هێیی کاندیەکانمم ئەوەش پاڕتی حەوت بەتەمابووم ئەم چیرۆکە ڕەش کەمەوەە بەس پەشیمان بومەوە ئیترر هیواخوازم ڤۆیت و ئەمانە لەبیر نەکەنن و بەدڵیشتان بێێ
با دەست پێکەین
بیرهێنانوە:٠
لە پاڕتی حەوت لە شانۆکە شەڕێک ڕویداو لەوێ هەمووان توانیان خراپەکارەکان لەناو بەرن و لەوەشدا ڤایۆلێت خەونی بە ڕابردوی خۆیەوە بینی و زانی کە لە ڕابردوودا خۆشەویستی جۆنگکووک بوەو وە خۆشی جۆنگکووکی کوشت بۆوەی لەلایەن باوکی پارچە پارچە نەکرێ و نەسوتێنرێ
بەیانی؛pov VIOLET
بەیانی هەڵسام لەخەو بیرم لەو خەوە ناخۆشە کردەوەو ئاواتە خواز بووم کە ئەوە تەنیا خەوێک بێ نەک ڕاستی و زۆر دڵگران بووم چونکا من زۆرم جۆنگکووک خۆشەویست دڵگران بووم بەو ڕابردوەی هەیبووە دووەمیش بە نەفرینەکەی من نامەوێ چەن ساڵێک بژیم و بەهۆی نەفرینێک بمرم بەڵام بڕیارم دا جارێ بیری لێنەکەمەوە لەگەل جین و جەیهۆپ قسەی لەسەر کەم ئەوان زۆر باش بوون بۆ دڵنەوای ئیتر هەڵسام گەرماوم کرد و ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد و خۆم گۆڕی
ئەمەش ستایلەکەی
وە ڕۆشتمە خوارەوە لەوێ نامجوون بەخەبەر بوو زەردەخەنەمکرد قسەمان کرد بە دەم قسەوە دەسمان کرد بەخواردن ئامادەکردن لەناوەندی خواردن ئامادەکردن نامجون هێلکەی لە دەست بەربۆوەو بەمۆنی سێریم کرد و گوێم پێنەداو خاوێنم کردەوەو ئەی ویست ئاردەکە هەڵپچڕێ بەڵام توند هەڵیپچڕی نیوەی بە ڕوخساریا ڕژا نیوەشی بەجلو عەرزەکە:یاااا نامجووناا بۆچی کەمێ ئاگەدار نابی ئەمەنە ئیشت نەکرد ئەمەنەی ئیشت بۆ دروست کردم
جیمین بەخەواڵوی هاتە خوار:ئەو بۆڵە بۆڵەتان لەچیە ئەڵێین ژن و مێردن بە شەڕ هاتون
من و نامجوون سێرمان کرد و وتمان تۆ قسەمەکەو سێر یەکمان کرد و دەسمان کردەوە مناقەشەکردن
لەوکاتە جینیش هاتە خوار و چوە لای جیمین وەسا:ئەمانە بۆوا لێک جیر بوون
ڕۆبێرتیش هاتە خوار بە دەم گۆرانی وتنەوە:ئەی دەوای دەردم ئامەیە زۆر جوان زۆر خامەیە ئەڕوا بەلەنجەو لانەیە زۆر حەزی بە گوێزەرە سورە ماچ نادە بەمنی داماو عیو عیو(سێر نامجوونو ڤایۆلێتی کرد)داخ ئەوانە ناکەی ئەمە بۆناچن لێکیان کەنەوە
جین:شەڕەکە گەرمە تۆ سێر نامجوون ئەڵێی زەڕافەیە توڕەبووە خخ
جیمین:عەیبە بابە عەیبە
جەیهۆپیش هاتەخوارەوە:فەکیی لەڤڤ فەکیی لەڤڤ(سێر نامجوون و ڤایۆلێتی کرد)ئۆهۆۆ بەزمەکەیە ئەمەچیە ئەمە باپیری نامجوون لە قەبرەوە هاتوە ئاوا هەموو ڕوخسارو پرچی سپی بوە مردم بۆس وێنەی گرم(مۆبایلی دەرێناو وێنەی گرتن)
جۆنگکووک بەخەواڵوی هاتە خوارەوە سێر ڤایۆلێتی کرد و زەردەخەنەیکرد و فڕی بەو دنیاوە نەبوو بۆخۆی لە خەیاڵا بوو
تایهیۆنگ هاتە خوار:ئەی کراس ڕەشەو کراس ڕەشە ئەو کراسە ڕەش ڕەشە (سێر ئەوانی کرد)ئەم سینەما خۆشەی(سێر جۆنگکووکی کرد و شەقێکی لە قونی دا)تۆ سێر ئەم ئاشقە ناکەی
جۆنگکووک:ئای دە وامەکە با سێر خۆری بەیانیان بکەم
جیمین:ئۆوو بە دزیەوە بوی بە ڕۆبێرت وای وای بەهـ باهــ ئەمە چیەوەە فێر شەعرمان کەە
جین:دانیشە با نەبێ بە ئاواز دانەریش
