ڤۆت پێش خوێندنەوە
.
.
.
.ن/ت: تۆ نەتهێشت بە درێژایی شەو بخەوم ئێستاش خۆت بێتاوان دەکەیت هااا؟
جۆنگکووک: چیم کردووە؟ دوێنێ شەو لە لای تۆ خەوتم ئایا ئەوە تاوانە؟
ن/ت بە بێزاری چاوی لادا
ن/ت: بەڵێ دوێنێ شەو زۆر ماندوو بووم بۆیە تەنیا ناڵە و هاوارم دەکرد ئەگینا هیچ شتێکی تر نیە ...
جۆنگکووک بە توندی دەستی کرد بە پێکەنین و دەستی بە سکی خۆیەوە گرتبوو
جۆنگکووک: هههه ببورە ..ببورە خۆشەویستم..
(وتی و ماچی نێوچاوانی کرد..ن/ت زەردەخەنەی کرد)جۆنگکووک: ئێستاش دەڕۆم نانی بەیانی..ئۆو ببورە مەبەستم نانی نیوەڕۆ ئامادە دەکەم تۆ نەیەیتە خوارەوە باش؟
(وتی و بە قوڵی سەیری چاوەکانی دەکرد و ماچی ڕوومەتی کرد)ن/ت سەری لەقاند
جۆنگکووک: هەڵمەستە هاا ئازارت پێدەگات ئێ؟
(ن/ت دیسان سەری لەقاند جۆنگکووک بە پێکەنینەوە ڕۆیشت)
دوای چەند خولەکێک ن/ت خەریک بوو هەستێتەوە لەسەر جێگاکە بەڵام بەڵام شکستی هێنا قاچەکانی هەستیان بە بێهێزی دەکرد...
بەڵام دوای سی خولەک هەستایەوە بە بێهێزی و بەرەو گەرماو ڕۆیشت و خۆی شوشت...
دوای ئەوەی خۆی شوشت هاتە خوارەوە، جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە ن/تیش لە ترسا تفی قوت دا..
جۆنگکووک هاتە لای ن/ت کە لە کۆتا پەیژە بوو ن/ت دەترسا بەڵام خۆی بەهێز نیشان دەدا لە بەردەمی
جۆنگکووک: پێم نەوتیت هەڵمەستە هم؟
(زۆر نزیکی بوو هەناسە گەرمەکەی بەر ڕووخساری دەکەوت..بە تۆنێکی نەرمەوە گووتی)جۆنگکووک: بۆ سەرپێچی دەکەیت هم؟ چۆن هەستایت ئازارت نیە ؟
(وتی و سەیری قاچەکانی ن/تی دەکرد)ن/ت: من باشم
جۆنگکووک: کاتێک شتێکم پێ گووتی پێویستە بە گوێم بکەیت..
(ن/ت سەری لەقاند)جۆنگکووک: باشە دەزانم ئێستا کێشەت هەیە لە ڕۆیشتن، هەوڵ مەدە خۆت بەهێز نیشان بدەیت لە بەرامبەرمدا..
(ن/ت بزەی کرد و جۆنگکووک بە شێوازی بووک هەڵی گرت و بردیە سەر مێزی نانخواردنەکە)
![](https://img.wattpad.com/cover/358823403-288-k689840.jpg)
YOU ARE READING
ویـستـن ʲ⁻ʲᵏ ✔︎
Acciónن/ت هەتیوێکە کە لەلایەن خێزانی جیۆنەوە بەخێوکراوە و خزمەتکارە لەوێ، خزمەتکارێکە کە جیهانی دەرەوە ناناسێت، خێزانی جیۆن پێیان وتوە گەر بێت و هەڵەیەکی بچووک بکات دەیکوژن.. جۆنگکووک گرنگی بە ن/ت نادات وە پێیوایە ن/ت تەنها ئاست نزمێکە کاتێک ن/ت تەمەنی ١٠...