هــەڵــهــاتــوو

132 25 27
                                    

<بەهیوایـ چێژبینینـ💋.>


سەردەمانێڪ لە ڪۆریایـ باشوور~

𝐾𝑎𝑛𝑔 𝑦𝑜𝑢𝑛𝑔 𝑗𝑎

سەبەتەی جلەڪانم هەڵگرت و
بەرەو ناو دارستانەڪە ڕۆشتم ڪە
لەوێ گۆماوێڪے لێیە جلوبەرگەڪان
لەوێدا دەشۆردرێت و دواتر دەبرێنەوە ماڵەوە

زۆربەی دراوسێڪان ڕۆژانے
شەممان و پێنجشەممان بە دیاریڪراوی
دێن بۆ ئێره

من بەزۆری ڕۆژێڪ دوای ئەوان
جلوبەرگەڪان دەشۆرم چونڪە
خەڵڪے ناوچەڪە بە چاوێڪے شووم
سێرم دەڪەن منیش نەڪ لەبەر
ئەوەی ترسێڪم هەبێت بەرامبەر
قسە پڕوپوچەڪانیان بەڵڪو لەبەر
ئەوەی نامەوێت ڪێشە بۆ خاتو چۆی
و ڪچ و هاوسەری ڪچەڪەی دروست بڪەم

ئەوان ڪەسانے زۆر باشن
من ڪچے ئەوان نیم بەڵێ

من لە خێزانێڪے ئاست نزم بووم
ڪە بۆ پارە هەوڵے هاوسەرگیری منیان
دا لەگەڵ پیاوێڪ ڪە خاوەنے چەندەها
قومارخانە و شوێنە پیسەڪانە!!

من زۆر هەوڵم دا باوانم تێبگەیەنم
ڪە من ناتوانم ئەوە ئەنجام بدەم
بەڵام ئەوان لە جێگەی گوێگرتن بۆمن
منیان بەندڪرد لە ژورەڪەم

ڕۆژێڪیان دایڪم خواردنے
دەهێنا بۆم منیش ئەو هەلەم قۆستەوە
و ڕامڪرد ڕۆژێڪ بەبێ نانڪردن تەنها
دەڕۆشتم بە ڕێگادا تاڪو گەیشتم بەم شوێنە

دایــگـــوو

لێرە زۆر هەوڵم دا خانویەڪ
بگرم یانیش ڪارێڪ بدۆزمەوە
بەڵام لە هیچ شوێنێڪدا نەبوو
هەمووان بە چاوێڪے پیس
لێیان دەڕوانیم و دەیانگوت ئافرەت بۆی
نیە بە تەنها بژیت لە ماڵێڪدا

لە دەرگای زۆر ڪەسمدا
تاڪو ڕۆژێڪ لە دەرگای دراوسێیەڪے
خاتو چۆی ئەوان ویستیان هێرشم بڪەنە
سەر لەو ڪاتەدا ڪچەڪەی خاتو چۆی
مون یۆنگ ئەو ئافرەتەی وەستاند

من زۆر ماندوو و بێهێز بووم
چیتر نەمتوانے لەسەر پێیەڪانم
بڕۆم دواتر هەموو شتێڪ ڕەش بوو

ڪاتێڪ بەهۆش خۆم هاتمەوە لە ژورێڪدا
خۆم بینیەوە ئەوە ئەو ڕۆژە بوو
خێزانے چۆی منیان پاراست و یارمەتیان دام

مون یۆنگ و بەڕێز چانگبین
هاوسەری یەڪترن بەڕێز چانگبین
وەڪ خوشڪ ڕەفتارم لەگەڵدا دەڪات
چونڪە هەرگیز نەیبووە تەنها برا گەورەڪەی نەبێت
بانگچان جار جار ئەویش سەردانے ئێرە دەڪات

خاتو چۆیش خاوەنے میوانخانەیەڪ و
چێشتخانەیەڪە هەندێڪ جار ڪه ڪارەڪانے
ماڵەوە تەواو دەڪەم منیش دەڕۆم یارمەتیان دەدەم

جــەنــەڕاڵ مــیــن | ᴍ.ʏɢɪ Where stories live. Discover now