پۆڤیـ'نوسـەر ||
لەناو سروشتێکی دڵڕفێن، کچێکی جوانی قژلول هەبوو ئەو کچە سەرپەرشتیاری کێڵگە گەورەکەی باپیری بوو، لە گوندێکی دڵڕفێن دەژیا، کچەکە پیاوی ماڵی خۆیان بوو یانیش دەتوانین بڵێین پیاوی گوندەکە بوو، کەس لەو گوندە بوێری ئەوەی نیە قسەی ناشرین بەو کچە بڵێ نەک لەبەر ئەوەی سەرمایەدارە، بەلکو لەبەر ئەوە بوو ئەو کچێکی هارە بەتەنیا دەتوانێ ڕوبەڕوی هەموان ببێتەوە خەلکەکە یانیش بلێین کوڕەکانی ئەم گوندە هێندە لەو کچە دەترسن گەر هەستیشیان بەرامبەر هەبێ ناوێرن پێی بڵێن بۆچی ؟
چونکە ئەم کچە شۆخ و شەنگە خۆشەویستی ناکە تەنانەت گەورە پیاوانی ئەم گوندەش لەم کچە دەترسن تەنانەت ئاغایی گوندە واتا دەتوانین بڵێین ئەم کچە خانمی گوندەکەیە
بەپەرۆشن تا بزانن ئەم کچە کێیە ؟
ڕەیان
ڕەیانی ٢١ ساڵان ئەو سەڕەڕای ئەوەی کە تەمەنێکی هەیە کەچی شێوەی لەکچێکی ١٥ یان ١٦ ساڵان دەچێ ڕەیان هیچ خوشکێک یان برایەکی نیە تەنیا خۆی و دایک و باوکی دەژی وە باوکی بەتەمەن داچوە بۆیە ئێستا ڕەیان زۆربەی کارەکانی باوکی دەکا.
ڕەیان چەند ئامۆزایەکی هەیە و لەگەڵ یەک هاوڕێن.
ئاڵان ئامۆزایی ڕەیانە تەمەنی ٢١ ساڵە هاو تەمەنی ڕەیانە کچێکی جوان و لەسەر خۆیە دڵێکی پاک و سافی هەیە وە برایەک و خوشکێکی هەیە.
ئیمان خوشکی ئاڵانە تەمەنی ٢٠ ساڵە ئەو کچێکی کەمێک عەجولە وە هەر چی بێتە سەر دەمی دەیڵێ ئەو ئامادەیە خوشکەکەی بۆ خواردن بیفرۆشێت واتا دەتوانین بڵێن ئەو ئاشقی خواردنە.
ئاراس تەمەنی تەمەنی ١٩ ساڵە و کوڕێکی جوانە و برایی ئیمان و ئاڵانە هەموکات لەگەڵ ڕەیان دەمەقاڵێیانە.
هەرێم ئەویش ئامۆزای ڕەیانە تەمەنی ٢٣ ساڵە ئەو لەناو ئامۆزاکانی لەهەموان گەورەترە کوڕێکی سادە و دڵپاکە بەڵام بۆ بابەتی خوشکەکەی کوڕێکی توڕە و توندە.
مەیلی ئەمیش ئامۆزای ڕەیانە تەمەنی ٢٢ ساڵە خوشکی هەرێمە وە کچێکی هارە هاو شێوەی ڕەیان بەڵام بەهەمان ئاست ئەو نا.
فایز پیاوێکی ٤٣ ساڵانە وە شێتە هەندێک جار بەجۆرێک قسە دەکا کەسی بەرامبەر لێی دەترسێ بەڵام ئەو زۆر لەگەڵ ڕەیانە وە ڕەیان ئەوی زۆر خۆشەدەوێی و ناهێڵێ کەس بێڕێزی پێبکات.
لە شوێنێکی تر لەناو قەرەباڵغی شاردا لەماڵێک کێشە دروست بووە و چونکە خەریکە هیچ پارەیەکیان نامێنێ لەناو ماڵەکەیان وە ناشتوانن هیچ قەرزێک لەبان
ک وەربگرن، کوەڕکانی ئەم ماڵەش لەسەر کار دەرکراون وا بەئاسانیش ناتوانن هیچ کارێک بکەن.
YOU ARE READING
~خانمی گووندی~
Historia Cortaکورتەیەک: خێزانێک کە بەهۆی باری دارایی ناچار دەبن بێنە گوند کوڕەکەیان ئاشقی کچێکی گوند دەبێ کچەکە ڕەفتاری وەک کوڕە وە هیچ کوڕێکی گوندەکە ناوێرێ داوای خۆشەویستی لێبکات کوڕەکە چەندین ڕێگا تاقی دەکاتەوە تا کچەکە قایل بی ژانەر : کۆمیدی ، سەرکێشی ئەکتە...