بەشـی نـۆیەم

327 55 20
                                    




سەر لە بەیانی بوو،تازە گەزەنگی ڕۆژ خۆی
دەرخستبوو، أیندا بەهۆی قەلەقی و زۆر فکر
کردنەوە زوو لەخەو هەڵسا ..

چون دوای قسەکردن لەگەڵ باوکی دوێنێ شەو
هەستی بە ترس کرد لە دەنگی باوکیدا، وەک
ئەوەی بیەوێت شتێک بشارێتەوە !

دەرباری علی،ئەو گوتی گەر تنۆکێک چێژم پێ
ببەخشیت بە جەستە وردەکەتەوە، ئەوا ورچی
جەلی زۆرت بۆ دەکڕم ...

لەو فکرانە دابوو پورەپەروین هاتە ژوورەوە
بە نیگای دڵتەنگیوە پێی گوت "ئازیزم باوکت
چاوەڕێتە"



دووای ئەوە گوێی لە قسەکەی بوو بە خێرای
ڕایکردە خوارەوە، دوای ٧٢٠سعات بینینەوەی
باوکت، چەندە دڵخۆشکەرانەیە ..


هەر بە وێنای منداڵی خۆی فڕێدایە نێو باوەشی
باوکی، بە ئۆینەوە نیگای دەکرد، "دایکم نابینم ؟"



باوکی کز بوو، أیندا،ش هەستی کرد لەسەر
دڕک دایدەنێن، حەزی بە بێدەنگی بوو بەس
ئەو بێدەنگیە سامناکە زۆر ...


"خۆشەویستی من دایکت جێیهێشتین"باوکی
بە گریانەوە گوتی، ئەوە بۆ أیندا وەکو ئەوە
وابوو پارچە سەهۆڵێک بخەنە پشت ملیەوە !

نەدەجولا ڕوخساری وەک خشتێکی لێهات
کە تازە لە ئاگرت دەرهێنا بێت، ئاخــر دایکی
زۆر بەهێز بوو ..

شتێکی ڕەش بەرچاوی گرت، کۆتا جار هەستی
بە ئازارکرد لە سەریدا کاتێک کەوتەسەر ئەرزەکە .. ..

لە پێش چاوەکانی دایکیان خستە ژێرخۆڵ
زۆر گریا، کیژێ چەند بەدبەختی، توشی چ
چارەنووسێک بوویت، دۆستانی وایان دەگوت ..


علی،ش بـە بەرچاوی هەموویانەوە سەری
أیندا،ی نا بەسینگی خۆیەوە، وەك ئەوەی
بیکاتە هی خۆی ..




ئەوشەوە زۆر ئینکاری لەگەڵ باوکی کرد
بۆیە بڕیاریاندا بچن بۆ دەرەوەی شار هەر
ئەو شەوە شتوومەکەکانی کۆ کردەوە ..


"خودا ئاگەدارت بێت زیبای من"پورە پەروین
گوتی ماچێکی نێوچەوانی کرد و فرمێسکەکانی
سڕی ..





نیگای علی کرد، کە بەتوڕەیەوە قۆڵی لێک
ئاڵاندووە، زەردەخەنەیێکی بۆکرد





"ماڵئاوا علاوی"








ڪـۆتـــای ~






بەشی دووەم بەمزوانە دادەنرێت،
ئەکتیڤ بن ..







You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 31 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

قاقلە جنۆکەWhere stories live. Discover now