جۆنگکووک: ئازاری هەیە؟«ن/ت لەکاتی گریاندا سەیری کرد»
ن/ت: ت تۆ د درۆزنی
«ن/ت ویستی قسەکەی تەواو بکات بەڵام جۆنگکووک زلەیەکی لێدا و ن/ت دیسان کەوتەوە سەر زەوی، ن/ت ڕوومەتی دەگرێت و زیاتر گریا، جۆنگکووک چەناگەی ن/تی گرت و نزیکی کردەوە لە خۆی»
جۆنگکووک: تۆ بە کێ دەڵێی درۆزن ؟ هااا؟
«هاواری کرد بەسەریا، ن/ت چاوەکانی داخست، هەموو جەستەی دەلەرزی، جۆنگکووک هەستایەوە»جۆنگکووک: کۆیلە! تۆ شایەنی هەموو ئەوانەی!
«ڕۆیشت»☆☆☆☆
خزمەتکارەکان ن/تیان پاڵنایە ناو کۆگاکە چونکە زۆر دەگریا، ن/تیش یەکسەر ڕۆیشتە لای بوکەڵەکەی و توند لە باوەشی گرت، و دەگریا
ن/ت: ب بەڕێز ج جۆنگکووک د درۆزنە، ئ ئەو درۆی لەگەڵ کردم
«بەگریانەوە»ن/ت: ئ ئەو زۆر خراپە
«زیاتر گریا»---
ڕۆژی دواتر
جۆنگکووک لە گۆڕەپانی یاری باخچەکەی خۆیان یاری دەکرد، لەگەڵ هاوڕێکەی یاری تۆپی پێیان دەکرد، ڕۆزی'ش لەوێ بوو هەندێک بوکەڵەی گرانبەهای لەدەست بوولەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو سەیری براکەی دەکرد.
ن/ت خەریکی پاککردنەوەی پلیکانەکان بوو بە دەستە بچووکەکانی ، ن/ت کارە ئاسانەکانی پێ دەکرێت چونکە تەمەنی بچووکە ناتوانێت هەموو کارێک بکات، ن/ت لەکاتی پاککردنەوە ئارەقەی دەسڕی تا لەلایەن سەرۆکی خزمەتکارەکان بانگی کرا، خێرا ڕۆیشتە چێشتخانە کە سەرۆکی خزمەتکارەکان وەستابوو و سینیەک شەربەتی بەدەستەوەبوو.
ن/ت: بەڵێ؟
«بەتێنەگەیشتنەوە سەیری خزمەتکارەکەی کرد»خزمەتکار: همم بڕۆ ئەمانە بدە بە بەڕێز جۆنگکووک و هاوڕێکانی
«ن/ت هەوڵی دەدا سەیری سینیەکە بکات تا بزانێت چی تێدایە بەڵام بەهۆی ئەوەی بچووکە ناتوانێت»
ن/ت: چی تێدایە؟
خزمەتکار: ئەوە شەربەتە و بڕۆ پێیان بدە.
«ن/ت زەردەخەنەی کرد»
ن/ت: شەربەت چیە؟
خزمەتکار: خواردنەوەیەکی شیرینە
«ن/ت زەردەخەنەیەکی گەشاوەی کرد»
YOU ARE READING
ویستن (کۆتایی هاتووە)
Actionن/ت هەتیوێکە کە لەلایەن خێزانی جیۆنەوە بەخێوکراوە و خزمەتکارە لەوێ، خزمەتکارێکە کە جیهانی دەرەوە ناناسێت، خێزانی جیۆن پێیان وتوە گەر بێت و هەڵەیەکی بچووک بکات دەیکوژن.. جۆنگکووک گرنگی بە ن/ت نادات وە پێیوایە ن/ت تەنها ئاست نزمێکە کاتێک ن/ت تەمەنی ١٠...