part {11}

335 44 34
                                    


پارتی یازده

💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙

هەرکە رویشتمە هولەکە باپیرەم بەرەو روم هات وە زلەی لێدام

سەرمسورما لە رەفتارەکانی ئەو هەرگیز دەستی لێم بەرزنەکردووتەوە

دەستم بە شوێنی زلەکە گرت وە سەیری باپیرەم کرد
بە تێنەگەیشتنەوە

چاوم بە تایهونگ کەوت نەفرەت ئەویش لێرەیە

وا دیارە باپیرەمی هانداوە

پێش ئەوەی باپیرەم قسە بکات بە هاوار وە تورەیەوە قسەم کرد

ن/ت:بە چ مافێک توانیت زلەم لێ بدەی تو کێی تاوەکو ئەو بوێریەت بە خوت دابێت ئەوە بکەی

وتم بە تورەیەوە باپیرەم زور تورە بوو ویستی جارێکی تر زلەم لێبات بەلام دەستیم گرت

ن/ت:سەیرکە هەی پیرە پیاو گرنگی نادەم کە باپیرەم بیت یاخود نە بەلامــ باش بزا...........

قسەکەم وەستێندرا هەرکە گوێ بیستی ئەو دەنگە بووم

هیون:باوکە ئەو کارانەی کومــ.......

هەرکە ئەویش منی بینی یەکسەر بێدەنگ بوو

ئەو چیدەکات لێرە بە چ رویێک لێرە هەم لەبەر چاوی تایهونگیشە

من شێت دەبم

ئەوە باوکمە!!!!

سەیری کردم وە وتی

هیون:ن/ت کچەکەمـ

وتی وە ویستی بێتە پێشەوە

بەلام هەنگاوێک رویشتمە دواوە

داپیرەم وە ماموژن و یونا مامم وە هوانگ لە دوای باوکم بوون

سەیری ئەو پیاوەم کرد بو ساتێک بێ دەنگ بووم وە دواتر وەلامی ئەوم دایەوە

ن/ت:هەرگیز بە من نەلێی کچم تو کێی تا ئەو قسەیە بکەی ئایە باوکمی یان منت بەخێوکردووە یان چی

وتم چاوەکانم خەریکە پر ئاو دەبن تکایە با نەگریم

هیون:ن/ت تکایە گوێ بگرە

ن/ت:بێدەنگبە

وتم بە هاوارەوە

ن/ت:سەیرکە ئێستا ئەو کەسەی پێی ئەلێیت کچەکەم هاوسەرگیری لەگەل ئەو پیاوە ئەکات کە تو دایکی ئەوت کوشت هاوسەرگیری لەگەل ئەو پیاوە ئەکات کە خوشی ناوێت لەگەل ئەو پیاوەی کە هەر باش نایناسێت هێشتا توش هاتوی بەمن ئەلێیت گوێ بگرە پێم ئەلێیت کچم هەرگیز ئەوە مەلێ چونکە تو مردی لای من هیون ئەو کاتەی دایکم مرد منت بەجێ هێشت ئەو کاتە تو لای من مردی من لەو روژەوە بێ باوک بوم لەو روژەوە سوزی باوکمم نەبینی هەرگیز ئەو کاتەنە لەبیر ناکەم کەچیت بەسەر دایکم دا ئەهێنا هەرگیز

وتم وە لە هولەکە رویشتمە دەرەوە بەرەو ژورەکەم رویشتم دەرگاکەم بە توندی داخست فرمێسکەکانم یەکسەر هاتنە خوارەوە نەفرەت بوچی دوای ئەو هەموو سالە بوچی

گریانەکەم زیاتر وە زیاتر ئەبوو کاتێک بیرم لەو شتانە ئەکردەوە

گوێم لە دەنگی دەرگا بوو وام زانی هیونە بەلام ئەوە دەنگی یونا بوو پێمی وت کە ئەتوانێت بێتە ژورەوە

منیش لە پشت دەرگاکە هەستامەوە فرمێسکەکانم سری وە پێم وت وەرە ژورەوە

هاتە ژورەوە بە روخسارە شەیتانیەکەی کە زەردەخەنەی لەسەرە سەیری کردم وە پێکەنی

یونا:ئاییی ن/ت داماو زور بەداخم بوت

سەیری ئەوم کرد بە تیژی ئەو هێشتا بە نەفرەتیانە پێدەکەنی

ن/ت:ئەگەر قسەی بێمانا ئەکەی بروو دەرەوە

یونا:ههههه گەمژە ئەوە توی کە قسەی بێمانا وە هیچ ئەکەی زور دلم پێت ئەسوتێت باوکت دوای ماوەیێکی زور گەرایەوە هاوسەرگیری لەگەل ئەو پیاوە ئەکەیت کە خوشت ناوێت زور دلخوشم چونکە ئەو تایهونگە ژیانت ئەکات بە دوزەخ

وتی وە زیاتر وە زیاتر زەردەخەنەی ئەکرد

بە خێرای بەرەو روی روشتم وە قولی ئەوم گرت فرێم دایە دەرەوە لە ژورەکەم

گوێم لە دەنگی ئەو بوو لە پشت دەرگاکە کە هێشتا قسەی ئەکرد

یونا:ن/ت داماو هیوادارم بمریت لە خەما

ئای خوایە

من چون بتوانم لێرە بژیم نەخێر هەرگیز ناتوانم لێرە بم وە بەتایبەتی لەگەل ئەو پیاوەش

نەفرەت من ئێستا چی بکەم

ئەموێت لێرە بروم بەلام هەرگیز رێگەنادەن ئەسلەن بو کوێ بروم هاورێیێکم نیە کە بروم بو لای

ئەگەر بو پارەش بێت باپیرە نەفرەتیکەم هەموو کردیکاردەکانم را ئەگرێت ناتوانم برومە هوتێل وە شتیش رقم لەوەیە

بە تورەیەوە خوم لە ناو جێگاکەم نوقم کرد تکایە با ون بم با زەوی شەق بێت برومە ناویەوە

بوچی چارەنوسم بەو شێوەیە

ئاگام لە خوم نەبوو کەوتمە خەوەوە

_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _

کوتای پارتی یازدە

ئەزانم درەنگ پوستم کرد بەلام کاتم نەبوو دەرس وە شتیشم زور بوو ئێستاش کاتم نیە بەلام وتم با هەندێک بنوسم وە پوست بکەم

با کاتم هەبێت پارتتان بو پوست ئەکەم

‌💙

Revenge{K.T.H}Where stories live. Discover now