سڵاو هاوڕێیان ئەوە بەشی دووی چیرۆکەکەیە ئەو چیرۆکە خەیاڵیو شتی ئەفسوناوی زۆر تیایە گەر
کەسێكی کە حەزو لە شتی خەیاڵی و ئەفسوناوی نییە مەیخوێنەوە تا بێزار نەبی
💜.
.
.
.
Y/N P.O.V
کاتێک خاوەن نمایشەکە پێی وتم بچم جانتاکەی بۆ بهێنم زۆرم پێناخۆش بوو چونکا نیوەی نمایشەکەم
لە دەست ئەچوو ئەم ویست بینەری هەموو نمایشەکە بم چونکا بەڕاستی حەزم بە جادو کارە ئەفسوناویەکان
هەبوو نەم توانی قسەی بشکێنم ڕۆشتمە پشت ستەیجەکەو سێرم کرد هەموو شوێنەکە پەرشو بڵاو بوو کەلوپەلی
زۆر لێ بوو دەسم کرد بە گەڕان بەدوای جانتاکاو لە نیوەی گەڕانا دەنگی گۆرانیەکی بەرز هات و وتم دیارە دەسیان
کردوە بە ئاهەنگ گێڕان و خێراتر دەسم کرد بە گەران بۆوەی بێبەش نەبم لە ئاهەنگەکەو و دەنگی قیژەو گۆرانی تێکەڵ بوو
وادیارە کە ئاهەنگەکە زۆر بەچێژە لە کۆتایا جانتاکەم دۆزیەوەو دڵم خۆش بوو هەڵمگرت بەڵام چاوم کەوتە سەر مرواریەکی مۆر
کە زۆر جوان بوو زۆر درەوشاوە بوو گرنگیم پێنەداو ڕۆشتمەوە سەر ستەیجەکە و کاتێ دیمەنەکەم بینی زەردەخەنە لەسەر لێوم نەما و شۆک بووم و نەمەزانی چی بکەم ئایە ئەوە خەونە یان ڕاستی جەستەی خەڵکەکە بە پارچە کراوی لەسەر عەرزەکە کەوتوە
هەموو شوێن بوە بە خوێن و لاشای مردوی مرۆڤ سێرێکی خاوەن نمایشەکەم کرد و پێئەکەنی و چاوانی سور بوبو ڕەنگم سپی بوو
کاتێ ئاوا ئەوم بینی و کەروێشکە سپی پرشکە خوێن پێی کەوت بوو بوبو بە سور و سپی و ئەویش پێئەکەنی گورگەکەش بە چاوێ برسی سەیری ئەکردم وەک ئەوەی حەز بکا منیش بەو شێوەیە پارچە بکا و بمکا بە کۆتا لاشە و جۆنگکووک هاتە پێشم دەسی کرد
بە قسەکردن و کەروێشکەکەشی بەردەوام بوو لە پێکەنین ڕقم بۆ دروست بوو ڕقێ کە دەمویست بەهەمان شێوە پارچەی بکەمەوە
هێزم دایە خۆم و قیژاندم زۆر بەخێرای ڕامکرد بەڵام هەر ئەوەندە لەپێشم بە دیار کەوت و ئاگام لە خۆم نەماو لە هۆش خۆم چوم
کاتێ بەهۆش هاتمەوە لەسەر بێدەیەک بووم و ژورێکی سەیرو سەمەرە بوو بە وردی سەیر دەوروبەرم کرد و تەنها بووم لەوێ
YOU ARE READING
نـمـایـشـی مـردن (KURDISH);jeon jungkook
Horrorکوڕێکی هەرزەکار لە شارۆچکەیەکی بچوک بڕیار دەدا نمایشێکی گەورە بکات و خەڵکەکە دڵخۆش دەبن چونکا کەم نمایش کراوە لە شارۆچکەکەیان و زۆر کەس بڕیاری بەژداری کردن دەدەن بۆوەی کاتێ خۆش بەسەر بەرن بەڵام نازانن ئەو شەوە دەبێتە کۆتا ساتی ژیانیان و نمایشی مردن...