لەشوێنێک بووم پێدەچوو قەڵەباڵغ بێت دەنگی پێکەنینی زۆر دەهات کەسێکیش دەستی بەقژم دا دەهێنا کەم کەم لەبەر ڕۆشنایەکە چاوەکانم دەکردەوە کە بەتەواوی کردمەوە لە ژورێکی فراوان ڕەنگی دیوارەکان سپی بوو لەگەڵ تێکەڵکردنی ڕەنگەکان لە دەرگاو پەردەکە سەیری ئەو کەسەم کرد کە دەستی بە ڕووخسارم دا دەهێنا بەڵێ ئەوەی چاوەڕێم دەکرد ئەو هاوبەشی ژیانم بوو (باری) ماچێکی نێو چەوانمی کرد بە چرپاندی بە گوێمدا
باری وتی (درەنگ هەڵسایت خەوخۆش)
من لەنەخۆشخانە بووم چونکە دووبارە بوومەوە دایک چاوم لەسەر باری لادا و چاوم بۆ کۆرپەکەم دەگەڕاند تاکوو بینیم لە باوەشی کچەکەم بوو سەیری دەکرد نووقمی سەیر کردنی براکەی ببوو خەندەیەکم کرد بەڵام هەرزوو خەندەکەم تۆرا لەسەرلێوەکانم چونکە یادگاریەکی تاڵی جەرگ بڕ بە بیرمدا هات وەک بروسکێک و وای کرد فرمێسک لە چاوەکانم بێتە خوارەوە ڕامام لە سەیرکردنی منداڵەکانم و کەوتمە بیر کردنەوە بۆ ئەوکاتە بۆ شەش ساڵ پێش ئێستامن بێریڤانم بەڵام بە بێری بانگمیان دەکرد ئەوکاتە لە زانکۆ دەمخوێند لە بەشی یاسا و لە قۆناغی چوارەم و کۆتای بووم ڕۆژەکانم سەرقاڵکەر بوون چونکە خۆم وام دەویست دەمویست سەرقاڵ بم خشتەی تەواوی ڕۆژەکانمم دادەنا حەزم دەکرد بە پلان ژیان بەڕێ بکەم هەمیشە ڕۆتینێکی دیاری کراوم هەبوو
بەیانیان بە ئاو خواردنەوە و دواتر خواردنی بەیانی لەگەڵ خێزانەکەم کە هەندێ جار وام بیردەکردەوە لەوانەیە کەم کەس هەبن وەک من لە خێزانێکی کوردا بن و هێندە خۆشبەخت بێت و بێ کێشە بێت لەناو خێزانەکەی چونکە خێزانەکەمان لەسەر بنەمای دایکم ڕێزی لەباوکم دەگرت و باوکم خۆشەویستی بۆدایکم دەردەبری بۆیە تاکوو ئەو تەمەنە نەمدیوە بەدەنگی بەرز قسەبکەن و دەمەقاڵێ بکەن هەربۆیە زۆر بێ کێشە بووین حەقمان بەسەر کەسەوە نەبوو باوکم تەنها بۆ ئێمە هەوڵی دەدا خاوەنی سێ خوشک و چوار برابووم بە پێی ئەوەی کە دایکم زوو شووی بە باوکم کردبوو ئەوکات تەمەنی کەم بووە من منداڵی پێش کۆتام و برایەکم ساڵێک لەخۆم بچووکترە باوکم زۆر هاوڕێیەکی خۆی خۆشدەویست ڕۆژێک ئەو هاوڕێیەی بە باوکمی
وتبوو (کچەکەت گەورە بووە چۆنە بەشووی نادەیت..؟)
باوکم وەڵامی دا بوویەوە
( ئاخر کچەکەمم زۆر خۆشدەوێت و ناتوانم بیدەم بە هەموو کەس و کەسی شیاوم نەدۆزیوەتەوە ئەگینا داواکاری هەیە نەمداوە بە خوارزاکانی خۆم چونکە باش نەبوونە)پیاوەکەش وەڵامی دابوویەوە ( بێری وەک کچی من وایە هەم من ناوم لێی ناوە بێریڤان خۆت دەزانی منیش کوڕم هەیە ئەگەر بیدەیت بەمن لەسەر چاوی خۆمانی سا ئەنێین هەم پەیوەندی نێوانمان توند و تۆڵتر دەبێ)
باوکم ووتبووی کەوا هەواڵی پێ دەداتەوە ڕێک وەک خۆی قسەکانی بۆم گێڕایەوە براکانم ئەوانیان باش دەناسی ئێمەش باش دەمان ناسین لەگەڵ کچەکانی تێکەڵ بووم هاتوو چۆمان زۆربوو بەڵام کەم کوڕەکانیم دەبینی
YOU ARE READING
لەبەر نەفس نزمێک
Horrorچیڕۆکێکی کوردیە ڕەنگدانەوەی تۆزێک لە نەفس نزمەکانی ئەم سەردەمە کا بێ ویژدانانە سیحر و جادوو دەکەن لەبەر حەسوودی خۆیان💔