یونگی هاتە خوار بەتوڕەی:بۆۆ بێدەنگگ نابنن نایەڵن بەشەر بخەوێ
من بەبێزاری سێریم کرد بە ناشرینی لاسایم کردەوە:جارێ بەو کوڕە بڵێن خۆی ئێرە خاوێن کاتەوە
نامجوونیش بەناشرینی لاسای ئەوی کردەوە:من ئەتەکێتم خڕ کردۆتەوەو خۆم گەورە کردەو ئێساش تۆ ئەتەوێ من کەیە خزمەتکاری خۆت بۆ برا من فشەم تۆ من بە فشە تێگەشتوی
من چاوم لێ بچوک کردەوە:بەمناڵیش وا ڕەزاگران بووی؟
نامجوون:ئۆی قوربانم بی
جین:وەرە وەرە من یارمەتیتەدەم ڤایۆلێت خان
هەمووان چونە باخچەکە لەوێ نانی بەیانیان ئەخوارد جین و ڤایۆلێت خواردنیان ئامادەئەکرد ئەوێیان پاک کرد بۆوە
من:جین خەوم بە ڕابردومەوە دی
جین:واا ئەوە شتێکی زۆر باشە خۆزگەم بەخۆت منیش ئەم ویست ڕابردووم بیرکەوێتەوە
من:ئم خەوێکی ناخۆش بوو لە خەوما باوکی جۆنگکووک ئەی ویست جۆنگکووک بکوژێ لەبەر ئەوەی ئەو هێزی سەرو سروشتی هەبوو وە لەلایەن زڕ دایکەکەی بوختانی پێکرا کە جۆنگکووک جادوگەرە بۆ خراپ هێزەکەی بەکاریەنێ وە ئیتر ویستیان پارچە پارچەی کەن جۆنگکووک وتی کە هەر کەسێ بیکوژێ نەفرەتی لێ ئەکرێ لە ٢٦ ساڵی ئەمرێ وە من کوشتم
جین لەوکاتە زەردەخەنەکەی نەماو وەسا لە شت دروست کردن سێر ڤایۆلێتی کرد:ئایە کەسێ ئەمەی پێوتی؟
من شۆک بووم:چی؟
جین توند قۆڵی گرت:کتێبی ڕەشت خوێندەوە؟ چۆن توانیت بیدزی؟ ڤایۆلێت ڕاستیەکە بڵێ
من:ی یا جین باسی چیەکەی من وا ئەڵێم کە لە خەوما دیم
جین:یاا ئاهیی شێتمم مەکە چیتر ئەزانی؟
من:ل لەوە زیاتر نازانم
جین:درۆ مەکە
ڕۆبێرت گوێبیستی هەموو شتەکان بوو شۆک بوو خێرا هاتە لایان:یاا جینن چیەکەی وازی لێبێنە ئەو لە خەویا بینیویەتی من شەو سێر کتێبەکەم کرد لە شوێن خۆی بوو
جین:ئایە تۆ ئەزانی چەن مەترسیە بە زانینی ئەو ڕاستیە؟ئەزانی تۆ هەموو ساڵێک ڕوحت لە جەستەیەکی جیا ژیاوە لەو سەدەوە تا ئێسا هەر لە دایک بویەتەوەو کوژراوی لە ٢٦ ساڵی بەڵام لە جەستەی جیاواز دا ئەو جەستەی ئێستات تاکە جەستەیە کە هەمان شێوەی ئەو سەردەمەی هەبوو ئەزانی لەلایەن کێوە ئەکوژرێی لە ٢٦ ساڵیت؟ نەخێر ئەمە نەفرەتی نییە ئەمە گێچەڵی کەسێکە کە لە ٢٦ ساڵیت هەمیشە تۆی کوشتوە وە ناشبێ هەوڵبەی بیزانی و ئەو چارەنوسەش دەسکاری کەی
من توند دورم خستەوەو توڕەبووم زۆر:وا ئەزانی من گەمژەم؟ یانی بەمن ئەڵێی گرنگی بە چارەنوسم نەدەم بێڵم بە گەنجی بمرم هاا تۆ ئاوا لاتت ئاسایەە تاکە کەس بووی هانای بۆ بێنم و بۆی باسکەم تۆش بەمنەڵێی گرنگی نەدەم بەوەی کە ئەمرم(بەهۆی توڕەیە زۆرەکەی دەرگایەکی نەناسراو بۆیەوەو کەوتە جیهانێکی سەیر و شۆک بوو)
تەواوووووو هیوادارم بەدڵتان بێ ڕای خۆتان بڵێن لە کۆمێنت وا بیر دەکەنەوە ئەو چیرۆکە خەمناک بێ کۆتایەکەی؟
YOU ARE READING
نـمـایـشـی مـردن (KURDISH);jeon jungkook
Horrorکوڕێکی هەرزەکار لە شارۆچکەیەکی بچوک بڕیار دەدا نمایشێکی گەورە بکات و خەڵکەکە دڵخۆش دەبن چونکا کەم نمایش کراوە لە شارۆچکەکەیان و زۆر کەس بڕیاری بەژداری کردن دەدەن بۆوەی کاتێ خۆش بەسەر بەرن بەڵام نازانن ئەو شەوە دەبێتە کۆتا ساتی ژیانیان و نمایشی مردن...