕۆیشت کاتێک بەشێک لەهانبوولەکەی
بەپەنجەباریکەکانی گرت بوو.


وەئەو کچەی دواوەی کە کەمێک تەمەنی گەورە ببو
بەڵام جوانیەکی تیابەتی هەبوو بەهەمان شێوە
هانبوولێکی پەمەی و قژێک کەلەخوارەوەی
سەرشانی بوو ماکیاژێکی کەمی کرد بوو،وە
ناسک دەرەکەوت بەهەمان شێوە چاوە قاوەیەکانی
لەسەر ئەوکچە خۆبەزلزانی بەردەمی بوو بۆئەوەی
ئاگادار بێت نەکو کارێکی لادەر بکات.


"لالی شیرینەکەم کاری لادەرانە مەکە تۆ شازادەی وە بۆ ڕێکەوتن هاتوین بۆ ئێرە بۆیە وەک شازادەیەک مامەڵە.
بکە زیاتر نا ڕێک کەوتین شازادە"
ئەوکچە هێمنە بەهێمنی قسەیەکرد کاتێک لەدواوەی
کچە هانبوولەشینەکەبوو کە بەڕووخسارە پڕ فیزەکەی
ڕێگای ئەکرد لالی سەیری ئەوکچەی کرد.

"ئایشش،پوورێ نازانم باوکم تۆی بۆنارد لەگەڵم
بەرحاڵ پوورە سۆیۆنگ.خەمت نەبێت
تۆسەیرکە هەمووسەرنجەکان لەسەر منن بێگومان
هیچ کەسێک وەکومن نیە من نایابم بەڵێ نایاب!"
لالی بەخەندەپڕ کەیفەکەی قسەی ئەکرد بۆ پوری
کاتێک بەناوکۆشکەکە ئەڕۆیشتن.

درۆزنێڪی شیرین||𝗝•𝗞✓Where stories live. Discover now