Chapter...12...

950 123 142
                                    












کاسی| ببورە کوکی ناتوانم بە خێرایی وەڵامت بەمەوە پێویستە بیری لێ بکەمەوە
''بە شۆک و شڵەژانەوە''

جونگکوک| باشە بە دڵی خۆت کاسی بەڵام ئـەوە بزانە تا کۆتایی تەمەن چاوەڕوانی
وەڵامێک ئـەکەم لە تۆوە باشە
''بە خەندەوە''

کاسی| بەم ڕادەیە منت بە دڵە؟
''بە مەراقەوە''

جونگکوک| دڵ لە ئـاستتا ڵاڵ ئـەبێ
''بە خەندەیەکی کیوت''

کاسی پێکەنی و کوک'یش بە پێکەنینەکەی کاسی دڵی خۆشبوو خەندەیەکی کرد

دوای سێ ڕۆژ

کاسی ماوەی ئـەم سێ ڕۆژە کوکی نەبینیوە و نەچۆتە دەرەوە لەگەڵی تەنھا خەریکی بیرکردنەوەیە لە
پێشنیارەکەی کوک ئـەو ئـەیھەوێ ڕاوێژ بکا لەگەڵ کەسێک کە تێی بگەیەنێ خۆشەویستی چییە ئـەو تەنھا
مناڵێکە چۆن تێئـەگات لەوە بەڵام دڵ مناڵ و بچوکی نازانێت ئـەڵێی چی چیت پێ ئـەکرێ لەگەڵیا دڵ زاڵمە
کاسی باشترین بیرۆکەی بۆ ھات ئـەویش بریتی بوو لە قسە کردن لەگەڵ دڵسۆزترین کەسی ژیانی ئـەویش
دایکیەتی کە لە ھەموو بار و دۆخێکا لێی تێ ئـەگات بۆیە بەڕێ کەوت بۆ ژووری دایک و باوکی بینی کە دایکی
لەگەڵ پوری خەریکی قسە کردنە و باسی پیلانەکانیان ئـەکەن بۆ کریسمس خێرا قسەکەی جونگکوک'ی بیر کەوتەوە
کە وتی با بۆ کریسمس بە یەکەوە بین خەندەیەکی بچووکی کرد زوو خ.چۆی درکی کرد بەوەی کچە تاقانەکەی لە لە ژێر لێویەوە زەردەخەنە ئـەکا ئـەویش بزەیەکی کرد و کۆتایی بە پەیوەندییەکە ھێنا لەگەڵ خۆشکە بچووکەکەی و وتی

خ.چۆی| ئـەبینم کچەکەم شێت بووە لە ژێر لێویەوە خەندە
ئـەکا تۆ بڵێی بۆ کێ بێ ئـەم خەندانە
''بە بزەیەکی شەیتانی''

کاسی| ئـام دایکە تۆ خەریکی قسە کردن بوویت لەگەڵ پورێ
''بە شڵەژاوی''

خ.چۆی| گێژیش بووی ڕۆڵە ماوەی چەند خولەکێکە کۆتایمان
ھێناوە بە پەیوەندییەکە
''بە زۆر خۆی گرتبوو بە کچە بچووکەکەی پێنەکەنێت''

کاسی| ئـایش من ئـاگادار نەبووم
''بە دوودڵی و شڵەژاوی''

خ.چۆی| ئـادەی وەرە چی وای لێ کردوویبەم شێوەیە بیت تاقانەکەم
''بە دڵسۆزی''

کاسی| دایکە ئـەمەوێ قسە لەسەر شتێکی گرنگ بکەین من و تۆ
تەنھا لە نێوان ئـەم دووەمانا بێت واتا ھیچ کەسێک نەزانێت
''بە شڵەژاوی''

خ.چۆی|چ شتێک ئـەوەنە گرنگە کە پێویستە تەنھا من بیزانم ئـازیزم
''بە کەمێک ترس و گومانەوە''

کاسی| پێش ھەموو شتێک تکایە دایکە لە کاتی قسە کردن سەیرم مەکە وە
دووەم تا قسەکانم تەواو ئـەکەم پێم مەبڕە
''بە خێرایی وتی''

𝑵𝒂𝒖𝒈𝒉𝒕𝒚 𝒈𝒊𝒓𝒍இ𝐉𝐤இWhere stories live. Discover now