شەشەم پەڕە

461 59 6
                                    


هۆسۆک: بڕیاری کۆتای دادگا بۆ تاوانبار.
"هەموو ئەوانەی لەوێ بوون و سەیری دادوەرەکەیان دەکرد و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی بوون"

هۆسۆک: تاوانبار پاڕک جیهون سەڕەرای ئاگادارکردنەوەی لە یاساکان چەندین جار لەلایەن بەڕێوەبەری زانکۆ بەڵام سەرپێچی کردووە کێچەڵکردن بە ئافرەت وە.... وە تاوانی دەستڕێژی سەر جۆنگ یار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سەپێندرا... وە بەڕێوەبەری زانکۆ لی دیۆهیۆن سەڕەرای ئەوەی ئاگادار بووە کە تاوانبار پاڕک جیهون خەریکی کێچەڵ و خواردنەوە و کێشانی ماددە لە کاتی ئەرکەکەی کەچی یاسای ئاگادار نەکردۆتەوە تەنیا خۆی تاوانباری ئاگادار کردۆتەوە لە ئەنجام دانی ئەم کارانە ئەمەش بە تاوان دادەنرێ و سزای شەش مانگ زیندانی و دوورخستنەوە لە پیشەکەی بەسەر دا سەپێنرا.. کۆتای بە دادگا هات.

"چەکوشەکەی وەشاندوو هەڵسا و ڕۆشت ئەوە کۆتای هات بەڵام حاڵی یار باشتر دەکات؟ چی بەسەر دێ؟
هەمووان لێرە بوون دایک و باوکی و جونگکووک و تایهۆنگ، خاتوون جۆنگ بەدەنگی بەرز دەستی کرد بەگریان باوکی و جونگکووک بە هێمنی فرمێسکیان دەڕشت تایهۆنگ تەنیا وەک پەیکەرێک وەستا بوو
ئیتر ئەوەی دەبێ بیکەن باشتر کردنی یار'ە"

جین: ئەو بەسزای خۆی گەشت ئەوەی ئەمان ویست ڕووی دا.
"نزیکیان بووە دڵخۆشی خۆی دەربڕی بۆیان"

بەڕێز جۆنگ: سووپاس کوڕم بەهۆی تۆوە بوو.
"فرمێسکی چاوانی سڕی و وەڵامی داوە"

جین: من تەنیا کاری خۆم کردووە مامە یار خوشکی منیشە بێگومان هەموو شتێکی بۆ دەکەم.
"زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ کرد"

نامجوون: بالێرە بڕۆین مامە.
"تەنیا ئەوان مابوونەوە لە ژوورەکە"

جونگکووک: دەی دایکە باوکە بابڕۆین.
"یارمەتی دایکی دا هەڵسێت، جین'یش لەگەڵ ئەوان ڕۆشتە دەرەوە یارمەتی بەڕێز جۆنگ'ی دا ئەویش نەی دەتوانی بەباشی ڕێ بکات و ماندوو بوو"

نامجوون: تایهۆنگ براکەم باشی.
"ڕۆشتە نزیکی و دەستی خستە سەر شانی"

تایهۆنگ: گەر یار باشبێ منیش باش دەبم.
"سەیری براکەی کرد و چاوەکانی دەلەرزین"

یونگی: نامجوون من لەگەڵ زیندانیەکە دەڕۆم.
"هاتە لایان و وتی"

نامجوون: هیۆنگ من ئەڕۆم.

یونگی: نا تۆ بڕۆ ماڵەوە پشووبدە وە تایهۆنگ'یش لەگەڵ خۆتبەرە ماڵەوە با نەچێتە نەخۆشخانە بە کەمێک پشوو بدات.

تایهۆنگ: نەخێر من دەڕۆمە نەخۆشخانە باشم.
"ڕاستەوخۆ وەڵامی داوە ڕەتی کردەوە بگەڕێتەوە ماڵەوە"

یونگی: بەڵام تایهۆنگ.........

تایهۆنگ: سووپاس هیۆنگ کە خەمی منتە بەڵام باشم.. من ڕۆشتم.
"قسەی بە یونگی بڕی و خۆی قسەی کرد و دواتر ڕۆشت"

"KtH"خۆشەویستییەکی بریندارWhere stories live. Discover now