PART 14

659 81 18
                                    

وەک ڕێزێک بۆ ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

..................................................                      .....................................................

ئینجوو،؟؟؟:چی تۆ چیدەکەیت لێرە؟

چانیۆڵ:ئایا ئێوە یەکتر دەناسن

سونهی:بەڵێ ئەوە ئەو کچە بوو کە ئەمڕۆ ڕزگاری کردم

چانیۆڵ:بەڕاستی!ئینجوو نازانم چۆن سپاست بکەم بەرامبەر ئەو کارەی کە کردوتە هەرشتێکت دەوێت داوای بکە من بۆتی جێبەجێدەکەم تکایە شەرم مەکە

بەپێکەنینەوە گوتم

ئینجوو:ئای نەخێر پێویست بەوە ناکات چانیۆڵ...بەهارحاڵ سونهی تۆ چۆنیت

سونهی:زۆر باشبووم کە تۆم بینی باشتر بووم دەی وەرە دانیشە با خواردنەکەمان داوا بکەین

منیش بەگوێیم کردوو چوومە تەنیشتی دانیشتم

_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_

لەگەڵ چانیۆڵ و سونهی کاتێکی خۆشم بەسەر برد و ئەوانیش منیان هێنایە ماڵەوە وا ئێستا لەبەردەم ماڵەکەمم و ماڵئاواییان لێدەکەم

چانیۆڵ: پێموایە من کەسە زیادەکە بووم لەنێوانتاندا ئەمڕۆ

بەپرسیارەوە سەیرم کرد

سونهی:بۆچی؟

چانیۆڵ:ئێوە لەنێوان خۆتاندا هەر قسەتان دەکرد و کەوتبوونە دنیای خۆتانەوە منیش هەر سەیرم دەکردن

سونهی سەیری کردم منیش سەیرم کردەوە دواتر هەردووکمان بەدەنگی بەرز پێکەنین

چانیۆڵ:هێی بۆچی پێدەکەنن هیچ شتێکی پێکەنیناویم نەگوتووە

ئینجوو:هههه تۆ پێت گوتین کە تەنها سەیری ئێمەت کردووە بەڵام ههههه....تۆ بەدرێژایی کاتەکە سەیری کچە گارسۆنەکەی ئەوێت دەکرد ههه

دوایی ئەو قسەیەم چانیۆڵ بە ڕوخسارێکی مۆنەوە سەیری دەکردین بۆیە من و سونهیش لەپێکەنین وەستاین

ئینجوو:ئحــــــم بمبورە چانیۆڵ وە خواتانلەگەڵ

ئەوانیش ماڵئاواییان کرد و ڕۆشتم منیش ڕۆشتمە ژوورەوە زۆر ماندووم تەنانەت توانای ئەوەشم نییە جلوبەرگەکەم بگۆڕم ڕاستەوخۆ لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و مۆبایلەکەمم دەرهێنا ماوەیەکی زۆرە ئینتەرنێتم بەکارنەهێناوە باسەیرێک بکە  بزانم چی تازە هەیە. ئایا ئەمە خاتوو جیۆن و بەڕێز جیۆن نین بابزانم باسی چیدەکات.

ATTENTION/J.jkWhere stories live. Discover now