Chapter...11...

1K 125 56
                                    



کاسی|بەڵێ دایکە ھاوڕێی منە باوکم داوەتی کرد
''بە خەندەوە''

خ.چۆی| کارێکی باشی کردووە.....بەخێر بێیت کوڕەکەم
''بە خەندەوە''

جونگکوک| سوپاس خانمەکەم
''بە خەندەوە''

خ.چۆی بە شەیتانی سەیرێکی کاسی کرد و خەندەیەکی شەیتانی بۆ کرد
کوک زوو لە مەبەستی خ.چۆی گەیشت و پێکەنینێکی کەمی کرد بۆ کاردانەوە کیوتەکەی

پورە مینی| ئـێ دەی دەی بۆ سەر سفرە خواردنەکەتان ئـامادەیە با سارد نەبێتەوە
''بە خەندەوە''

لیۆ| پورێ بیری خواردنەکانتم کردبوو خەریک ئـەبوو شێت ببم
''بە داماتیکی''

خ.چۆی| وەک ئـەوەی دایکت ئـێوەی کوشتبێ لە برسا
''بە غیرەوە''

ب.چۆی| خواردنەکانی تۆ ژەھریش بێت خۆشە گیانەکەم 
''وتی و ماچێکی ھەوایی بۆ ھاوێشت''

کوک پێکەنینێکی کەمی کرد بۆ جوانی ئـەو خێزانە کیوتە
























دوای دوو مانگ

Cassie P.O.V
ماوەی دوو مانگ تێپەڕیوە کە من و جونگکوک بوینە ھاوڕێ ئـەو کوڕێکی زۆر باشە
نازانم بۆ کەسانی دەور و بەری چۆنە بەڵام ئـەوەندە ئـەزانم کە بۆ من زۆر باشە بە جۆرێک
کە وەسف ناکرێت ھەر شتێک داوا بکەم جونگکوک دەم و دەست بۆم ئـەنجام ئـەیا لە ھەموو شوێنێک
یارمەتیم ئـەیا زۆر ئـاگادارمەوە جونگکوک لە دوای ئـەو ئـێوارەیەوە زۆربەی کاتەکان یەت بۆ ماڵمان 
لەلای باوکم زۆر خۆشەویستە و بوەتە ھاوڕێیەکی کاری باش بۆ دانی کاکم وە بۆ جەی و لیۆ'ش ھاوڕێیەک کە
ئـەوان ئـەیانھەوێ وە بە تەواوی دایکم ئـەوی خۆشئـەوێ چونکە جونگکوک ھەمیشە پیایدا ھەڵئـەیا و وەسفی ئـەکا
دایکیشم ئـەوەی زۆر پێ خۆشە کە جونگکوک وایە وە سەبارەت بە من جونگکوک زۆر تایبەتە بۆ من من زۆرم خۆشئـەوێ
ناتوانم بڵێم وەکو براکانم سەیری ئـەکەم وە ناشتوانم بڵێم کە ئـاشقیم ھەرچەندە لاورا زوو زوو ئـەڵێت کچ و کوڕ تا سەر ھاوڕێ نابن بە یەکەوە سەڕەڕای ئـەوەی من و جونگکوک ھاوڕێیەکی باشین بۆ یەکتری من و لیندا'ش زۆرباشین بە یەکەوە
زۆربەی کاتەکان قسە ئـەکەین و زۆربەی جاریش ئـەچینە دەرەوە وە جیمین ئـوپا و تای ئـوپا ناوەستن لە توڕە کردنم
بە ناوھێنان بە براژن ھەندێک جاریش لیندا'ش دەستیان لەگەڵا تێکەڵ ئـەکا ئـایش من بە تەواوی خۆمم لەبیرکرد ئـەم ئـێوارەیە جونگکوک داوای کرد کە بچینە دەرەوە بە یەکەوە منیش ڕازی بووم وە بە شێوازێکی جوان خۆمم ئـامادە کرد و جلێکی شیاوم ھەڵبژارد و پۆشیم

𝑵𝒂𝒖𝒈𝒉𝒕𝒚 𝒈𝒊𝒓𝒍இ𝐉𝐤இWhere stories live. Discover now