-21

3.3K 428 354
                                    



ڕاچێڵ| ئەگەر دەیکوژی منیش بکوژە لەگەڵی
" بە چاونەترسییەوە لەبەردەم براکەی وەستایەوە بۆ خاتری خۆشەویستەکەی"

جیمین| ڕاچێڵ ئەڵێم لاچۆ لەویا
" بە هاوارەوە"

جونگکووک| لاچۆ لەبەردەمم ڕاچێڵ
" بە گرژییەوە "

ڕاچێڵ| هەرگیز، دەی کاکە چاوەڕێی چی بیتەقێنە
" بە هەنسکەوە"
بەڵامم جیمین کەوتە سەر ئەژنۆی و دەستی گرت بە ڕووخسارییەوە ناتوانێ کارێکی وابکات چۆن دڵی ڕێگەی پێدەدات هاوڕێکەی بکوژێت
دەشی زانی ئەگەر ئەو بمرێت خوشکە بچووکەکەی لە ناو دەجێت
ڕاچێڵ بەخێرای جیمینی لە باوەش کردەوە هەردووکیان دەگریان لەسەر زەوییەکە
جونگکووکیش دانیشت لسەر زەوییەکە خوێنی لوتی دەسڕی و سێر ڕاچێڵ و جیمینی ئەکرد
بەڵام دوای کەمێک دووبارە جیمین هەستایەوە و دەستی کرد بە بۆگز لێدانی جونگکووک

ڕاچێڵ| جیمین بەسە بیبڕێنەوە
" بە تووڕەییەوە قۆڵی گرت و ڕایکێشایە دواوە "
جیمین دەستی ڕاچێڵی گرت و بە دوای خۆیا ڕای کێشا

ڕاچێڵ| بۆ کوێم دەبەی
" بە نەزانینەوە دەیویست دەستی بەربدا"

جیمین| دەڕۆینەوە کۆریا
" بە یەک دەنگەوە"

ڕاچێڵ| گاڵتەم پێ ئەکەیت ئەی مناڵەکەم
" بە گرژییەوە"

جیمین| خۆشی و مناڵە چەپەڵەکەی بەجێ دێڵیت و دێت وەکو پێشتر دەژینەوە
" بە تووڕەییەوە"
بەڵام جونگکووک هەستایەوە کاتێ خوێنەکەی دەمی تف کردە زەوییەکە

جونگکووک| ئەو ژنی منە ڕێگا نادەم وا بە ئاسانی بیبەیت وا دەزانی شتەکان وا بە ئاسانی وەکو پێشتری لێدێتەوە؟
" بە تووڕەییەوە"

جیمین| کورە تۆ هێشتا بێشەرمانە قسە ئەکەیت
" ویستی بڕوا بۆی بەڵام ڕاچێڵ گرتبووی"

جونگکووک| تاچەن ئەتەوێت لێمبە بەڵام هەرگیز ڕێگا نادەم ڕاچێڵم لێ دوور بخەیتەوە
"دووبارەی کردەوە بە جدی"

جیمین| ناوی خوشکەکەم نەهێنیتە سەر زارت سپاسی خوا بکە کە هێشتا نەم تۆپاندووی بابڕۆین ڕاچێڵ
" بە تووڕەییەوە کاتێ ڕاچێڵی ڕاکێشا بە دوای خۆیا"
ڕاچێڵ ئاوەڕی دایەوە سێری جونگکووکی کرد کە بێدەسەڵات وەستاوە و دواتر سێری کوڕەکەی کرد کە یاری بە قژی خزمەتکارەکە دەکرد بێ ئاگا لە دەوورو بەری
چۆن ئەتوانێت خێزانە بچووکەکەی وا بە ئاسانی بەجێ بهێڵێت و بڕوا؟
بەڵام براکەشی گرنگە*
فرمێسکێک هاتە خوارەوە بە چاوی ڕاستیا
جونگکووک سەری بە نەرێ جوڵاند بە مانای ئەوەی مەڕۆ
بەڵام ڕاچێڵ سێر بەردەمی خۆی کرد بە بێهیوای سەر ئۆتۆمبێلەکەی براکەی کەوت و لە خانووەکە بەرە بەرە دوور دەکەوتنەوە
جونگکووک کەوتە سەر ئەژنۆکانی زانی ئەو کارەی کردی هەڵەبوو بۆی دەر کەوت کە هەرگیز ڕاچێڵ خۆشینەویستتوەو خۆشیناوێ

JJK|| ﮼پاسەوانەکەم ✓Where stories live. Discover now