𝐕𝐨𝐭𝐞&𝐜𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭ᵖᵃʳt 47
__________________
لە سەر کورسی چاوەڕوانی دانشتبووم جۆنگکوکیش خەریکی مۆبایلەکەی بوو چاوەڕێ بووم نۆرەم بێت و سکرتێرەکە بانگم بکات زۆر دەترسم خوایە گیان تەنیا با کچ نەبێ نامەوێ وەک خۆم بەخت ڕەش بێت لە قەلەقیان قاچەکانم دەجوڵاند و نینۆکەکانم دەقرتاند بە ددانم جۆنگکوک دەستمی گرت و هێنایە خوارەوەو بە هێمنی وتی
جۆنگکوک : بۆچی هێندە قەلەقیئازیزم ئەو باش دەبێت خەمت نەبێ
بەبێزاریی سەیرم کرد و دەستم لە دەستی دەرهێنا گەمژە گەر بەهۆی دوانی وەک ئەو نابایە ئێستا حاڵم ئاوا نەدەبوو لەسەروی هەمووشتێکەوەش دەیانەوێ منداڵەکەم بەرن گەمژە دەبوو بمزانیایە منی تەنیا بۆ میراتگر دەوێ نەک لەبەر خۆم سکرتیرەکە ناومی خوێندەوەو چومە ژورەوە لەگەڵ جۆنگکوک
....
دکتۆرەکە شتێکی لەسەرسکم دانابوو دەیسوڕاند وە لە شاشەکەوە منداڵەکە دیار بوو ئەو زۆر بچوکە گوێم لە ترپەکانی دڵی بوو بێویستی خۆم فرمێسک وەک ڕوبار بە چاوەکانمدا دەهاتە خوارەوەو دەگریام هەستێکی ئەوەندە نامۆ بوو نەمدەتوانی فرمێسکەکانم بوەستێنم ئەوە بەشێکە لەمن هەرگیز ناتوانم دەستبەرداری ببم پاشان دکتۆرەکە وتی
دکتۆر : ئەوەتا منداڵەکە زۆر تەندروست و باشە خاتوو کاڤیا بوەستە لە گریان ئەو باشە تۆ دایکێکی بەهێزی
بە بزەوە وتی و سەرم بەباشە لەقاند بینیم جۆنگکوک بزەو بەپەرۆشیەوە سەیری شاشەکەیی ئەکردو گوێی لە دەنگی ترپەی دڵی منداڵەکە ئەگرت پاشان وتم
کاڤیا : باشە دکتۆر پێم بڵێ ئایا کچە یان کوڕ
بە بزەوە وتی
دکتۆر : ئەو کچێکی جوانی وەک دایکیەتی
کە وتی کچ بۆ ساتێک دڵم خۆشبوو واتا ئەوە منێکی بچوکە بەڵام بە بیرکردنەوە لەوەی کچە و ئەم ژیان و بارودۆخەی بەردەمی چەندە سەختە خەم دڵو دەرونمی داگیرکرد سەیری جۆنگکوکم کرد بە خەندەوە و دڵخۆشیەوە دەنگی ترپەکانی دڵی کچەکەمانی تۆمارئەکرد بە مۆبایلەکەیی پاشان هاتە لام و دەستی خستە سەر سکم و دەستمی گرت بە دەستەکەی تر بە بزەوە وتی
جۆنگکوک: سوپاس شیرینەکەم تۆ دەمکەی بە باوکی جوانترین کچی دونیا
سەرسام بووم واتا ئەو کێشەی نیە گەر کچ بێ ئەو زۆر دڵخۆش دەردەکەوێ بەجۆرێک چاوەکانی دەبرسکانەوە هەر خۆی کچ جوانترین دیاریە بەڵام زۆر کەس قەدری و پێزانینیان نیە بۆی هیوادارم هیچ نەبێ ئەمە بۆ تۆ وا نەبزی کچە جوانەکەم
......
گەڕاینەوە ماڵەوە چوم و لەسەر قەنەفەکە دانشتم جۆنگکوکیش لەلام دانشتبوو سەیری ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی دەکرد کە گرتبووی بە نامە قسەی لەگەڵ کوڕەکان دەکرد وێنەکانی بۆیان دەنارد پاشان مۆبایلەکەی داناو وتی
YOU ARE READING
کچی بێڕەوشت j.jk ( تەواوکراوە )
Fanfictionکچ زوتر بە ڕێگا ئەڕوات ، زوتر بە قسـە دێت زوتر گـەورە ئەبێ.. ئەسـڵەن ئەڵێی هەر لە سـەرەتاوە پەلـەیەتی! ئەڵێی هیـچ کات کاتی بـۆ خۆی نییە..هەتـا یاریەکانیشی ڕەنگ و بـۆنی بەخشـینی هەیە چـۆن بە پاکی و بـێگەردی بـوکەڵەکەی لە بـاوەشـیا ئەلاوێنێتەوە وەک بڵ...