های گایس ساهۆن گەڕاوەئەم گۆرانیەی سەرەوە گۆرانی it's okayە گوێی لێ بگرن پەشیمان نابنەوە
پرسیارێک بەردەوام بم؟یان واز بێنم و چیڕۆکەکە ڕەش بکەمەوە؟
پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن و ڕای خۆتان لە نێوان دێڕەکان بڵێن سوپاستان ئەکەم
با دەست بە پاڕتی ئەمجارەش بکەین
∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽
لە یانزەی مانگ هەموو تەیومیەکان چاویان لەسەر پەیجی فەرمی وایجی و تڕەیژەر بوو هێشتا هیوایەکی بچوکیان مابوو
کە ماشیدام لە گروپەکە بمێننەوە و پەشیمان بوبنەوە لەو بڕیارە بەڵام....کاتژمێر پێنجی دوای نیوەڕۆ ئەوەی لێی ئەترسان ڕویدالە پەیجی فەرمی وایجی و تڕەیژەر ڕاگەیەنرا کە ماشیهۆ و یێدام بە فەرمی گروپی تڕەیژەریان جێهێشت و گروپی تڕەیژەر بە دە ئەندامەوە بەردەوام ئەبێ....!!
ئەم ڕۆژە یانزەی هەشت...بوە ڕۆژێکی لەبیر نەکراو بۆ کوڕەکان و هەموو تەیومیەکان....تەیومیەکان زۆر ڕوخان...
کوڕەکان تا ڕۆژی دواتر واتا دوانزەی مانگ هیچ یەکێکیان قسەیان لەگەڵ یەکتر نەکرد و لە ژورەکانیان نە هاتنە دەرەوە..تا بەیانی کاتژمێر حەوت یەک بە یەک ئەهاتنە دەرەوە هەموویان زۆر بێهێز و ماندوو دیار بوون..وا دیار بوو شەو هیچ نەخەوتبون...کە هەمووشیان لە هۆڵەکە کۆ بوونەوە قسەیان نەکرد تا سەرۆک قسەی کرد
هیۆنسوک:کەواتە....ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژمانە بەیەکەوە؟
(بەدڵپڕیەوە)ئاساهی:وا دیارە...
هیۆنسوک:هەرگیز ئەو کاتانە لەبیر ناکەین کە بەیەکەوە دروستمان کردوون کاتە خۆشەکان و ناخۆشەکان.یش..هەمووی مانایەکی تایبەتی بۆ هەموومان هەیە
دوبارە بێدەنگی دەستی بەسەر ماڵەکەدا گرت کوڕەکان بەبێ دەنگی فرمێسکیان ئەڕشت تا جەیهیوک ئەو بێدەنگیەی شکاند
جەیهیوک:دەی وا مەبن ڕاستە چیتر گروپەکەمان دوانزە ئەندام نیە بەڵام هاوڕێیەتی ئێمە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە...وایە؟
کوڕەکان سەریان بە بەڵێ جوڵاند جگە لە ماشیهۆ
یێدام:بێگومان بەردەوام ئەبێ...لەوانەیە لە داهاتودا من وەک ئایدۆڵێکی سۆڵۆ بگەڕێمەوە..گومانی تێدا نیە بۆ هەمیشە پشتگیریتان ئەکەم هیوادارم ئێوەش بۆ ئەمە پشتگیریم بکەن
جیهۆن:بێگومان هەمیشە پشتگیری هەردووکتان ئەکەین
ماشیهۆ:من....ئەگەڕێمەوە ژاپۆن
(بەساردی)
YOU ARE READING
تڕەیژەر(چیڕۆکێک لە پەیوەندی و برینەکان)
Fantasyهیچ ناڵێم خۆت بیخوێنەوە خۆشی لێ وەرگرن نوسەر:ساهۆن دەستپێک:28/9/2023 کۆتایی:نادیار