𝖯𝖺𝗋𝗍 𝗇𝗂𝗇𝖾

146 33 63
                                    

|| vote 💘💘 ||

••••
پۆڤی ئونچێ

کاتژمێر ٢:٤٣ بوو خەبەرم بوویەوە بە ئارەقێکی زۆر و ترسێکی زۆرەوە،ناخۆشترین خەوم بینی وەک ڕاستی وابوو..زۆر ئەترسام خەریک بوو ئەگریام..ڕۆشتم بۆ چێشتخانەکە و کەمێک ئاوم خواردەوە،لەکاتی گەڕانەوە خلیسکام و خەریکبوو بکەوم هەنێک ئاو لەسەر زەوییەکە بوو،زەویەکەم پاک کردەوە
هەمووام خەوتبوون تەنانەت چانیش هەمووان بێجگە مینهۆ.. ڕۆشتمە ژوورەکەی تا سێری بکەم دەرگاکەم کردەوە و مینهۆم بینی بەبێ تیشێرت..
مینهۆ:"stalker much" بەشی سێ
ئونچێ:نەخێر وانیم،مەبەستت چییە لە "stalker"؟
*هەرکات هێمە ئەم ژوورە پەشیمان ئەبمەوە لە هاتنم،ڕاستییەکەی پەشیمانیش نابمەوە..*
مینهۆ:هەر لەوێ ئەوەستیت و سێرم ئەکەی؟*بێتاقەت و توڕە دەرەکەوت*
ئونچێ:سێرم نەکردی بیرم لەشتێک ئەکردەوە ئێستا ئەگەر ڕێگەم بەیت من ئەبێ..ئممم ئەبێ هەنێک شت بکەم*بەخێرای ڕۆشتمە دەرەوە و دەرگاکەم داخست*
لەبەردەم دەرگاکە وەستام،بۆچی ئەونە هۆطەەەەە؟؟؟مەبەستم abs باشە،بەڵام لی مینهۆ بیت و abs هەبێت؟؟تۆ ئەتەوێ ئێمە بکووژیت یان چی؟؟؟
بۆچی بێتاقەت دەرەکەوت؟ئایا شتێکم کردبوو؟شتێکم وت؟بۆستە..برینەکەی ئەو،ئای خوایە هەست بەخراپی ئەکەم کە بینیم من زۆر گەمژەم
مینهۆ:بەیانیت باش
ئونچێ:بەیانیت باش مینهۆ،سێرکە ببورە کە هاتمە ژوورەکەت زۆر بێڕەوشتانەبوو ببورە کە سێرم کردی
مینهۆ:کێشە نییە نیگەران مەبە،ببورە کە پێشتر بەوشێوەیە قسەم کرد ئەوە تەنیا..ئمم..
ئونچێ:ببورە کە پرسیار ئەکەم بەڵام ئەوە برینەکەتە؟
مینهۆ:بەڵێ چۆن زانیت؟
ئونچێ:زانیاری زانین لەسەر ژیانی ئایدۆڵی بەشێکە لە بوون بە ستانی کەیپۆپ،هەروەها ئەزانی کە تەنانەت بە برینەکەشەوە جوانی نازانم بۆچی بەڵام برینەکە وائەکات باشتر بێت*بەسمرکەوە😏*
مینهۆ:ئا..سوپاس*سوربوویەوە*
ئونچێ:ئۆوو ئایا بەڕێز لی کەمێک شەرم ئەکا؟*بەسمڕکەوە😏
مینهۆ:وانیم*هێشتا هەر سوربۆتەوە*
ئونچێ:بەڕاستی؟ئەی بۆچی دەمووچاوت سوربۆتەوە؟
زیاتر سوربوویەوە،ئای خوایە بۆچی ئەونە کیوتە؟
نزیک بوویەوە لەمن
مینهۆ:تۆ ئەوکەسەی کە وا ئەڵێی خاتوو شەرمن
ئونچێ:من تەنیا هەوڵم ئەیا کە هەست بەباشتر بوون بکەی کەچی ئاوا مامەڵەم لەگەڵ ئەکەی؟واو واو*بەگاڵتەوە*بۆچی بەبێ تیشێرت لێرە وەستابووی؟زۆر درەنگە
مینهۆ:هەنێک ئاوم ڕشت بەخۆمدا
ئونچێ:ئۆهـ کەواتە تۆ هۆکاری ئەوەبووی کە خەریکبوو بمرم
*هەردووکمان پێکەنین*
مینهۆ:ئێستا کاتژمێر ٢:٥٧ خولەکە ئەتەوێ چی بکەی؟ناتوانم بخەوم
ئونچێ:ئەتەوێ بڕۆینە دەرەوە بە ئۆتۆمبێل؟
مینهۆ:بەدڵنیاییەوە،بەڵام ئەی ئەگەر ئەوان بەخەبەر هاتن؟
ئونچێ:پێش ئەوەی بڕۆین بە چان ئەڵێم
مینهۆ:*سەری بە بەڵێ جوڵاند*بەڵام بڕۆ جلێکی گونجاو لەبەر بکە ئەڵێی لەدەست ئەژدیها ڕات کردووە
*فرمێسکە ساختەکانمم سڕی و ڕۆشتم جلەکانم گۆڕی*
••••
پۆڤی مینهۆ

