2

2K 280 216
                                    


‏𝐕𝐨𝐭𝐞&𝐜𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭

‏2 ᵖᵃʳᵗ

____________

بەیانی بوو سەیری پەنجەرە بچوکەکەم ئەکرد کە تیایدا ڕوناکی دێتە ژورەوە دەنگی دەرگاکە هات و بەخێرایی هەستامەوە سەیرم کرد ئەوە دایکم و باوکم بوون بە ساردیەوە سەیری دەکردم وە دایکم نیگەران دیاربوو هاتنە ژورەوەو دایکم وتی

دایکم : کچەکەم تۆ باشی

باشی چی بەڕادەی دۆزەخ ئازارم هەیە گەموو گیانم شکاوەو و برینە ڕوخسارم مۆربووە لەگەڵ لێدان سەرم بەبەڵێ جوڵاند

دایکم : دەی کچم بۆ باوکتی باسبکە چی ڕوویدا ئایە هەربەڕاستی لەگەڵ ئەو کوڕە خەوتوی

بەبێبآوەڕیەوە وتم

کاڤیا : سوێند دەخۆم دایکە ئەوەم نەکردوە ئێمە تەنیا خۆشەویست بوینمن چۆن کارێکی وا ئەکەم

باوکم پرسئ

باوکم : ئەو بێڕەوشتە ناوی چیە

کاڤیا : فلێکس

باوکم : لەگەڵ ئەو فلێکسە خوێڕیە چەندە لەگەڵ یەکن

کاڤیا : ساڵێکە

باوکم : ئێ کەواتە دەتانویست تا کوێ بڕۆن

بەترسەوە وتم

کاڤیا :ئەو وتی کە قوتابخانە تەواو بوو هاوسەرگیری دەکەین

باوکم بەتوڕەییەوە هاواری کرد

باوکم : تۆ گەمژەیی سوێند دەخۆم گەمژەیی دوێنی من و مامت چوینە ماڵیان و قسەم لەگەڵ کرد زۆر بە بێمنەتانە وتی تەنیا کاتم لەگەڵ بەسەربردوە تۆش دەڵێی هاوسەرگیری دەکەین نەفرەتی سۆزانی هەر دەمزانی ڕۆژێک حەیام دەبەی نازانم بەکێ چویت ئەوەندە گێژو بێ خێری پێت لەو ناڵە ببیتە دەرەوە قاچت ئەشکێنم کچی بێڕەوشت

بەهاوارەوە و بەتوڕەیی لە کۆگاکە چوەدەرەوە دایکم سەیری کردم  و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو وتی

دایکم : وەرە با برینەکانت بۆ پاک کەمەوەو شاوەرێک بکە وە با بشزانی چیتر قوتابخانە نیە

بەدوایدا چووم نەفرەت هەرخۆی دڵنیابووم پێویستی نەدەکرد بیڵێیت چومە ژورەکەم شاوەرێکم کرد و جلێکی ئاسودەم پۆشی پاشان دایکم هات کرێمی لە برینەکانم دەدا

دایکم : دەزانی دوێنی باوکت بانگکرابوو بۆ کۆشکی جیۆن

بەسەرسوڕماەی سەیرم کرد

کچی بێڕەوشت j.jk ( تەواوکراوە )Onde histórias criam vida. Descubra agora