Chapter"27"

1.1K 191 110
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکە...
:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:-:

باشە هەستت چۆن دەبێت ڕۆژێک لە خەو هەڵسیت
وەک هەمیشە ... بە شێوەیەکی ئاسایی...
دواتر پێت دەڵێن تۆ دە ساڵە خەوتویت..

ئایە پێکەنیناوی نیە..؟!

چاوەکانم گواستەوە بۆ سەر جیمین کە لە یەکەمیان دانیشت بوو..
ئەو ترسناکتر دەردەکەوت...

شتێکی بە چاویەوە بوو...وەک چەتەکانی دەریا...
سەیری منی کرد...«بۆ جوانی نیە»وتی کەواتە کوێر بووە .

چەند جارێک سەرم جوڵاند وەک تێگەیشتن...لە تەنیشت ئەو
مینا دانیشت بوو لەگەڵ سکە گەورەکەی ...

ئەو بە تەواوی بووە بە ئافرەتێکی پێگەیشتوو...

وە لە تەنیشت ئەویشەوە یۆنگی هەبوو...«ئەو منداڵە هی کێیە
لە باوەشت؟!»وتم..

پێکەنی..«ببورە نەدەبوو ئەوە بێ تۆ ڕووبدات»وتی
دەستی مینای گرت...

کوڕێکی جوانی هەبوو...لە ڕاستیدا زۆر شێوەی لە
خۆی دەچوو..

چاوەکانم پڕ بوون...«چۆن توانیت خیانەتم لێ بکەیت»
بە مینام گوت...فرمێسکەکانم کەوت..

میناش لەگەڵ من دەستی کرد بە گریان...

دواتر سەیری یۆنم کرد ئەو زیاتر کچانە بوو..
«تۆ کچیت»وتم ..بە قۆڵی کراسەکەم چاوم سڕیەوە..

«بەڵێ بەداخەوەم»بە هێواشی وتی..

لە کۆتایدا سەیری تایهیۆنگم کرد...«کەواتە کوا ئالیا؟!»
وتم..


«ئەو بەیانی دێت»وتی..

هەڵسایەوە بەرەو من هات...هەمووان بەرەو دەرەوە ڕۆشتن..




لەسەر جێگاکە پاڵکەوتم...

«ناتوانم لە هیچ تێ بگەم »وتم...

«تایهیۆنگ پێویستە چی بکەم؟!»وتم لەسەر تەنیشت پاڵکەوتم
دەستم خستە ژێر روومەتم..

تایهیۆنگ لە بەرامبەرم دانیشت...

«لیانا تۆ تازە بە ئاگا هاتوویت.. چاوەڕێ بکە خۆی شتەکان
ڕوون دەبێتەوە»وتی...

«نەخێر من دەمەوێت ئێستا شتەکان بزانم»بە کەلەڕەقیەوە
وتم..

«تۆ چیتر منداڵ نیت لیانا»وتی. .

HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now