سەرەتا:
1- ئەم چیڕۆکە کەمێکی لەڕاستی وەرگیراوە!ئێستا ناساندن:،
سیونگمین
ه
ان یو ئان
هان یو ئان:ئەزانیت بەدبەختی چی شتێکە؟؟؟ تۆ ئەوەندە شکاوبیت بەڕادەیەک کە هێزی ژیانت نەبێت بەڵام وەک ڕووحێک لەنێو جەستەیەکی مردوودا بژیت....هاوڕێ....ههـ کاتێک گوێم لەوە دەبوو تەنها نەفرەتم دەکرد هاوڕێ وەک دووژمن بوو بۆ من ....بەڵێ لەیەکەم ڕۆژی قوتابخانەم بەدبەختیەکان بوختانەکان لێدانەکان هەڕەشەکان هەمووی وەک چیڕۆکێک
دەنوسم بۆ ئەوەی بیرم نەچێت کچێکی بێهێز بووم...هان یو ئان:دایکە ئیتر منیش هاوڕێم دەبێت؟ئەوە زۆر دڵخۆش کەرە ئیتر بەتەنها نابم
دایک: بەڵێ کچەکەم ئیتر هاوڕێت دەبێت وەیاریان لەگەڵ دەکەیت
هان یو ئان:دڵخۆشکەرە!
:ڕۆیشتم...بۆ ئەو شوێنەی کە بەردەوام وام دەزانی کەسانی باش و نوێی لێ دەناسم.. دانیشتم لەسەر تەختەیەک وە چاوەڕوانی ئەوە بووم کەسێک داوای هاوڕێیەتی بکات... بەڵام پێچەوانەبوو... هیچ کەسێک نەیدەویست لەمن نزیک ببێتەوە
هان یو ئان:سڵاو تۆ ناوت...چیە؟
سانی:ببورە؟ چیت دەوێت؟ تکایە لە من دووربە گەمژە
هان یو ئان:بەڵام من... تەنها ویستم ببم بە هاوڕێت یانی....من..
سانی:تۆ چی؟ من نامەوێت هاوڕێیەتی تۆ بکەم دووربە
هان یو ئان:باش..
هان یو ئان:لە ڕۆژێکدا... چەن کەسێک لەوانەی کە هەمیشە گاڵتەیان پێم دەکردلە پشتمەوە گاڵتەیان بە مامۆستاکە دەکرد وە پایان دەوت کە گەمژەیە و..... منیش بە یەکێک لە کوڕەکانم وت کە ئەم جۆرە قسانە بە مامۆستا بڵێت چونکە کچێکی گۆشەگیر بووم..... کەچی منی خستە کێشەیەکی گەورەوە...
سۆ جون:مامۆستا✋
:بەڵێ سۆ جون؟
سۆ جون:ئەم کچە مەبەستم هان یو ئانە بە ڕوون و ئاشکرا جنێوت پێ دەدات👹
:چی؟ ها یو ئان؟؟؟
هان یو ئان:نەخێر مامۆستا نا ئەو بوختان دەکات... من مەبەستم...
[زلەیەکی لێدام:)]
:دواتر لێپرسینەوەی ئەم بێڕێزیەت لەگەڵ دایکت دەکەم
هان یو ئان:بەڵام من تاوانێکم نیە
:هێشتا قسە دەکەی؟؟؟ هەر ئێستا بڕۆ دەرەوە هەر ئێستا
هان یو ئان:بەڵام من....
:پێم وتیت بڕۆ دەرەوە بەیانی کۆبوونەوە دەکرێت
هان یو ئان:بەبێ چارەی دانیشتم نەم توانی ڕاستگۆیی خۆشم بسەلمێنم ....
ڕۆژی دواتر ڕۆژی کۆبونەوە بوو بەڵام.... تەنانەت دایکیشم باوەڕی پێم نەکرد..... ئەمە شکان بوو بۆ من💔
1
m
o
n
t
h
a
g
o
بەڕێوبەر:سڵاو قوتابیان قوتابیەکی نوێ لەگەڵ ئێوە بەردەوام دەبێت بەناوی مینجی
مینجی:سڵاو👋
هەموو قوتابیان دڵخۆشبوون بەهاتنی کچێکی نوێ بۆ ناو پۆلەکە بەڵام من هیچ بە باش ئەوم نەدەبینی کچێکی تری گوناحمان لەگەڵ بوو لە ڕۆژێکیان:
لیلی:من چ تاوانێکم هەیە ؟؟ بۆچی ئاوام لەگەڵ دەکەیت من هیچی وام کردوە؟
هان یو ئان:لیلی؟ بۆچی دەگریت؟
لیلی:درۆزنی بووختانچی لێم دووربە وازم لێبێنە من کوا کاری ئاوام کردوە هەی درۆزن
هان یو ئان:لیلی... تێناگەم باسی چی دەکەی من تەنها دەمەوێ لەکێشەکەت بگەم....
لیلی:خۆت بێ تاوان دەرمەخە لەسەرت ناچێ تۆڵەی ئەوەت لێ دەکەمەوە
هان یو ئان:بەڵام چیم کردوە من؟؟ دەتوانی بەڕوونی قسە بکەی؟
لیلی:تۆ ئەم نامە پیسەت نوسیوە خۆت مەدزەوە ئیتر
هان یو ئان:نامە؟ نامەی چی؟
لیلی:من دەڕۆم ئەمە بە پشانی بەڕێوبەر دەدەم
هان یو ئان:بەڵام من ئەوەم نەکردوە لیلی گوێ بگرە من ئاگاداری نامە و شتی وا نیم
:بەبێ گوێ گرتن چوە لای بەڕێوبەر و ئەمەی باسکرد کە نەم کرد بوو دوای ئەوەی کە من سزا درام بەوەی کە تەواوی ڕۆژەکە لەسەر پێ بم و داوای لێ بووردن لە کچەکە بکەم وە مینجیش بە پیسی بۆم پێدەکەنی...✧
✧
✧
✧
✧
✧
☆ ☆ ☆
نوسین لەلایەن:کەڤین
جۆری چیڕۆک:لە ڕاستی ژیانی خۆم وەرگیراوە!
💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙🩵💙
"چاوەڕوانی پاڕتی تر بن"