( ئیونوو نزیک بۆیەوە لە ن/ت و ویستی ماچی لێوی بکا بەڵام ن/ت پەنجەی خۆی لەسەر لێوی ئیونوو دانا و ئیونوو سەیری مەوەی کرد بە پرسیارەوە)ن/ت: نامەوێ پێش هاوسەرگیری هیچ شتێک هەبێ لە نێوانمان گیانەکەم...
ئیونوو: من لەو کاتەی ١٣ ساڵ بووی ئاشقتم تاکو ئێستا کە ١٧ ساڵی تەنانەت بۆ یەکجاریش نەتهێشتووە ماچت بکەم ( بە ناڕەزاییەوە)
ن/ت: دەی خۆ تۆ ئەڵێی لەم ماوەیەدا هاوسەرگیری ئەکەین.... با تا ئەوکات چاوەڕێ بین
ئیونوو: باش بەڵام خۆم ئەزانم دوای هاوسەرگیری چی ئەکەم.... ( بە شەیتانیەوە)
ن/ت: بــ باشە ( کەمێک بە ترسەوە)
تـێـپـەڕانـدنــی کـــات
( ئێستا ٩ مانگ تێپەڕیوە و تەنها ٢ ڕۆژ ماوە بۆ ڕۆژی لە دایک بوونی ن/ت و ئەمڕۆ بڕیار وایە ئەندامانی خانەوادەی شانشینی بەیکجی ( واتا خێزانی ن/ت) بچن بۆ ئاهەنگی کۆشکی سیڵا بە بۆنەی سەرکەوتنی پاشا تایهیۆنگ لە جەنگێکی زۆر گەورەدا بەرامبەر ڕووسیا و مێژوویەکی تایبەتی تۆمار کرد پاشا تایهیۆنگ بۆیە بڕیاری داوە خانەوادەی شانشینی بەیکجی و هەندێژ خانەوادەی ناوداری تر بانگ بکا بەڵام خانەوادەی گورگیۆ نا چوونکە ناکۆکی هەیە لە نێوان شانشینی سیڵا و گورگیۆ ...... بەهەرحاڵ ئێستا ئەوان بە سواری گالیسکەی شاهانە بە ڕێوەن بۆ کۆشکی سیڵا ( نازانم گالیسکە یان چی بەس خۆتان تێبگەن😭😂) خانەوادەی شانشینی بەیکجی گەیشتنە بەردەم کۆشکی پاشای سیڵا)
لای تایهیۆنگ
( نینگ نینگ ڕایکرد بەرەو ژووری تایهیۆنگ)
نینگ نینگ: کاکە خانەوادەی بەیکجی گەیشتن
( تایهیۆنگ بێ هیچ وشەیەک هەستا و چۆیە خوارەوە بۆ بەخێرهاتنی میوانە هەرە تایبەتەکەی .... ئەم میوانە بۆ تای زۆر تایبەتە چوونکە بڕیاڕ وایە تای و پادشای بەیکی واتا باوکی ن/ت ڕیکەوتنێکی گرنگ بکەن سەبارەت بە هەردوو شانشینی سیڵا و بەیکی و هەروەها کۆریاش بۆیە تایهیۆنگ بە پەرۆشە بۆ بینینی میوانەکانی... تای گەیشتە بەردەم کۆشک و وتی)
تای: هاهاها ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە دۆستەکەم ( تەوقەی لەگەڵ باوکی ن/ت کرد)
ب ن/ت: وایە وایە هاهاها دڵخۆشم بانگێشتی سەرکەوتنت کراوم پاشا
تای: بێگوومان لەم رۆژە تایبەتە ئەبێ تۆیەکی تایبەت لەگەڵم بیت.... بەخێر هاتن سەر چاوانم
( تای بەخێرهاتنی یەک بە یەکی ئەندامانی خێزانی بەیکجی کرد و کۆتا کەس ن/ت مایەوە... تای سەری هەڵبری و دەستی ڕاگرت بۆ تەوقە کردن بەڵام چی بینی... فریشتەیەک کە بە دوو چاوی گەش و بریسکە دار و لێوێکی وەکو گێلاس کە خەندە دەکات و سەیری ئەو دەکات.... تای ئەیتوانی هەست بکا کە لێدانی دڵی خێرا دەبێت)
YOU ARE READING
پــــادشـــــا || KTH
Romance{باس لە ژییانی پادشای شانشینی سیڵا ( تای) و کچی پادشای شانشینی بەیکجی ( ن/ت) دەکات کاتێک پادشای سیڵا هەوڵ ئەدات ن/ت بە دەستبهێنێت ە هەر بە دەستی دێنێت سەرباری ئەوەی کە ن/ت ڕقی لێی دەبێتەوە } چەند پارچەیەک لە چیرۆکەکە:- تای:- من هەر ئەبێ ن/ت بە دەس...