part 19

211 36 223
                                    

Pov Lisa

لەم چەند رۆژەیا هەرگیز جاکم نەبینیووە وە کاتێک پەیوەندی پێوە ئەکەم یان هەڵی ناگرێت یان کە هەڵی گرد زۆر بە ساردی قسەم لەگەڵ ئەکات! نازانم لە کوێ و خەریکی چیە، ئاخر خوایە من چەند خەونێکی جوانم هەبوو لەگەڵی ئاخر ئەو باشترینی من بوو هەموو کات پێوسیت ئەکات بەم شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ بکات؟ نەفرەت لەو بەیانیە ئەکەم کە دواجار جاکم بینی، بووەستە زەنگی دەرگایە!!! بەم کاتە ئەمە کێیە؟ رەنگە جاک بێت!!

بە خێرایی هەڵسام و چووم دەرگاکەم کردەوا بەڵێ ئەوا جاکە یەکسەر خۆم هەڵدایە باوەشی و زۆر بۆنم کرد نازانم چۆن بەرگەم گردوا بە بێ باوەشێکی ئەو، تۆزێکی نەبرد ئەویش باوەشی لێم دایەوا، باوەشەکەم بچراند و بە تورەیەوا وتم

؛ ئەرێ تۆ لە کوێ بووویت؟ من شێت بووم لەم چەند رۆژەیا
< بە تورەییەکی کیوتە وتم لە کۆتایدا خەندەیەکی پێشکەش کردم>

جاک/ ئەوەتا ئازیزم من لێرەم....هەر لەبەردەم دەرگا ڕام ئەگریت؟
< ئای چەند گەمژەم لە بیرم نەبووو>

؛ ئای مێشکی منیش هیچ کار ناکات فەرموو وەرە ژوورەوا

چوینە سەر سۆفاکە و دانیشتین قسەمان بۆ یەک ئەکرد و پێ ئەکەنین دوا جار سێری فیلمان کرد لەگەڵ شانداری کە ئەمان خوارد بە دیار فیلمەکەوا وابزانم ئەم شەوا دەبێتە خۆشترین شەوەکانی ژیانم، سێرم کرد کە خەوتووە پێکەنینێکی کەمم کرد چوم بەتانیەکم بۆی هێنا و ماچێکی سەریم کرد

بەرە و پەیژەکان ئەڕۆشتم بۆ دوا جار سێرم کرد کە وەک و فریشتە خەوتووە، چومە ژوورەکەم رۆتینم کرد یەکسەر خۆم فڕێدایە سەر بێدەکە و خەوتم

11:21 pm

چاوەکانم کردەوا چونکە هەناسەم تەنگ ببوو هەلسام بۆ ئەوەی دەم و چاوم بشۆم، دوای کەمێک هاتمە دەرەوا لە گەرماوەکە جاکم کەوتەوا بیر بزەیەکم کرد دەمەوێت سێری بکەم هێشتا تێر نەبوومە، چوومە خوارەوا بە هێواشی بەڵام بەلام دڵم خەریک بوو لە لێدان بووەستێت چونکە ئەو لەسەر سۆفاکە نیە!!!! خوایە ئەو لە کوێیە؟؟؟ بە خێرای و ترسەوە چوومە خوارەوا بەناو مالەکەما زۆر گەرام بانگم ئەکرد وەلامی نەبوو، بۆ کۆتا جار دەنگیم بیست کە لە باخچەکەوا ئەهات وەک و بڵێیت لەگەل یەکێک قسە ئەکات هەناسەیەکی ئاسودەم دایەوا چووم بەرە و ڕووی بینیم کە قسەی ئەکرد زۆر پەرۆش بوو بۆیە لە دوای دەرگاکەوا ویستم گوێ بگرم

جاک/ مینا هەموو شتێک ئامادەیە؟.....باشە....کەوایە وەرە بۆ رێستۆرانتی **** بە کرێ گردوومە.....نەخێر خەمت نەبێت لیسا خەوتووە....ئم باشە تۆش ئاگەداری خۆتبە...خوات لەگەڵ

♡بۆیفرێندی ساختە♡ || K.TH/ {ڕاگیراوە}✔️Where stories live. Discover now