CH. 7

1.2K 228 57
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن

«ئاشکرا بوون»~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«ئاشکرا بوون»
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~







«مایەی شۆک بوون نیە»جیمین وتی
دەستی خستە گیرفانی


من تەنها بێدەنگ بووم...بیرم لە هەموو ئەم شتانە دەکردەوە..
ڕوونکردنەوەم دویست بەڵام هێشتا چاوەڕی ئەوان بووم قسە بکەن

تایهیۆنگ بە بێدەنگی لە تەنیشتم دانیشت بوو لە توڕەیدا
دەستی دەلەرزی

هەنسکەکانی خاتوو ماری سەرنجیان ڕاکێشام
«من کەی تۆم بەم شێوەیە پەروەردە کردووە جەنگکووک؟!»

بەڵێ وەک ئەوەی کەس پێشبینی نەکرد بێت
بەڵام جەنگکووک فێڵباز بوو تا کەس گوومانی لێنەکات
خۆی ئەمەی نەکرد بوو

«من نەمووت وا بکات تەنها وتم کەمێک بیترسێنە»
...وەک ئەوە قسە دەکات کە خۆی تاوانبار نەبێت... چ ویژدانێکی هەیە

دواتر سەیری باخەوانەکام کرد هەستم بە قێزەونی دەکرد
دەستە زبرەکانی لەسەر پێستم ..

کاتێک بیرم دەکەوێتەوە دەمەوێت بە نینۆکەکانم پێستم
لێکەمەوە

تایهیۆنگ بە شێوەیەک بێدەنگ بو وەک ئەوەی نەزانێت
چی بکات دەربارەی ئەم بابەتە

«ناتوانم بەرگە بگرم»خاتوو ماری بە ئازارەوە ناڵاندی

«هەمیشە خۆم لەوە دەدزیەوە کە تۆ کوڕێکی
خراپی من دەموت نەخێر ئەو تەنها کوڕە بە ناز و بچوکەکەمە
ئاخر چۆن بڕوا بەخۆم بهێنم یەکێک لە کوڕکانم هەڵدەدەات
ماڵی کوڕکەی ترم وێران بکات»

«تەنانەت چۆن ویژدانت ڕێگەت پێ دەدات بەبێ هۆ
ئازاری براکەت بدەیت؟!...ئاخر کێ تۆی لە من گۆڕی..»

بەڕێز هێنری باوەشی لە خوشکەکەیدا...

دەنگی سەیارەی پۆلیس هات ....

بە ترسەوە سەیری ئەم کەشەم دەکرد
تایهیۆنگ بێ هیچ قسەیەک ون بوو

چونکە بەڕێز هێنری وتی
کە لەوانیەی بە ئەگەرێکی زۆرەوە
جەنگکووک لە سێدارە بدەن...

بە تاوانی هەڕەشە و هاندانی خەڵک بۆ توند
.. و تیژی و دەستدرێژی
بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر


بۆیە خاتوو ماری شێت ببو

سەرەتا باخەوانەکەیان دەزگیر کرد...

«نەخێر تکایە کوڕەکەم لێ مەبەن»خاتوو ماری دەستی
کرد بە هاوار کردن...

«منداڵەکەم!!»

جەنگکووکیان بەست...ئەو هێشتا زۆر بێ باک و
ئاسایی بوو..نەدەترسا زیاتر و زیاتر منی سەرسام دەکرد..

بە لای مندا تێپەڕی پێش ئەوەی بڕوات
زەردەخەنەیەکی نەگریسی کرد...چاوەکانی بە ترسناکی
فراوان کرد

«ژیانێکی دوورمان هەیە وانیە...دڵنیابە دووبارە یەکتر دەبینینەوە»

«یاریەکە هێشتا دەستی پێنەکردوو هەتا بەم شێوەیە کۆتایی بێت»

بە ترسەوە گەڕامەوە دواوە

قێزەونترین پیاوە تا ئێستا بینیبێتم...ئەو من دەترسێنیت

جیمین بە توندی منی دوورخستەوە لێی...

ئەمشەوە جەنگکووکیان برد

.
.
.

تایهیۆنگ باوەشی لێمدا..«چیتر بە ئاسودەی دەژین»

«ئیتر کەس بێزارمان ناکات ... دڵخۆش دەبین
هیچ شتێکی ترسناک روونادات»

بەڵام نەخێر خۆشەویستم .. بەدبەختەکەم

تۆ هەڵەیت
خەم هەرگیز وازمان لێ ناهنێت

خەم چارەنوسی داهاتوومی داپۆشیوە لەگەڵ تۆ
ئایە ئەمە تاقیکردنەوەی ژیانە..؟!

ڕاچەڵەکیم لە خەودا کاتێک کەسێک بە خێرای دەرگاکەی
کردەوە....

"خاتوو ماری خۆی هەڵواسیوە"


Stop
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

Bye

destroyed // K. THWhere stories live. Discover now