part3

253 49 48
                                    

Pov mila

بەیانی بە دەنگی ئەلەرمەکەم هەستام و گەرماوێکم کرد و جلی قوتابخانەم لەبەر کرد و ڕۆشتمە خوارەوە .
میلا:بەیانی باش .
خ.ئەلێکسیڤ و ب.ئەلێکسیڤ:بەیانی تۆش باش .

نانم خوارد و بەڕێکەوتم بۆ قوتابخانە لەوە ئەچێ بڵێن بۆچی شۆفێرت نیە من حەزم بە شۆفێر نیە بۆیە خۆم بە پێ دێم .
لەبەر دەرگای قوتابخانە بووم نەڕۆشتمە ژورەوە کوڕە بێ ڕێزەکە هات بەرەوڕوم .
تایهۆنگ:ئۆ خاتوون میلا هاتوە بۆ قوتابخانە
کە داماوی شۆفێرت نیە.
دڵم پڕبوو بە ئەو چی کە شۆفێرم نیە.
میلا:لا دەچی لەسەر ڕێم.
تایهۆنگ:ئەی ئەگەر لا نەچم .
میلا:تکایە وازم لێ بهێنە .
تایهۆنگ:واز ناهێنم .
میلا:من هیچ شتێكم نەکردوە .
تایهۆنگ:کردوتە(بە جەختیەوە وشەکەی دەربڕی)
میلا:نەم کردوە،ئەگەر ئەوەی ئەو ڕۆژە دەڵێیت ئەوە بەهەڵە ڕوویدا وە داوای لێبوردنم لێ کردی و تۆڵەشت کردەوە .
تایهۆنگ:من باسی ئەوە ناکەم،بەهەر حاڵ ھەر شتێکم بوێت بەرامبەرت ئەنجامی دەدەم.

بەپەلە ڕۆشتمە کڵاسەکەم و دانیشتم تا مامۆستا هات بەهەر حاڵ ئەمڕۆ چەند سوکایەتیەکی پێ کردم کاتی ڕۆشتنەوە هات دەمویست بڕۆمەوە ماڵ بەڵام مامۆستایەک بانگی کردم وتی بەڕێوبەر بانگت دەکات ڕۆشتمە ژوری بەڕێوبەر .
بەڕێوبەر:وەرە پێش.
ڕۆشتمە پێش لەسەر کورسیەکەی هاتە خوارەوە و بەرەو ڕوی من هات و لێم نزیک دەبویەوە منیش گەڕامە دواوە.
میلا:چیت دەوێت .
بەڕێوبەر: جەستەت .
میلا:ئەوە تۆ ئاگات لەخۆتە من سۆزانی نیم  تێگەشتی من وەک کچی تۆ وام تۆ ئەوەنە پیریت کەچی تۆ چیدەڵێیت .
بە هاوارەوە وام وت .
بەڕێوبەر:دەمت داخە هەرچیم بوێت ئەوە دەکەم .
بە دەستم بەرهەڵەستیم دەکرد بێتە پێشەوە و دەگریام بەڵام بێ سود بوو لەناکاو دەرگا بە توندی کرایەوە ئەوە تایهۆنگ بوو .
تایهۆنگ:هەی پیرە پیاوی ناشرین ئەوە دەتویست چی بکەیت .
بەڕێوبەر بەپەلە لە من دورکەوتەوە و شڵەژا .
بەڕێوبەر:ئێ هیچ تەنها قسەمان دەکرد .
تایهۆنگ:ئۆ بەڕاست،هەتیو تۆ من بە گەمژە تێگەشتویت ئەوە نیە ئەو کچە دەگریت و تۆش دەتویست بڕۆیتە پێشەوە لێ ناشرینی پیس .
بەڕێوبەر:نانا تۆ بەهەڵە تێگەشتویت .
تایهۆنگ:تۆ دەرکرایت .
بەڕێوبەر:چیی تکایە دەرم مەکە من منداڵم هەیە .
تایهۆنگ:جا بەمن چی پێش ئەوەی ئەو کارە بکەیت بیرت کردبایەوە،بڕۆ دەرەوە .
بەڕێوبەر ڕۆشتە دەرەوە منیش سەیری ئەو کوڕەم کرد .
میلا:سپاست دەکەم بەڕاستی نازانم چۆن چاکەت بیەمەوە .
تایهۆنگ:وا بیر مەکەوە بۆ تۆ ئەو کارەم کردبێ بۆ ئەوەی ئابڕوی خێزانەکەم نەچێ و خەڵک بڵێت قوتابخانەی خێزانی کیم شوێنی ئەو کارانەیە،ئێستاش بڕۆ دەرەوە.
فرمێسک لە چاوم هات بەڕاستی کەسێکی خراپە من هیچم لەو نەکردوە بۆچی بەو جۆرە مامەڵە دەکات،ڕۆشتمە ماڵەوە پشوم دا و وانەم خوێند و گەرماوم کرد هەستم بە باشی نەدەکرد و دڵم هیچی نەدەبرد بۆیە خەوتم .

end pov

خ.ئەلێکسیڤ:کچم هەستە لە خەو کاتی قوتابخانەیە
میلا: دایکە هەست بە باشی ناکەم.
خ.ئەلێکسیڤ:دەی هەستە.
هات دەستی دا لەسەرم
خ.ئەلێکسیڤ:ئای خوایە تۆ دەسوتێی ئەوە چیە تات لێە.
دوای ئەو قسەیە ئاگەم لە خۆم نەما،وردە وردە چاوم کردەوە ،سەیرم کرد لە ژورەکەی خۆمم دایکم هاتە ژورەوە.
میلا/چی ڕوویداوە دایکە.
خ.ئەلێکسیڤ:کچم تۆ ئەو کاتە تات زۆر بەرز بوو بۆیە بورایتەوە و بردمانی بۆ نەخۆشخانە،بەهەر حاڵ پزیشک وتی دەبێ تا دوو ڕۆژ پشوو بدات بۆیە بەیانیش و دوبەیانیش نابێ بڕۆیتەوە بۆ قوتابخانە.
میلا:دەنا دایکە من باشم.
خ.ئەلێکسیڤ: قسەی زیادم ناوێ دەی من دەڕۆم تۆ پشوو بدە.
دوای دوو ڕۆژ ...
___________________________________________
پاڕتی سێ

کوڕە بێ ڕێزەکەWhere stories live. Discover now