وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەنبادەست پێبکەین!
_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_
لیانا:کۆتا ڕۆژەکانت نزیکە خاتوو جیۆن ههه
بەرەو ڕووی چووم بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی لێبسێنم بەڵام ئەو ڕۆشتە دەرەوە نەفرەت ئێستا چیبکەم ئەگەر جۆنگکووک ئەوە ببینێت ئەوا هەرگیز سەیرمان ناکاتەوە بەخێرایی دوای کەوتم لە سکرتێرەکەم بیست کە جۆنگکووک ئەمڕۆ نایەتە کۆمپانیا کەواتە ئەو لیانا نەفرەتیە دەچێتە ماڵەکەی جۆنگکووک هەر بەدوایدا دەڕۆشتم تا گەشتمە بەردەم کۆمپانیا ئەویش بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی دەڕۆشت تەواو من لەناو چووم
END MISS JEON POV:
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
بەخێرایی بەرەو ئۆتۆمبێلەکەم دەڕۆشتم کە لەو بەری شەقامەکەیە بەڵام یەکێک خۆی پێدا کێشام کەوای کرد مۆبایلەکەم بکەوێتە ناوەڕاستی شەقامەکە باشە لە ئێستادا هیچ ئۆتۆمبێلێکی لێنییە بۆیە خێرا ڕۆشتم بۆ هەڵگرتنەوەی کەمێک دانەوام بۆ ئەوەی هەڵیبگرم بەڵام لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک لێی دام و هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد و کەوتمە سەر زەویەکە گوێم لە دەنگە دەنگێکی زۆر بوو وە دواتر بەرچاوم ڕەش بوو ئیتر ئاگام لە هیچ شتێک نەما
________--------_______-------________--------_______-------
لەماڵەوە دانیشتبووم تا پەیوەندیەکم بۆهات ئەوە لیانایە بۆیە هەڵمگرت
جۆنگکووک:سڵاو لیانا
؟؟؟:سڵاو بەڕێزم تۆ چی ئەم خاتوونەیت؟
بوەستە ئەمە کێیە
جۆنگکووک:من هاوڕێی ئەوم بۆچی چیبووە؟
؟؟؟:ئەم خاتوونە توشی ڕوداوێک بووە تکایە وەرە بۆ نەخۆشخانەی###
جۆنگکووک:باشە ئێستا دێم
بەخێرایی هەستام و چوومە دەرەوە و سەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم و بەرەو ئەو نەخۆشخانەیە ڕۆشتم هیوادارم لیانا سەلامەت بێت ئا پێویستە پەیوەندی بە خێزانەکەی و نامجوونەوە بکەم
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
لای نامجوونەوە وەستابووم ئەو ئێستا زۆر حاڵی خراپە بەردەوام خۆی تاوانبار دەکات بۆ ئەو ڕوداوە و دەڵێت ئەگەر ئەمڕۆ بەگوێی لیانام بکردایەو لەگەڵی ڕۆشتبام ئەوا هیچ شتێک ڕوینەدەدا خاتوو ڕۆبێرت و بەڕێز ڕۆبێرتیش حاڵیان لە نامجوون باشتر نییە وە لیام لە سوچێکدا دانیشتووە
![](https://img.wattpad.com/cover/353927954-288-k945185.jpg)
YOU ARE READING
ATTENTION/J.jk
Romanceئەوەی ئەمویست سەرنجی ئەوبوو بەڵام ئەوەی ڕویدا چاوەڕوان نەکراو بوو ؟؟؟؟:واتا قسەو قسەڵۆکەکان ڕاست بوون ؟؟؟؟:تکایە واز بێنن وامەکەن تکایە ؟؟؟؟:پەشیمان دەبیتەوە ؟؟؟؟:خۆشمدەوێیت ؟؟؟؟:بەداخەوە نەخۆشەکەمان لەدەست دا ؟؟؟؟:چۆن کارێکی وادەکەیت ؟؟؟؟:مەگری...