part2

277 54 31
                                    

pov mila

هەستانم لە خەوو و ڕۆشتم گەرماوێکم کرد و جلی قوتابخانەم لەبەر کرد و ڕۆشتمە خوارەوە .
میلا: بەیانی باش .
خ.ئەلێکسیڤ:بەیانی تۆش باش ئەزیزم .
میلا:باوکم لە کوێیە .
خ.ئەلێکسیڤ:لە کۆمپانیایە .
میلا:باشە دایکە گیان من دەڕۆم خوات لەگەڵ .
نانم خوارد و بەڕێکەوتم بۆ قوتابخانە دەمویست بڕۆمە کڵاسەکەم بەڵام پێم لە شتێک وەک ڕۆن وابوو خلیسکام و بەربومەوە وە قوتابیەکان دەستیان کرد بە پێکەنین دڵم پڕبوو ڕۆشتمە کڵاسەکەم وە لە شوێنی خۆم دانیشتم وە دەستم کرد بە گریان خوایە من چیم کردوە وام لێ بەسەردێ بە ناهەق سوکایەتیم پێ دەکات کەس لە کڵاس نەبوو خۆم کۆکردەوە و ڕۆشتم ئاوێک بکەم بە ڕوخسارم بەڵام لە ناکاو هەموو جەستەم تەڕ بوو سەیرم کرد کە ئەو کوڕە بێ ڕێزە لەسەرەوە سەیر دەکات و سەتڵێکی بە دەستەوەیە فرمێسک لە چاوم هات و بەپەلە ڕۆشتمە دەستشۆر و دەستم کرد بە گریان کچێک هات جلی یا پێی وتم  خۆت بگۆڕە سەرم بە باشە جوڵاند و خۆمم گۆڕی .
میلا:سپاست دەکەم .
کچەکە:شایەنی نیە ناوت چیە من ماریا .
میلا:منیش میلا .
ماریا:وەرە وانەی یەکم تەواو بوو بابڕۆینە کافتریا .
میلا:باشە .

سەیرم کرد هەمویان پێدەکەنن ڕۆشتینە کافتریاکە ئەو کوڕەم بینی بە زەردەخەنەی لارەوە سەیریم دەکات چاوم پڕ فرمێسک بوو ڕۆشتین دانیشتین.
ماریا:ئامۆژگاریتدەکەم لەو دوربکەوە .
میلا: بۆچی .
ماریا:چونکە کوڕێکی باش نیە.
میلا:ئێ خۆی ئەو واز لەمن ناهێنێت ئەگینا من هیچ شتێکم نەکردەوە .
ماریا:دڵنیای .
سەرم بە بەڵێ جوڵاند .
ئەو کوڕە بێ ڕێزە هات بەرەو ڕومان دەستم دەلەرزی لە ترسا هات دانیشت .
کوڕەکە:ئۆ خاتوو میلا جلەکانی گۆڕیوە،کچێکی زۆر پێچاو ڕویت لە دوای ئەو ھەموو سوکایەتیە هێشتا لێرەیت نچچ .
دڵم پڕ بوو ماریاش لە ترسا نەی دەوێرا هیچ بڵێت .
میلا: چیت دەوێ لەمن .
کوڕەکە:هیچ .
میلا:کەواتە بۆچی وادەکەیت .
کوڕەکە:چونکە حەزم پێیە .
میلا:واز بێنە لە من .
کوڕەکە:بۆچی .
میلا: چونکە بێزار بوم .
کوڕەکە:ئۆی داماوو هێشتا سەرەتایە جارێ هیچت نەبینیوە .
بەپەلە ڕۆشتم جانتاکەم هێنا و ڕۆشتمە ماڵەوە ئەو کوڕە بێ ڕێزە وابزانم ناوی تایهۆنگ بو میلای گەمژە لە خۆتەوە خەونت دەبینی و دەتوت من لەو قوتابخانانەدا دڵخۆش دەبم خوایە ئەو چی دەوێت لە من من بۆچی ئەمەم توش بوە خوایە تۆ یارمەتیم بدە ، جلەکانم گۆڕی و خەوتم ،هەستام ڕۆشتم گەرماوم کرد و هەندێک وانەم خوێند،کاتی نانخواردن

end pov

ب.ئەلێکسیڤ:کچم ئێوارەت باش وەرە نان بخۆ .
میلا:ئێوارەی تۆش باش .
دوای نانخواردن هەندێک گفتوگۆمان کرد و کاتی خەوتن هات من ڕۆشتمە سەرەوە،ئایە بەیانی بچمەوە یان نا .
دەی من بەهێزم دەڕۆمەوە هەرچی ڕودەدات با ڕوبدات .
بەیانی ...
___________________________________________
ئەوەش پاڕتی دوو

کوڕە بێ ڕێزەکەWhere stories live. Discover now