P̶A̶R̶T̶ 5̶

420 64 4
                                    



𝗚𝗮𝗻𝗴𝘀𝘁𝗲𝗿'𝘀 𝗽𝗮𝗿𝗮𝗱𝗶𝘀𝗲

Vot & comment
Enjoy reading

.________________🖤________________.




کاتی کۆبونەوەکە


ن/ت لەگەڵ جیمین لە ژووری کۆبنەوە بوون چاوەڕێی
ن/ت ژاپۆنی نازانێت بۆیە جیمین وەرگێڕی ئەکات بۆ قسەکانی چونکە ئەو ژاپۆنی ئەزانێت

دەنگی دەرگاکە هات
جیمین و ن/ت سەیری دەرگاکەیان کرد سەرۆک ئۆساموویان بینی بەڵام شۆک بوون کاتێ جۆنگکووکیان لە دوایەوە بینی ئەویش لەگەڵی هاتە ژوورەوە

ن/ت ڕووی کردە جیمین و بە هێواشی قسەی کرد

ن/ت: ئەو چی ئەکات لێرە!؟؟؟؟
جیمین: نازانم!؟؟؟؟

ئۆساموو دانیشت و جۆنگکووکیش لە تەیشتی نزیکەی 10 پاسەوان لە دواوی ئۆساموو وەستابوون چونکە ئەوان دەستەیەکی زۆر گەورەی ژاپۆنین "گانگستەری یاکوزا"

(یاکوزا هەر بە ڕاستی هەیە لە ژاپۆنە باندێکی گانگستەرن منیش هەروا لەم چیرۆکە باسم کرد چونکە دەربارەی گانگستەرە🙂)

ن/ت: بەخێربێت بەڕێز ئۆساموو

جیمین هەمان قسەی بە ژاپۆنی بە ئۆساموو وت

ئۆساموو: منیش خۆشحاڵم کە هاتم بۆ کۆریا وە ئەو هۆتێلەی تۆ بۆت گرتبووم زۆر نایاب بوو جەیکیۆن

جیمین کردیەوە بە کۆری بۆ ن/ت

ن/ت: هیوادارم کاتێکی خۆش لە کۆریا بەسەر بەریت

ن/ت نزیکی جیمین بۆیەوە و بە گوێی چرپانی

ن/ت: پێی بڵێ کە بۆچی جۆنگکووکی لەگەڵە
جیمین: باشە........ بەڕێز ئۆساموو ئەتوانم بپرسم بۆچی جیۆن جۆنگکووک لەگەڵ تۆیە!؟؟؟

جیمین بە ژاپۆنی وای پێوت و ئەویش کەمێک پێکەنی و وتی

ئۆساموو: جیۆن جۆنگکووک هەمیشە لەگەڵم بووە لەم چەن ساڵەی ڕابردوو، وە ئەو برای بوکەکەمە

جیمین شۆک بوو دەستی کر بە کۆکە ن/ت پێی سەیر بوو کە ئەو پیاوە چی وتووە تا جیمین کاردانەوەی ئاوا بێت

ن/ت: وتی چی!؟؟؟

جیمین هاتە نزیکی ن/ت و بە هێواشی پێی وت

جیمین: ئەو ئەڵێت کە جۆنگکووک برای بوکەکەیەتی ئەوە
ن/ت: چیییی!!!!؟

ن/ت بە شۆکەوە سەیری جۆنگکووکی کرد و بینی ئەو زەردەخەنەیەکی لارەوە سەیری ئەکات

Gangster's paradise Where stories live. Discover now