PART.8

2.8K 291 305
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
65vote+460comment=P.9
______________________________________

y/n..*pov..*

تەنها ئەوکاتە ناڵێم کە نانی ئێوارەمان دەخوارد بەڵام دواتر تایهیۆنگ تەنانەت یەک ئینجیش چاوی لەسەر ماری هەڵنەگردووە جۆنگکوک و کچەکانیش درکیان بەوە کردم ماریش ناز دەکات و پێدەکەنێت یاخود بە ناسکی جوڵە دەکات بێزار بووم لە تێڕوانینەکانی تایهیۆنگ و نازەکانی ماری بەڵام دواتر تایهیۆنگ وتی تۆ.! ئۆو ئێستا لە حاڵەتی شۆک بوونم ئایا تایهیۆنگ ماری دەناسێت یان شتێک لە نێوانیان ڕوویداوە یان ماری ئەو کەسەیە کە منی لە جێگا داناوە تەنها دەمەوێت بەو کاردانەوانەی ئێستا ئەم دیمەنەم بۆ ڕوون بێتەوە بەڵام تایهیۆنگ نێوچەوانی گرژ کرد و هەڵسایەوە

تای:لە ماڵەکەم بڕۆ دەرەوە

بە توڕەیی

ئایا ئێستا چی ڕوودەدات کەسێک ئەمەم بۆ ڕوون بکاتەوە ئەوانی تریش شۆکن بەڵام درک بە شتێک ئەکەم کە لە ماری دا هەبێت

کوک:ئایا چی ڕوودەدات تای

تای:داوات لێدەکەم لە ماڵەکەم بڕۆیتە دەرەوە سۆزانی

نت:جۆنگکوک چی ڕوودەدات

کوک:ئەوە نازانم

ماری:تۆ چی دەڵێیت ها وادەزانیت ئەم سوکایەتیە قبوڵ دەکەم

ئێلا:ئاوا ڕێزی میوان دەگرن

تای:درێژه بەم بابەتە مەدەن بڕۆنە دەرەوە

ئەو وتی ئەوانی پەلەکێش کرد بۆ دەرەوەیی ماڵەکەی نت و جۆنگکوکیش بە دوای تایهیۆنگ ڕۆشتن بەڵام تایهیۆنگ زوو ئەوانی کردە دەرەوە پاشان هەڵگەڕایەوە بە ڕووخسارە گرژەکەی تێڕوانینەکانی ئاڕاستە بە نت دەکرد

کوک:چیبووە بۆچی بەم شێوەیە گۆڕایت

تای:تۆ چۆن بوێری دەکەی هاوڕێیەتی سۆزانیەکان بکەیت یاخود تۆش یەکێکیت لەوان

نت:هەوڵدە دەربڕینەکانت جوان بکەیت

بە ڕقەوە وتم لەکاتێکا هیچ شتێک نازانم کە ئایا مەبەستی چییە کە ئەوان سۆزانین

تای:تۆ فێرم دەکەیت چۆن قسەی جوان بکەم

کوک:هێمن بەوە

تای:من ڕێگەم دا بڕۆیتە قوتابخانە بخوێنیت لە پێناو ئەوەی تۆ لە دواڕۆژدا پەشیمان نەبیتەوە بەڵام تۆ دەتەوێ پەیوەندی هاوڕێیەتی ببەستی لەگەڵ سۆرانیەکان

نت:من ئاگادار نیم... لە هیچ شتێک ئاگادار نیم بکچی تێناگەیت

تای:تۆ درۆم لەگەڵ دەکەیت.

کوک:بەسە تای کچەکە ئەڵێ ئاگادار نیم

چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک هەر کاتێک تایهیۆنگ توڕە بێت من زۆر دڵم توند ئەبێت ئەمەوێت بگریم چونکە هەم لێی دەترسم وە هۆکاری تریش هەن

هــاوســەرە بــچــوکــەکــەم  {تــەواوکــراوە}..✔️Where stories live. Discover now