no one pov
لەڕۆژێکی باراناویدا...
دایکێک ڕۆڵەکەی لەدەستداوە
باوکێک سەرگەردان بووە
خوشکێک چیاکەی ڕووخاوە
هاوڕێیەک خانوەکەی لەدەست داوە
لەکۆتاییدا ئەوە ژیانە هەموومان هەندێک کات دەبێت جێی بهێڵین
هەندێک کاتیش بەناچاری دەژین کەسیش ناتوانێ هیچ شتێک بکات
دایکی گاڤی"کوڕەکەم هەستەوە"بکزی لەسەر گۆڕی گاڤی وتی
ئەرۆرا"دایکە تکایە وامەکە سەیرکە ئێمە هەموومان پەریشانین بەڵام تکایە وەرەوە سەر خۆت"بە هێمنی گوتی بەڵام ئایا دایکی گوێ دەگرێت؟
باوکی گاڤی"وازی لێبهێنە کچم چۆنی بەدڵە بائەوە بکات هێشتا برینەکەی تازەیە"وتی و لەدەنگیدا هەستت بەوە دەکرد کەچەندە گریاوە
pov pedri
بۆچی واهەست دەکەم هەموو ئەمانە خەونێکە؟
بەڕاستی مێشکم ئەمە قبوڵ ناکات ئەم هەموو ڕووداوە بۆ هەفتەیەک هەست دەکەم زۆر زۆرەدوای ئەوەی تا شەو گریاین هەموومان زۆر بێتاقەت بوین و هەموومان گەڕاینەوە ماڵی چاڤی
سەیری تەلەڤزیۆنەکەم دەکرد کاتێک ئانسو دایگرساند بێگومان هیچ هەواڵێکیتر نیە جگە لە..
بێژەرەکە"بەڵێ دوێنێ هەواڵمان پێ گەیشت کەیاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە پابلۆ گاڤی کۆچی دوایی کردووە ئەویش لەوکاتەی کەلە گەشتەکەیدا بووە بەهۆکارێکی نادیار لەبینایەکی بیست و پێنج قاتی تەواو نەکراو کەوتۆتە خوارەوە
وەهەمووان دەربارەی ئەوە دەپرسن کە
پابلۆ گاڤی چی دەکات لەبینایەکی تەواو نەکراو
هەندێکیش لەهەوادارەکانی گاڤی دەڵێن کە یەکێک لەئەندامانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بکوژەکەیە ئایا ئەمە تاچەند ڕاستە؟"
دوای ئەمە لاپۆڕتا یەکسەر تەلەفزیۆنەکەی کوژاندەوە بێگومان بۆئەوەی گوێمان لەشتی زیاتر نەبێت
ئانسو"کەواتە بوینە بکوژیش"بەبێهیوایی گوتی و ڕۆیشتە چێشتخانەکە
پێدری"دەی ئانسو هەموومان دەزانین کەئەم هەواڵانە ڕاستی نین بۆچی خۆتی بۆدڵتەنگ دەکەیت"وتم کاتێک لەدوای ئانسو ڕۆیشتمە چێشتخانەکە
لاپۆڕتا"هاوڕێیان کۆببنەوە"بەهاوارەوە گوتی
ئێمەش هەموومان ڕۆیشتینە هۆڵەکە
DU LIEST GERADE
کێ گاڤی کوشت؟ ?who killed gavi
Mystery / Thrillerکورتە:دوای ئەوەی بەڕوداوێکی دڵتەزێن و نادیار پابلۆ گاڤی یاریزانی بەناوبانگی بەرشەلۆنە کۆچی دوای دەکات بە شێوەیەکی نامۆ هەمووان دەکەونە گومان لەوەی کێ گاڤی کوشت؟ چۆن کوشتی؟ ئایا کوژرا یاخود مردنی خودی بوو؟