no one pov
لە ئێستادا هەمووان خەمبارن نازانن چۆن بەدایک و باوکی گاڤی بڵێن چۆن کوڕەکەیان مردوەچاڤی هەمویانی کۆکردەوە لەماڵەکەی خۆیدا ڕێک دوای ئەوەی گەڕانەوە لە بەڕازیل
هەمووان گەیشتبون تەها یەک کەس مابوو ئەویش لیڤاندۆڤسکی بوو
چاڤی"هاوڕێیان لیڤان لەکوێیە؟"
ڕافینها"ئێمە نازانین هەرخۆی لەوکاتەوەی لە فڕۆکەخانە هاتینە دەرەوە نەمانبینیوە"وتی لە دەنگیدا هەستت بەوە دەکرد کەچەند گریاوە
دی یۆنگ"من پەیوەندی پێوە دەکەم"ئەویش خەمبارو شێواو دیاربوو
لە پەیوەنیەکە
دی یۆنگ"سڵاو"
لیڤان"سڵاو چیە دی یۆنگ؟"بەبێتاقەتیەوە گوتی
دی یۆنگ" چاڤی نەیگوت دەبێ هەمووتان لە ماڵەکەی من کۆببنەوە بۆچی هێشتا لێرەنی؟"
لیڤان"بمبورە دی یۆنگ لەبیرم کرد ئێستا دێم"
لیڤان گوتی پەیوەندیەکەی داخستەوە
چاڤی"چی گوت؟"
دی یۆنگ"گوتی ئۆتۆمبێلەکەم لەکارکەوتبوو ئێستا چاکی کردوەتەوە وادێت"
دی یۆنگیش خۆی دەزانێت کە ئەو ڕاست ناکات و درۆ کردن شتێکی خراپە بەڵام ناچاربوو چونکە دەزانێت ئەگەر بەچاڤی بڵێت کەلیڤان لەبیری کردوە کەبێت ئەوا چاڤی زۆر توڕە دەبێت بەڵام بۆ ئێستا دی یۆنگ ناچارە
دوای کەمێک گوێیان لە زەنگی دەرگاکەبوو
چاڤی"من دەیکەمەوە تۆ بڕۆ چێشتخانەکە سفرەکە ئامادە بکە"بە خزمەتکارەکەی گوت
چاڤی دوای هەموو ئەمانە خزمەتکارەکانیتری ناردەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی لەئێستادا بەو نهێنیە نەزانن کەگاڤی مردووە جگەلە خاتوو "ئارسەر" کە چەندین ساڵە لەماڵەکەی چاڤیدا کاردەکات
چاڤی دەرگاکەی کردەوەو ڕوخسارە خەمبار و ماندووەکەی لیڤانی دەرخست
چاڤی"وەرە ژوورەوە"وتی و ڕێگای بۆ لیڤان کردەوە
لیڤان"سوپاس"بەساردی گوتی و هاتە ژوورەوە
ئارسەر"بەڕێز چاڤی سفرەکە ئامادەیە"
چاڤی"ئێستا دێین سوپاس"
ئارسەر پەیوەندیەکی بۆهات و ڕۆیشت
پێدری"ئەرێ بۆچی هەمووتان وەکو ئەوەن کە هیچ شتێک ڕووی نەدابێت سەیرکەن لێرە کەسێک مردووە گاڤی مردووە ئێوە بۆچی هیچ گرینگی پێنادەن تەنانەت نان دەخۆن و دەخەون وەکو ئەوەی هیچ شتێک نەبووبێت بۆچی ئێوە ئاوان هەندێکجار هەست دەکەم ئێوە هەمان ئەو هاوڕێ دڵسۆزانە نین کەلە بەرشەلۆنە ناسیم"بەهاوارە وتی
چونکە بێ ئۆقرەبووە لەوەی هەمووان ئاسای ڕەفتار بکەن یاخود بابڵێین پێدری واهەستی دەکرد کەئەوان زۆر ئاساین بێگومان نازانێت چ جۆرە ئاگرێک لەدڵیاندا هەیە
ESTÁS LEYENDO
کێ گاڤی کوشت؟ ?who killed gavi
Misterio / Suspensoکورتە:دوای ئەوەی بەڕوداوێکی دڵتەزێن و نادیار پابلۆ گاڤی یاریزانی بەناوبانگی بەرشەلۆنە کۆچی دوای دەکات بە شێوەیەکی نامۆ هەمووان دەکەونە گومان لەوەی کێ گاڤی کوشت؟ چۆن کوشتی؟ ئایا کوژرا یاخود مردنی خودی بوو؟