پاڵکەوتبووم..ئونچێ زۆر کیوت دەرەکەوت بەڵام ئەوەی پێ ناڵێم،لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە تیشێرتێکی لەبەربوو لەسەری نوسرابوو "you make me stay" لەگەڵ وێنەیەکی گەورەی سکیز و پانتۆڵێک
مینهۆ:ههـ تۆ تەنیا گوێ لە گۆرانییەکانمان ئەگری؟
ئونچێ:ئۆهـ ئێوە پێشتر زانیتان کەمن ستەیم
*هەردووکمان پێکەنین*
بە چانمان وت کە ئەڕۆینە دەرەوە
چان:درەنگ مەگەڕێنەوە دوای کوڕەکان پێی ئەزانن و..خۆتان ئەزانن
مینهۆ&ئونچێ:باشە
کاتێک ڕۆشتینە ناو ئۆتۆمبێلەکە وتم بامن شۆفێری بکەم
مینهۆ:فەرموو خانمەکەم*دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردەوە*
ئونچێ:سوپاس بەڕێزم*بەپێکەنینەوە*
ئونچێ:ئەیکەمە سەر گۆرانی،حەزت لەچ گۆرانییەکە؟
مینهۆ:هممم..چی دەربارەی thunderous؟
ئونچێ:٣ی بەیانییە بەڵام من ڕەتی ناکەمەوە
گۆرانی thunderous دەستی پێکرد ئونیش لەگەڵیا دەستی کرد بە وتنەوەی گۆرانییەکە و دانس کرد
ئونچێ:مێن ئام نۆط سۆڕی ئام دێری*بەهاوارەوە*
«گۆرانیەکەی سکیزە🥹»
هەر خەریکی وتنەوەی گۆرانیەکە بوو بە هاوارەوە منیش مردبووم لەبەر پێکەنین
مینهۆ:هەستەکەم کەسێک خۆشی ئەبینێ
ئونچێ:ششش با بچمە جەوی خۆمەوە
دوای ٣٠ خولەک گەشتینە شوێنی مەبەست
مینهۆ:گەشتین هەرچەنە ناشزانم ئێرە کوێیە
ئونچێ:نیگەران مەبە ئەم شوێنە وەک ناولەپی خۆم شارەزام*دەستی بۆ کۆڵانێکی بچووک ڕاکێشا*
مینهۆ:دڵنیای کە کەس وا بیر ناکاتەوە کە تۆ ١١ ساڵیت و منیش تۆم فڕاندووە؟
ئونچێ:یاااا دەمت داخە ئەسڵەن تۆ یەک تۆز لەمن باڵات بەرزترە
مینهۆ:باشە باش
خەریکی قسەکردن بووین تاکوو گەشتینە بەردەم خانوویەک
مینهۆ:ئەی هاوار ئێمە لە چ شوێنێکین؟
ئونچێ:ئێمە ئێستا لەبەردەم ماڵ پورمین*بەزەردەخەنەوە*
مینهۆ:وامزانی کە خزمەکانی تۆ..خۆت ئەزانی مەبەستم چییە
