پانزەهەمین پەڕە

407 45 25
                                    


دکتۆر: سڵاو حاڵت چۆنە خاتوون کیم.
" هاتە ژوورەوە"

یار: باشم سووپاس.
" بەهێمنی وەڵامی داوە"

دکتۆر: ئێستا حاڵتان باشتربووە دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەوە، تەنیا دەبێ زۆر باش ئاگاداری خۆتبی نابێ ماندووبی دووگیانیەکەت ٥ هەفتەیە ئەبێ زۆر باش ئاگاداربی تا ئەبێ بە ١٦ هەفتە ئیتر جێگەی مەترسی نابێ.

یار: واتە لە هەفتەی ١٦ ئازارم نامێنێ؟

دکتۆر:  بێگومان دووگیانن ئەبێ هەمووکات ئاگاداری خۆتبی بەڵام لەدوای هەفتەی ١٦ منداڵەکە بەتەواوی جێگری دەبێ کەمتر مەترسی هەیە  وەک لە سەرەتاکانی دووگیانی تەنیا گەر زەبرێکی گەورەت تووش نەبێ ئەوە هیچ کێشەیەکت نابێ.
" بە جوانی بۆی روونکردەوە"

یار: ئۆ.. سووپاس دکتۆر.

دکتۆر: ئەرکی خۆمە کەمێک ڤیتامینت بۆ ئەنووسم ئەبێ بەباشی بیان خۆیت و دوورکەویتە لە خەم خواردن و دڵەڕاوکێ.

یار: وائەکەم.
" سەری جوڵاند بە وردی گوێت لەیەک بەیەکی وشەکانی ئەگرت"

دکتۆر: ئایا ڕۆشتووی بۆلای دکتۆر؟
یار: نەخێر.

دکتۆر: لەسەر هەموو ئافرەتێکە لە مانگێکدا جارێک سەردانی دکتۆر بکات بۆ تەندروستی خۆی و کۆرپەکەی.. تکایە ئێوەش وابکەن و پشتگوێی مەکەن.

یار: وام هەستنە کرد پێویست بکات بۆیە نەڕۆشتم.. بەڵام ئیتر ئەڕۆم.

دکتۆر: باش ئەبێ وابکەن.. ئەمە رەچەتەی دەرمانەکانە.. بەهیوای سەلامەتی.
یار:سووپاس.

دکتۆرەکە ڕۆشتە دەرەوە یار'یش چاوەکانی خستە سەر تایهۆنگ کە تەواوی کاتەکە لەوێ بوو بەڵام یەک وشەی نەوت تەنیا سەیری یار'ی ئەکرد چاوەکانی لەسەر ئەو چەسپاند بوو کە چۆن کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ دکتۆرەکە.

دڵخۆش بوو چونکە ئەو خەریکە بەڵێنەکەی ئەباتە سەر و باشتر ئەبێ لەهەر ڕۆژێکدا بەشێک لە ڕابردووی فڕێ ئەدات و بەسەری زاڵ ئەبێ.

تایهۆنگ: خۆشمدەوێی.
" نزیکی بووە ماچی سەری کرد و لەلایەکی جێگاکە دانیشت و باوەشی پێداکرد"

یار: بۆچی ئاوا سەیرت ئەکردم؟
" دەستەکانی بەرزکردەوە و لە باوەشی گرتەوە"

تایهۆنگ: چونکە زۆر جوان قسەت ئەکرد.
" لەلای گوێیەوە چڕپاندی"

تایهۆنگ: زۆر ترسام شتێکتان بەسەربێ.
" باوەشەکەی شکاند و ڕوخساری کردە نێو دەستی"

یار: بۆ ساتێک بیرم ئەکردەوە چی گەر لەدەستی دەم بە خۆمم ئەوت ڕەنگە هەموو شتێک وەک زووی لێ بێتەوە بێ کێشە.
" چاوەکانی پڕ بوون دەستی خستە سەر زگی"

تایهۆنگ: بەڵام ئەو ماوە چونکە ئەبێ بەمایەی دڵخۆشی بۆمان دڵنیابە هەرکە ئەو هاتە  دونیا هەموو کێشە و ناخۆشیەکان ون ئەبێ.
" دەستی یار'ی لەگەڵ ئەوانەی خۆی ون کرد"

"KtH"خۆشەویستییەکی بریندارWhere stories live. Discover now