بەشـی پـێنجەم

234 58 17
                                    









لەبەردەم بـاخچەی ئاژەڵان ئۆتۆمبێلەکەی
وەستـاند، بەتوندی دەرگاکەی داخست
وەڪو ئەوەی بە پارەیێکی زۆری نەکڕیبێت
دەرگـاڪەی بۆ أینـدا ڪردەوە و دەستی گرت ..












"ئـەوە زۆر لەتـۆ دەچێت"
بـــە پێکەنینێکی قوڵەوە وای گوت
ئـاماژەی بە (هـامستەر)ێ ڪی بچوک
کرد لەکاتێکدا توند دەستی أیندا،ی گرتبوو ..












أیندا لەم چوار ڕۆژەدا یەکەم جار بوو
ببـینێت علی پێدەکەنێت، ئەویش لەگەڵی
دەستی کرد بە پێکەنین لە کاتێکدا نکۆڵی
دەکرد لەوەی لەو ئاژەڵە ناچـــێـت ..

















هەستی بـە میهرەبانیەکەی علی کرد
أیندا وای دەزانی کە زۆر توند و میزاجیە
ڕاسـتە ڪەلەڕەق و دەمارگیرە بەڵام
لـە هەمان کاتدا دڵ نـەرمە ...












قسەکانی پورە پەروین ڕاست بوو
دەربارەی علی ، ئەو دەتوانێت لە
یەڪ ڪاتدا دوو ڪەسایەتی هەبێت ..














هەستـی بەدڵ خۆشی دەکرد لە نزیکی
بە جۆرێک هەستی بە پەپولە خەیاڵیەکانی
دەکرد لە نێـو سکی ..












"سـەیرڪە چـۆن جگەرە دەکێشێت
هەر وەڪ تۆ"
بـە پێـڪەنینەوە وەی گوت کاتێک
دەستی بۆ مەیمونێکی بچوک ڕاکێشـا
ڪاتێڪ زانی چی لەدەم دەرچووە
بەخێرای دەستی خستە سەر دەمی ..











چاوەڕێی دەڪرد زلەیێکی قایمی
لێبدات یان هاواری بەسەر دا بکات
بەڵام بە پێچەوانەوە تەقیەوە لە پێکەنین ..








"بـرسیت نیـە"
علی وای گوت

"نـاهـــــ"
أیندا وڵامی دایەوە ..












"بـەخێر هـاتنـەوە وەختەکەتان چۆن
بەسەر برد"
پورە پەروین وای گوت ڪاتێک أیندای
لە باوەش گرت و أینداش دەستی کرد
بە گێڕانەوەی ڕۆژەکەی لەگەڵ علی ..

















بێزار بوو لە ژوورەکەی بۆیا بڕیاری دا
بچێتە ژوورە دەرگا ڕەشە،ڪە بـــە
هێمنـی قالۆچە هەنگاوی دەنا تا گەشتە
بەردەم دەرگاکە ...













بەهێواشی دەسکی دەرگاکەی سوڕاند
تا دەرگاکە دەنگی کرانەوەی دەرکـرد
بەهەنگاوی بچوک نزیک ژوورەکە
کەوتەوە ..














ڕەفـەڪان پڕ بوون لە پاڪەتی جگەرەی
جۆراوجۆر ، بوتڵە مەی،یەکان ڕیز
ڪرابوون لەسەر مێزە گەورەڪە دەستە
چەپـی ژوورەڪە مێزێڪی گەورەی لێبوو
ڪە لەسـەری وەرەقەی سپی زۆری لەسەر
بوو، و لەگەڵ چەندەهـا عشیش و مادەی
هۆشبـەر ..







واتـا علی ئاڵودە و سەڪڕانە ؟









بەدەمی ڪراوەوە لە شتەکانی
بەردەمی دەڕوانی، هەڵبەزیەوە
لەجێگای خۆی کاتێک دەرگاکە بەتووندی
داخرا لەلایەن عـلی،یـەوە ..






















چالاک بن لۆ بەشی
نوێ ..



ڕای خۆتان دەرببڕن چونکە لۆم زۆر
گرینگـە ..

😍❤

قاقلە جنۆکەWhere stories live. Discover now