ئونچێ:نا ئەم پورەیانم نا،پور و پورزاکەم لێرە ئەژیان ئەوان یارمەتی باوکمیان یا و ئاگاداری من بوون تا بووم بە ٦ ساڵ ئەوان بەڕاستی زۆر یارمەتی ئێمەیان یا تەنانەت تێچووی قوتابخانەی منیان ئەیا،هەموو ڕۆژێک ئەهاتم بۆ ئێرە بۆ نانی نیوەڕۆ پورزاکەم زۆر یارمەتی ئەیام لە وانە و شتەکانم..دوای ئەوەی ئەوان ڕۆشتن ئەم شوێنە دروستکرا لێرە
مینهۆ:ڕۆشتن بۆکوێ؟
ئونچێ:ویلایەتەکان،لە دوای ئەوەی ئەوان ڕۆشتن قسەم لەگەڵ نەکردوون*زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری نەما*
مینهۆ:ببورە کە ئەوەم بیرهێنایتەوە مەبەستم ئەوەنەبوو کە خەمبار بکەم
ئونچێ:ناهـ کێشە نییە..نیگەران مەبە
قسەمان کرد،پێکەنین تەنانەت گریاشین چونکە زۆر پێکەنین وەک ئەوە وابوو ئەگرین
مینهۆ لە مێشکی خۆی:تۆ زۆر جوانی لی ئونچێ
ئونچێ:من..من چیم؟*سوربوویەوە*
مینهۆ:نەفرەت!بەدەنگی بەرز وتم؟
ئونچێ:ئم بەڵێ..بەڵام سوپاس بۆ وەسفەکەت
بەردوامبووین لە قسەکردن زیاتر لە کاتژمێرێک
ئونچێ:هێی..سێری خۆر بکە*بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە*
مینهۆ:بەڵێ زۆر جوانە،هەتا ئێستە تۆم بەوشێوە دڵخۆشە نەبینیوە
ئونچێ:نازانم بۆچی دیمەنی لەم جۆرە و شتەکان دڵخۆشم ئەکەن وە هەروەها لەبەر ئەوەی من لەگەڵ تۆ دڵخۆشم
*واهـ ئەوە چاوەڕوان نەکرابوو*
مینهۆ:ئمم سوپاس
دوای ماوەیەک لە بێدەنگ بوون ئونی قسەی کرد
ئونچێ:بۆستە مینهۆ کاتژمێر چەندە؟
مینهۆ:ئۆهـ شیت کاتژمێر ٦ی بەیانییە،چۆن ئاگامان لەکات نەما؟*بەهاوارەوە*
ئونچێ:هەستا خێرا با بڕۆینەوە*بەهاوارەوە*
هەتا توانیمان ڕامان کرد بە خێرای وە دەستم کرد بە لێخوڕین
بۆماوەی ٠.٢٥ چرکە بێدەنگ بووین بەڵام دوای دەستمان کرد بە پێکەنین
گەشتینە ماڵەوە و لەناو ئۆتۆمبێلەکە هاتینە خوارەوە بوبوو بە کاتژمێر ٧ چوونکە ونبوین،دەرگاکەمان زۆر بەهێواشی کردەوە بەڵام بێسوودبوو..
سۆیۆن:بەخێر بێنەوە دووباڵندە ئاشقەکە
.....

𝗜 𝗳𝗼𝘂𝗻𝗱 𝘆𝗼𝘂 || تۆم دۆزییەوە (LK)✔️Where stories live. Discover now