پاسەوانەکان منیان برد بۆ ناوەی کۆشکە بێ ئەوەی ڕێگرم لێ بکەن تچچ ترسنۆکانە .
کاتێک لە ڕێڕەوە گەورەکە دەڕۆیشتین تایهۆنگ بەرەو ڕوومان هات شۆک دیار بوو."س.ساڤانە چی دەکەیت لێرە چۆن هاتوویت؟"قسەی بۆ نەدەهات .
بەڵام من پشتگوێم خست و ڕۆیشنم بەڕێی خۆم ، پێویستە چاوم بە جۆنکووک بکەوێت.
کاتێک لە دەرگای ئۆفیسەکەی نزیک بوومەوە گوێم لەدەنگی ڤێنێسێت بوو کە قسەی لەگەڵ دەکرد و دەیوت"گەورەم ئەو هەموو ماوەیە لەکوێ بوویت؟ بێ ئەوەی هەواڵێک بە کەسێک بدەیت ڕۆیشتیت."بەڵام جۆنکووک وەڵامی نەدایەوە و سەیری کاغەزەکانی دەکرد....
لەدەرگای ئۆفیسکەم دا ."وەرە"بەڵام کاتێک دەرگام کردەوە . ڤێنێسێت زۆر زیاتر شۆک بوو ، بەڵام جۆنکووک نەخێر ..
"بەخێر هاتی ساڤی دەمزانی کە دەتوانی تاکوو ئێرە بێیت."جۆنکووک هەڵسایەوە ودەستی گرتم و لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان داینێشاندم. لەکاتێک دا ڤێنێسێت چاوەکانی لە شۆکەوە کرابوونەوە.
"هەر ئێستا بۆدەرەرەوە"وای بە ڤێنێسێت وت ئەویش هۆشی هاتەوە و چووە دەرەوە ..
"پرسیا..."دەزانم پرسیاری زۆر ت هەیە بیڵێ"هاتوو لەلام دانیشت."باشە بۆچیی ئەوکارەت کرد؟ چەندمان پێچوو لە ڕابردوو ؟ هیچ شتێکی ڕابردوو داهاتوو دەگۆڕێت؟"ئەویش پێکەنی "هێواش هێواش ساڤیی ، نازانم وەڵامی کامەیان بدەمەوە"...
"وامزانی هەمووی تێگەیشتی.باشە ،،، دوا ئەوەی هاوڕێکەم وتی ئەگەر دەتەوێت ڕابردووت بتوانی خۆشی بکەیت بێ ئەوەی هیچ لە داهاتووەکە بگۆڕێت ... منیش ڕازی بوو تاکوو تۆ بگەڕێنەمەوە ڕابردووەکە . بەڵام ئەو قسانەی کەکردم هممم شتێکی باشت بۆم کرد."
بە دڵخۆشییەوە قسەی دەکرد زانیم دەربارەی چیی قسە دەکات ... بوەستە ئەو فریشتەیەی کە دەهاتە ناو خەونەکانم ئەو بوو؟؟؟...
"سەیری من بکە ... تۆ زۆر بێ شەرمی.. خۆ من لەگەڵ تۆ نەبووم"ئەو سەیری ناو چاوەکانی کردم دواتر بە نەزانینەوە وتی.."ئێ تۆ چۆن دەزانیت؟" هەوڵی دەدا پێ کەنینەکەی ڕابگرێت ..... بە تێنەگەیشتیەوە سەیرم کرد ،
دواتر چاوەکانم لە شۆکا کرایەوە.."ناکە . نەڵێیت کە شوێنی خۆت لەگەڵ ڕابردووەکە گۆڕیوەتەوە؟" هەر کە وام وت دای لە قاقای پێکەنین..
"ت.ۆ چۆن توانیت کارێکی وا بکەیت .. ن ناتوانم بڕوات پێ بکەم. من دەڕۆم." ویستم بڕۆم بەڵام دەستی گرتم .. "ئۆ ئازیزم تۆ نایاب بوویت.."
"بێ شەرم ... "دەستی گرتم و لەسەر قاچەکانی دای نیشاندم...
"کەواتە چیی؟" من وتم ."ئامێرەکەم لە جێنێفەر شکاند . تاکوو هەرگیز نەچمەوە ڕابردوو"قژمی لەسەر ڕووخسارم لابردوو . بردیە پشتی گوێم."ئەی ئەگەر توانی دروستی بکاتەوە؟" سەیری ناو چاوەکانی کردموو "ناتوانێت ئەگەر بمرێت."
"ساڤی دەمەوێت بگەڕێیتەوە کۆشک ناتوانم جارێکی تر بیر لە چۆڵبوونی کۆشک بکەمەوە بەبێ تۆ"دەستی لەسەر کەمەرم جێگیر کرد و لەباوەشی کردم .
"بەڵام جۆنکووک تۆ خۆت منت کردە دەرەوە ."بە دەنگێکی خەمەوە وام وت"ئەوە هەمووی لە ئەستۆی شۆگا و دایکم بوو . ئەوان تۆیان بەدڵ نەبوو."
سەرم سوڕما شۆگا"بۆچی شوگا؟" پرسیم "ئەو بوو وای لە دایکم کرد کە من و تۆ هاوسەرگیری بکەین ئەویش بوو کە وای لەمن کرد کە فڕێت بدەمە دەرەوەی کۆشک."
دوای چەند پاڕانەوەیەکی جۆنکووک . بڕیارم دا کە لەگەڵی بمێنمەوە ، سەرەڕای ئەوەی هیچ شوێنێکم نییە هەر دەبوایە بڕۆم.
بە خێرایی ، چوومە ژوورەکەی شوگا تاکوو هەموو شتەکانم بۆ باس بکات.
کەبۆچی وای لە جۆنکووک کردووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن . خۆشم دەوێن
YOU ARE READING
Now in the past
Short Storyهاوسەری کۆنت یان جۆنکووک لەسێزە ساڵییەوە بەڵام هێشتا هیچ جێگرەوەیەکی نییە و منداڵی نەبووە. دەبێت بەخێرایی کارەکە تەواو بکەم پێش ئەوەی وەک و جاری ڕابردووم لێبێتەوە و بمرم . کۆنتی گەورە لەجەنگی گەورەی سێ ساڵە گەڕایەوە. هاوسەرەکەی بەتامەزۆییەوە چاوەڕێی...