PART 7

82 24 260
                                    

گاڤی: هەستن با بڕۆین درەنگە

زۆر باشە

-------------------------------

Pov Selina:

لەگەڵ نزیک بونەوەمان لە شوێنەکە دڵم زیاتر دادەخورپا ترسێکی زیاتر لە دڵمدا دروست دەبوو
من ئەفسانەیەکی ترسناکم بیستبوو بۆیە زۆر دەترسام
کە گەیشتینە شوێنەکە ترسەکەم زیادی کرد بەبینینی ئەوێ

گاڤی: بەڵێ ئەوە گەیشتین دەی دابەزن

لوسیا : وااا ئێرە زۆر گەورەیە

فێرمین : من ئێرەم پێ خۆش نیە

ڤیکتۆریا : خراپ نیە

کە دابەزین واهەستم کرد قوڕگم دەگرێ
هەناسەم بۆ نەدەدرا خوایە گیان من زۆر لێرە دەترسم ئەمە چیە خانوێکی زۆر سەیر بوو شێوەکەی لە خانوە ترسناکەکان دەچوو

یەمال: من حەز بێرە ناکەم

ماڕک: منیش

هێکتۆر : ئەمە چیە بۆچی وادەکەن

یەمال: من دەترسم لێرە

فێران: تۆ زۆر ترسنۆکی

پێدری: دەی کاتی ئەوە نیە با بڕۆین

لیڤا: سڵاو

ئافرەتەکە : بەخێر بێن بەڕێزم

لیڤا: زۆر سوپاس

کەچاوم بە ئافرەتەکە کەوت دڵم خەریک بوو بوەستێ کەمێ جوان دەهاتە بەر چاو بەڵام لای من  لە جنۆکە دەچوو نەمدەتوانی یەک وشەش بڵێم

گاڤی: سڵاو

ئافرەتەکە : بەخێر بێی
سەیرێکی منی کرد و بزەیەکی ترسناکی کرد

سڵاو
بەدەنگێکی لەرزیو

ئافرەتەکە :بەخێر بێن

ڕۆشتینە ژورەوە ئەوێ کەمێ سەیر دەهاتە بەر چاو بەڵام هەرچیم بوتایە گاڤی پێی دەوتم ترسنۆک بۆیە بەبێدەنگی چومە ژورەکەم خەریکی ڕێک خستنی جلەکانم بوم من و لوسیا و ڤیکتۆریا و چارلۆت لەیەک ژور بوین

لوسیا : دادە بۆچی نایەیتە خوارەوە

کەمێ بێتاقەتم بۆیە

لوسیا : ئەم ڕەنگەت هی بێتاقەتی نیە بۆچی ئاوای دادە شتێک بوە شەڕتان کردوە لەگەڵ گاڤی؟

"ᴄʜʀɪsᴛᴍᴀs"Where stories live. Discover now